کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


شكستی پێشمەرگە بەرامبەربە داعش !

Wednesday, 20/08/2014, 12:00

1661 بینراوە




ئەوەی جێگەی گومان و تێرامانە رۆژانە لە میدیا كوردیەكانەوە دەبین و دەبیستین باس باسی شەڕی پێشمەرگە و دەوڵەتی بەناو ئیسلامی داعشە كە زیاتر لە هەواڵەكاندا جەخت لەوە دەكرێتەوە كە پێشمەرگە لە پێشڕەویدا و داعش لە پاشەكشەی خێرادایە ، بەڵام ئەگەر واقعی بین دەبینین میدیا شتانێك دەشارنەوە كە ئێمەی میدیاكار هەستی پێدەكەین كە ئەویش لە ئێستادا لاوازی رۆڵی پێشمەرگەیە لە شەڕكردن لەگەڵ داعشدا كە چەندین ناوچەی كوردی وەك زومار و شەنگال و جەلاولا دەستی بەسەردا گیراوە هاتنی داعش بۆ سنورەكانی هەولێر گرتنی مەخمور داعش ئەوەی دا بەگوێی ئێمەدا كە سنوری ئەوان مەخموریشە نەك ئەوەی ناوی لێندرابێت ناوچەی كوردستانی كێشە لەسەر، بەڵام هەندێك میدیا لەبەر ورەیی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە هەر دەڵێن پێشمەرگە لە پێشڕەویدای ئەمە لە كاتێكدایە سەرۆكی هەرێم لەبەردەم كونسوڵی بەریتانیادا دانی بە لاوازی چەكی هێزی پێشمەرگەدانا .

ئەوەی جێگەی باسە لەم وتارەدا كە باس بكرێت هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئەگەر لە پێشڕەویدایە كوێی گرتەوە لە كوێ لە پێشڕەویدایە و ئەو شوێنانەی گرتویەتیەوە كویە بەكام چەك گرتیەوە شوێنەكان ؟ بە هێزوو بازووی خۆی بێجگە لە هاوكاری فرۆكەكانی ئەمریكا و عێراق و پشتیوانی هێزەكانی یەپەگە و پەكەكە .!

ئەوەی هەستی پێ دەكرێت و جێگەی شاردنەوە نیە و قابیلی چاو پۆشی كردن نیە كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەركەوت هێزێكی بێلایەن نیە دەستی حزبی لەناودایە هێزێَكی نیزامی مەشقپێكراوی مودەرەب نیە ، خاوەنی چەكێكی بەهێزوو تۆكمە نیە كە بتوانێت پشتوانی لەخۆی پێ بكات و سەروماڵی هاوڵاتیانی پێ بپاریزێت و هەروەها دەركەوت هێزی پێشمەرگە هێزێك نیە هەڵگری بیرێكی ناسینالیستی نەتەوەی كوردی بێت بتوانێت لە پێناو ئەو خەباتی خاكدا شەهید بێت ئەمانە هەمووی لە گرتە ڤیدیووكانی بەدیدەكرا كە هێزی پێشمەرگە چۆن بەرامبەر داعش وەستابوو كە تەنها خۆ بەخت كردن بوو بۆ خەباتی بارزانی و رێگای بارزانی شەڕە پەڕۆی یەكێتی و پارتی چۆڵ كردنی شوێنە كوردستانیەكان بە بیانوی تاكتیك و سیاسەت ...!

ئەوەی گرنگە بزانین چیە ئەوەیە كە بۆچی هێزی پێشمەرگە لاوازە لەبەرامبەر هێرشەكانی داعش بۆ سەر ناوچە كوردستانیەكان !
1- نەبوونی یەكریزی هێزە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی یەكێتی و پارتی یەپەگە و پارتی ، پەكەكە و پارتی. !
2- نەبوونی هێزێكی نیزامی و نەتەوەی كە تەنها بیركردنەوە بێت لە وڵات نەك حزب و سەركردە .!
3- نەبوونی سەركردەیەكی بەهێز لەناو كوردا كە بتوانێت رۆڵێكی گەورە بگێرێت لە ناو هێزەكانی پێشمەرگە و فرە كویخایی بەدی دەكرێت توانای بڕیاردانی هەبێت .!
4- نەبوونی چەكی بەهێز لەماوەی ئەم 23 ساڵ حوكمرانی هەردوو حزبی دەسەڵات یەكێتی و پارتی كە نەیان توانیوە چەكی بەهێز بكڕن تەنها پارە و بودجەو سامانی گشتیان بە هەدەرداوە لە پێناو بەرژەوەندی تایبەت .
5- دڵە راوكێ و ترسی پێشمەرگە لە داعش و میدیی كوردی رۆڵیكی خراپی بینی لەسەر بیركردنەوەی پێشمەرگە داعشی وەك ئەژدیهایەك ویناكرد لەلای خەڵكی و هێزی پێشمەرگە .!
6- نەبوونی سیخور لەناو هێزە چەكدارەكانی داعش كە پێش هێرشەكانیان پێشمەرگە ئاگادار بن لە هەموو هەوڵێكیان .!
7- بێسەر و بەرەی هێزی پێشمەرگە و تێكرژانی هێزەكان لەناو یەكدا .!
8- نەبوونی تەكنیك و تاكتیكی بەهێزی جەنگ لەناو هێزەكانی پێشمەرگە كە بەهەمان ئەقڵیەتی شاخەوە شەڕیان دەكرد كە ئێستا شیوازی جەنگ گۆڕاوە و نەخشەو پلانەكانیش گۆڕاون .!
9- لاوازی ئاستی هەواڵگری ئاسایش و پاراستن و زانیاری و هەواڵگری سەربازی هێزی پێشمەرگە .!

بۆیە ئەم خاڵانەی لەسەرەوە باسمكرد دەركەوتنی شكستی مەسعود بارزانی سەرۆكی هێزی پێشمەرگەی كوردستانە كە نەیتوانیوە هێزێكی تۆكمە دروست بكات كە 243 هەزار پێشمەرگە هەبێت 41 هەزاری بە فەرمووی دەوام بكات و شەڕی پێ بكەیت ئەی كوا ئەو پێشمەرگە بن دیوارانەی تەنها بودجەو سامانی ئەم گەلە وەردەگرن و دیاریش نین پێویستە سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەم شكستانەی و خاڵە لاوازانەی پێشمەرگە بە هەند وەربگرێت و كاری لەسەر بكات .!
دەبێت ئەوەش بزانین كە هەندێك هۆكاریش هەن بۆ هەستانەوەی هێزی پێشمەرگە و پتەوكردنی و بەهێزكردنی لە رووی مادی و مەعنەوی ئەوش گرنگترینیان ئەمانەن .
1- یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی هەموولایەنەكان بەتایبەتی پێشمەرگە لە ژێر دەستی حزب بێتە دەرەوە ببێتە هێزێكی نیشتیمانی .!
2- پڕچەك كردنی هێزی پێشمەرگە و داواكردنی چەكی قورس و پێشكەوتوو لە وڵاتە ئەوروپیەكان و ئەمریكا .!
3- مەشقپێكردنی پێشمەرگە لەلایەن مامۆستا سەربازیە كارامەكانی ئیسرائیل و بەریتانیا و ئەمریكا .!
4- دروستكردنی دەستەو هۆبەیەكی گرنگی لایەنی سیخوری سەربازی كە زانیاری لە هەموو لایەكەوە بەدەست بێینێت و پەیوەندی پەتەویان هەبێت لەگەڵ هەموو دەزگا سیخوریەكانی جیهان .!
5- پەروەردەكردنی پێشمەرگە لەسەر بیرێكی نەتەوەی ناسینالیستی كوردی !
6= دانانی سیستمێكی سەربازی بۆ پێشمەرگە كە توانای جێبەجێ كردنی سزا و پاداشتی هەبێت .!
چەندین خاڵی گرنگتر كە هەن دەبێت باس بكرێت ، بەڵام من لێرەدا ئەوانە بە گرنگ دەزانم كە باس بكرێت ئەمانە كرۆكی هەستانەوەی هێزی پێشمەرگەن پێویستە جەنابی سەركی هەرێم كاری لەسەر بكات چونكە بەم هێزەی ئێستاوە توانی دوو دەقە خۆراگرتنی دروست كردنی دەوڵەتی كوردی نابێت چونكە هەموو كات وڵاتان دۆستمان نین شەڕمان بۆبكەن و لەسەرمان بكەنەوە سەرۆكی هەرێم دەبێت باش ئەوەش بزانێت ئەگەر هاوكاری ئەمریكا و فەرەنسا و بەریتانیا و ئێران و توركیا نەبوایە داعش لە ناوجەرگەی هەولێر و سلێمانی پیاسەی دەكرد ئێستا بۆیە واز لە بەرژەوەندی تایبەتی حزبیتان بینن هێزی پێشمەرگە پتەوبكەنەوە .!






چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)