به‌ڕێزانی کوردستانپۆست به‌ڕێز کاک که‌مال، ڕۆژتان باش و هیوای ته‌ندروستی باشتان بۆ ئه‌خوازم،

Sunday, 22/11/2009, 12:00


وه‌ک خوێنه‌رێکی له‌مێژ و هه‌میشه‌یی ماڵپه‌ڕه‌که‌، پێمخۆشبوو به‌هۆی گرنگیی و پێویستیی ووشه‌یه‌ک که‌ له‌ به‌شی (هه‌واڵ) بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ له‌ ژێر ناوی {به‌لاغی کۆتایی کۆنفرانسه‌که‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورۆپا سه‌باره‌ت به‌ کۆمه‌ڵکوژیی کوردان له‌ ده‌رسیم} تێبینییتان بۆ بنووسم و راستیی ووشه‌که‌شتان بۆ بنووسم که‌ بێگومانم زۆریینه‌ی کورد به‌ ئالاوییه‌کانیشمانه‌وه‌ نایزانن . هیوادارم وه‌ک چۆن به‌نده‌ شاگه‌شکه‌بووم به‌ گه‌یشتنه‌ ڕاستیی! ئاوهاش ئێوه‌ی ڕاستگۆ و کوردپه‌روه‌ر و هه‌موو کوردێکی نه‌ته‌وه‌یی و کورددۆستێک له‌و ڕاستییه‌ ئاگاداربن. هیواخوازم به‌ ڕێزه‌وه‌ لێی بڕوانن و ئه‌م په‌یامه‌م وه‌رگرن.
ووشه‌ی ،، عاله‌ویه‌کانیش،، که‌ له‌ دیڕی کۆتایی هه‌واڵه‌که‌دا نووسراوه‌ ، راستیه‌که‌ی ده‌بێت بنووسرێت ،، ئالاویه‌کانیش،، ئه‌و ووشه‌یه‌ له‌{ ئالا‌وی} هاتووه‌ نه‌ک له‌ عاله‌وی، که‌ ووشه‌که‌ په‌یوه‌ندیه‌کی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌ به‌ ،ئار، و ،ئاگر، که‌ نیشانه‌ی پیرۆزی خواپه‌رستیی دینه‌ دێرینه‌کانی کوردبوون ، ووشه‌که‌ په‌یوه‌ندیه‌کی نزیکی به‌، ئێزد،ه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ به‌ واتای خودا یان سه‌روه‌ری زانا دێت وه‌ک زه‌رده‌شتی کوردان بۆ نازناووی خوا به‌کاری هێناوه‌. له‌ ئاینه‌ سامیه‌کاندا وه‌ک ئاینی مووسایی و عیسایی و ئیسلام خودێ (ئێلوهیم به‌ عیبری و ئه‌ڵڵا به‌ عه‌ره‌بی به‌کاردێت ئه‌ڵڵا ی عه‌ره‌بی که‌ ئه‌وان وه‌ک هه‌زاره‌ها ووشه‌ی تری ئێمه‌ دزیویانه‌. ئالاویه‌کان دینێکی دێریینی کورده‌ که‌ له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا تاکو ئێستاش ماوون به‌ تایبه‌ت له‌ باکوور. مرۆڤی ته‌نگه‌تیله‌ و تاوانبار و گه‌وجی کورد بۆ خه‌ستکردنه‌وه‌و بازرگانیی ئه‌ڵڵا په‌رستییان و به‌ نه‌خشه‌ی عه‌ره‌به‌ موسوڵمانه‌کان ئه‌و دینه‌یان به‌ عه‌له‌وی ناساندووه‌ که‌ مه‌به‌ستیان عه‌لیهوڵایی و شیعیه‌تیه‌ . ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌نفالکردنی ووشه‌ی ڕه‌سه‌ن و دینه‌ ڕه‌سه‌نه‌کانی کورد به‌کاریان هێناوه‌. وه‌ک پڕۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز ئه‌فه‌رموێت: كورده‌ ،ئالاویه‌کان، هێنده‌ په‌یوه‌ندیان به‌ ،عه‌له‌ویه‌تی، و شیعیه‌تیه‌وه‌ هه‌یه‌ ،هێنده‌ی ،شکسپیر، به‌ شێخ زوبێر،ه‌وه‌.
سۆپاستان ئه‌که‌م گه‌ر له‌ نووسینه‌کاندا ڕه‌چاوی هه‌ندێک ووشه‌ بکه‌ن که‌ زۆر زۆر گرنگن بۆ هۆشیاریی مرۆڤی کورد.مه‌خابن ده‌سه‌ڵاتی کورد له‌ باشوور هێنده‌ی خه‌م و سه‌رقاڵی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تیه‌کانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیانن ،یه‌ک له‌ هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ ئه‌و هه‌ژده‌ ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان کاریان بۆ په‌روه‌رده‌ و خوێندن و هۆشیاری زمان و ووشه‌ و دینه‌ ڕه‌سه‌نه‌کانی کورد نه‌کردووه‌ تا هیچ نه‌بێت مناڵێکی کورد گه‌ر شه‌ش ساڵان بوبێت ئێستا بیستوچوار ساڵانه خوێندنه‌وه‌یه‌کی کورتی مێژوویی له‌سه‌ر ناو و دینه‌ ڕه‌سه‌نه‌کانی کوردا هه‌بێت له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیی و ڕێزم بۆ هه‌ر نووسه‌رێکی کوردستانپۆست که‌ خه‌می نیشتمان و ڕۆڵه‌کانێتی.
تێبینی: بڕوانه‌ کۆبه‌رهه‌می جه‌مال نه‌به‌ز ،، فه‌لسه‌فه‌ و ڕامانی یارسانی له‌ فه‌رهه‌نگ و کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا،،
. هانۆڤه‌ر 22.11.2009



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە