کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی و تاڵه‌بانی له‌پشت له‌سێداره‌دانی ئیحسانی فه‌تاحیانه‌وه‌ن

Wednesday, 02/12/2009, 12:00


بازاڕی نه‌ته‌وه‌فرۆشی
که‌سی نه‌ته‌وه‌یی خویندنه‌وه‌ بۆ پچوکترین سازشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات . ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتی دروشمی زه‌قی به‌ناو کوردایه‌تیان به‌رز نه‌کردایه‌ته‌وه‌ ، شانسیان له‌ حیزبی شوعی ئه‌مڕۆ باشتر نه‌ده‌بو .
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان وه‌ک به‌دیلێکی پارتی جڵه‌وی شۆڕشی نوێی نه‌گرته‌ ده‌ست‌ ، به‌ڵکو ڕه‌وشی سیاسی و زه‌روره‌تی مێژویی بنیادی نا ،‌ چاوه‌ڕوانی هه‌ستانه‌وه‌ی پارتیشی نه‌ده‌کرد . پرسیارێک دێته‌ پێشه‌وه‌ " ئایا له‌پاش بنیادنان و دروست بونه‌وه‌ ، کام له‌م دووانه‌ گیانی دیموکراسی و ئه‌رێی یه‌کتریان نه‌ده‌کرد ؟ .
له‌ دوای هه‌ستانه‌وه‌و دروست بونه‌وه‌ ، ڕه‌وشێکی پڕ له‌ ململانێی خوێناوی ماراسۆنی باڵی به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی به‌ناو کوردایه‌تیدا کێشا . سه‌نگه‌ره‌کان پڕکران له‌ قین و به‌ربه‌ره‌کانی خوێناوی ، هێنده‌ی ئه‌مانه‌ دژ به‌یه‌ک بوون ، به‌‌ره‌کانی دوژمن له‌چێوه‌ی سینارۆ ده‌چوو . ئه‌م سینارۆیانه‌ هه‌موو کارتێکی سوری دوژمنانی تیا به‌کارهێنرا ، خه‌ونه‌کانی دوژمن به‌سه‌ر ئیراده‌ی ئه‌م دوو هێزه‌دا سه‌وزی دابه‌شکراو بوو ، هێنده‌ی گفتوگۆکانی تاک لایه‌نی کوردی له‌گه‌ڵ ئه‌م دوژمن و ئه‌ودوژمندا بۆ پاکانه‌و سازشکردن ئه‌نجام ده‌درا ، به‌ نیو هێنده‌ ئه‌گه‌ری ڕه‌واندنه‌وه‌ی کێشه‌کانی ناوخۆی ماڵی کورد کۆتایی ده‌هات .
هه‌ر لایه‌نه‌ ده‌ست پێشکه‌ربوایه‌ له‌ گه‌رمکردنی ‌ بازاڕی وشه‌ی بریقه‌داری دیموکراسی و کوردایه‌تی و ئایدۆلۆژی ، ئه‌وه‌ زیاتر سه‌نگه‌ره‌کانی قه‌ره‌باڵخ ترو مه‌یدانه‌که‌ی به‌ربڵاوتر ده‌بوو . ئه‌وه‌ی نه‌گبه‌ت و داماو و ڕه‌نج به‌خه‌سار بوو ئه‌وانه‌ بوون که‌ دوای ئه‌مانه‌ ده‌که‌وتن و له‌هه‌موو که‌س زیاتر زه‌ره‌رمه‌ندتر ده‌بون .
ئه‌م ئۆخه‌یه‌ له‌دوای ڕاپه‌ڕینی گه‌له‌که‌مان له‌ساڵی 1991 دا به‌رگێکی ترو سینارۆیه‌کی تری پۆشی . ئه‌مجاره‌یان دزه‌کان به‌ ڕاشکاوانه‌ تاڵانیان ده‌کرد و له‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه‌ ده‌ستی دوژمنیان ده‌گرت و ده‌یانخسته‌ نێو گه‌مه‌که‌وه‌ " وه‌ک 31 ئاب و هینانی پاسدارو له‌شکری تورک و کردنی باشوری کوردستان به‌ سه‌ربازگه‌یه‌کی میت و ئیتلاعات که‌ تائێستا پاشماوه‌ی ماوه‌ . بۆ سه‌رکوتکردنی ناڕازی بوونی خه‌ڵک له‌دژی دیارده‌ دزێوه‌کانیان ، سیاسه‌تێکی تری هاوشێوه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاتیان پیاده‌کردو سیسته‌می تۆتیالیتاری ترسناکیان سه‌پان به‌سه‌ر خه‌ڵکدا له‌ژێر دروشمی (وسبه‌ نانت ده‌بڕم ، وسبه‌ تۆ خائینی ، وسبه‌ تۆ بێ یاسایت) که‌چی له‌و لاوه‌ ئه‌وه‌ی ڕێزی له‌ یاساو خۆشه‌ویستی بۆ نیشتمان و نه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بو ، هه‌رخۆیان بوون .
کۆنته‌راتی سیاسی یه‌که‌م
جه‌وله‌ی سێهه‌م له‌ شه‌ڕی ناوخۆ که‌ به‌سه‌رکردایه‌تی ڕاسته‌وخۆی تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌ستی پێکرد ، به‌شێک بو له‌و سینارۆیه‌ی له‌چێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی له‌ژێر ناونیشانی (له‌جه‌نگدا نه‌یاره‌کان سه‌ره‌ونگون ده‌کرێت و مه‌به‌سته‌کان ده‌پێکێ) . جه‌وله‌که‌ پانوپۆرتر و شاراوه‌ترو هه‌مه‌ به‌رنامه‌ تربوو له‌ چه‌وله‌کانی تری شه‌ڕی ناوخۆ. یه‌کێتی توانی زۆر له‌ که‌ڵه‌ پیاوه‌کانی خۆی ئه‌وه‌ی پارتی ده‌ست نیشانی ده‌کرد و له‌ئاست تاڵه‌بانیشدا سه‌رکێش بون زۆر به‌سانایی له‌شه‌ڕگه‌کاندا کۆتایی به‌ژیانی ده‌هێنرا ، به‌هه‌مان شێوه‌ش پارتی .
براده‌رێکی پارتی له‌تۆی نامه‌یه‌کدا ساڵی 2003 بۆی نوسیم که‌ " ته‌حسین شاوه‌یس " یه‌کێتی نه‌ی کوشت به‌ڵکو پارتی له‌پشته‌وه‌ تیرۆری کردو به‌شێک بو له‌ ته‌سفییه‌ کردنه‌که‌ بۆ ڕازیکردنی شه‌قامی یه‌کێتی .
ئه‌م کۆنتراته‌ ته‌سفییه‌ کردنه‌ سنوره‌کانی پارتی و یه‌کێتی به‌زاندو دوژمنانی کوردیشی له‌خۆ گرت ، سه‌رکردایه‌تی کورد جێبه‌جێکه‌ر و دوژمنانیش داڕێژه‌ر . زۆرترین ته‌سفییه‌ له‌لێژنه‌ به‌رفراوانه‌که‌دا په‌که‌که‌ بو ، که‌ نزیک به‌ 4 هه‌زار گه‌ریله‌ به‌ده‌ستی پارتی و یه‌کیتی کوژرا . دوای په‌که‌که‌ شۆڕشگێره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاته‌ هات که‌ نزیکه‌ی 320 که‌سیان به‌ر ئه‌م پیلانه‌ خیانه‌تکارییه‌ که‌وت ، یان ته‌سلیم به‌ئێران کرانه‌وه‌ ، یان له‌شوێنێک تیرۆ کران ، یان سه‌ره‌ونگون . لێره‌دا له‌دوای تیرۆرکردنی شۆڕشگێرانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ ده‌ستی تریش ده‌بینرێت ، ئه‌ویش ڕازی بوونی سه‌رانی کۆمه‌ڵه‌و دیموکرات‌ به‌ ئه‌فکارو کاری سیاسی پارتی و یه‌کێتی . یان ئه‌وه‌تا خه‌ڵکانێكی زۆر ترسنۆکن و له‌ئاست مه‌سه‌له‌ی ڕه‌وای گه‌له‌که‌یاندا نین ، یان ئه‌وه‌تا خۆیان به‌شێک بوون له‌ ته‌سفییه‌ کردنه‌که‌ .

کۆنته‌راتی سیاسی دووم
تا قاسملۆ مابوو حیزبی دیموکرات ، حیزبێکی سه‌رکێش و سرک بو له‌به‌رامبه‌ر داخوازییه‌کانی پارتی و یه‌کیتی . دکتۆر جه‌عفه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشی کوردستانی / ئێران به‌هه‌مان شێوه‌ی قاسملۆ که‌سێکی سه‌رکێش بوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌واندا، ئه‌میش له‌ کاره‌ساتێکی ته‌مومژاویدا شه‌هیدکرا ، له‌دوای ئه‌وانه‌وه‌ ڕه‌وشی سیاسی باشوری کوردستان و که‌سایه‌تییه‌کانی پاش ئه‌مان یارمه‌تی ده‌ربوون بۆ زیاتر خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و گوێگرتن له‌ سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی .
سه‌ربه‌ستی له‌ کاری سیاسیدا به‌شێکه‌ له‌خۆخوێندنه‌وه‌و پێشره‌وایه‌تی پێکردنی ئه‌رک . کوردستانی سوریا له‌ ژیانیدا ڕۆژێک له‌ ڕۆژان هیچ له‌ حیزب و که‌سایه‌تییه‌کانی سه‌ربه‌ست نه‌بون له‌ ئه‌رکی سیاسیدا، به‌ڵکو دروستکراو و دامه‌زراوی ده‌ستی پارتی و یه‌کێتی و پاشان په‌که‌که‌ بون . به‌هۆی ئه‌م بێ سه‌ربه‌ستییه‌وه‌ ، هه‌میشه‌ کێشه‌ ڕه‌واکانیان له‌ژوره‌تاریکه‌کانی نێوان سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی وپه‌که‌که‌ و ده‌وڵه‌تی سوریا تاوتوێکراوه‌و خامۆشکراوه‌ ، بۆیه‌ شتێک نابینرێت ته‌عبیر له‌ پێشڕه‌وایه‌تی کردنی گه‌لی کورد بکات له‌ سوریا .
به‌داخه‌وه‌ شۆڕشی کوردستانی ئێران به‌هه‌مان ده‌ردی کوردستانی سوریا چوو ، ئێستا له‌ڕۆژه‌هه‌ڵاتدا شتێک نه‌ماوه‌ ناوی لێ بنرێت ئه‌رکی سیاسی سه‌ربه‌ست ، ته‌نها ئه‌و که‌مه‌ شۆڕشگێره‌ی پاژاک نه‌بێت ، ئه‌وانیش بون و مانیان له‌چاوه‌ڕوانی سه‌رانی په‌که‌که‌دایه‌ ، ده‌کرێت چاره‌نوسی ئه‌مانیش له‌ ژوره‌ تاریکه‌کانی نێوان په‌که‌که‌و ده‌وڵه‌تی ئێراندا ڕۆژێک خه‌فه‌ بکرێت . ئه‌وه‌ی له‌ودیو لێژنه‌ی ته‌سفییه‌که‌وه‌یه‌و سه‌رکێشه‌و خۆی نادات به‌ده‌سته‌وه‌ ' په‌که‌که‌یه‌ و باجی ئه‌و سه‌رکێشییه‌ی خوینی هه‌زاران گه‌ریله‌یه‌ .
له‌وه‌ته‌ی ڕۆژی چاوترسێنی کوردی ڕۆژهه‌ڵات بنیادنراو جڵه‌وی سیاسی سه‌ربه‌ستیان له‌ده‌ست دا ، حیزبه‌کانیان وه‌ک بازاڕێکی سیاسی خۆساخکردنه‌وه‌ی لێهات ، عه‌بدوڵای موهته‌دی به‌هۆی " سه‌ڵاح" ی برایه‌وه‌ کاری ده‌چوڵێت و مێزی ڕازاندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بانکی ته‌سلیم بووی تاڵه‌بانییه‌ .
عه‌بدوڵای حه‌سه‌ن زاده‌ هه‌ندێک هه‌وڵی دا خۆی نه‌دات به‌ده‌سته‌وه‌ ، به‌ڵام موسته‌فای هیجریان بۆ قوتکرده‌وه‌و نه‌ک پاڵیان پێوه‌نا بۆ ده‌ره‌وه‌ ، به‌ڵکو له‌کاروانی سیاسی کوردی بێ به‌شیان کرد .
کێ جڵه‌وی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌ ، کێ به‌رپرسیار و خۆ به‌خاوه‌نی بزوتنه‌وه‌ی کوردی ڕۆژهه‌ڵات ده‌زانێت و کێ له‌ به‌رامبه‌ر دوژمن به‌چه‌ک و قه‌ڵه‌م ده‌جه‌نگێت ، چ که‌سێک زاتی هه‌یه‌ بچێت بۆ سه‌رئاوده‌ست گه‌ر پرس به‌ تاڵه‌بانی به‌رزانی نه‌کات . له‌کوێدا دروشمه‌کان خه‌ڵک ده‌جوڵێنێت و به‌چ کێشێک دوژمن دێته‌ وه‌ڵام و هه‌ژمار بۆ سه‌رچۆپییه‌کانی حیزبی ده‌کات . قاسملۆ و جه‌حفه‌ر وه‌جاخیان کوێر بوو له‌پاش خۆیان زاتێکیان‌ به‌جێ نه‌هێشت ، به‌ڵکو چه‌ند کوته‌ گۆشتێکیان به‌ پشێله‌ ده‌سته‌مۆکانی باشور سپارد .
گه‌ر حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات خاوه‌نی سه‌ربه‌ستی سیاسی نه‌بن و له‌ جێێ ئه‌وان بارزانی و تاڵه‌بانی خاوه‌ن حیساب بێت ، چ گوتارێکی سیاسیان بۆ گه‌له‌که‌یان و دوژمنه‌ زاڵمه‌که‌یان هه‌یه‌ ، له‌کاتێکدا تاران بۆ بارزانی و تاڵه‌بانی له‌پێخه‌فی شه‌وانی ژوره‌که‌یان سانا تره‌ بۆ پشودان و تواندنه‌وه‌ی حه‌زه‌ نه‌خۆشه‌کانیان .
چۆن تاڵه‌بانی و بارزانی له‌پشت له‌سێداره‌دانی ئیحسانی فاتحییه‌وه‌ن .
له‌ مێژوی کوردا خوێناوی ترین بزوتنه‌وه‌ی له‌باشوری کوردستاندا بوو ، ئه‌وکاته‌ی کادرێک یان پێشمه‌رگه‌یه‌ک به‌برینداری یان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک ده‌ست دوژمن ده‌که‌وت و به‌دیل ده‌گیرا ، هاوڕێکانی بڕیاریاریان ده‌دا که‌ بۆسه‌یه‌ک له‌شوێنه‌ گرنگه‌کان دابنێن ، تا" نێچیری " باشیان ده‌ست بکه‌وت ، کاتێک چه‌ند سه‌ربازو ئه‌فسه‌رێکیان ده‌ستگیر ده‌کرد ، زۆر به‌سانایی ده‌یان گۆڕیه‌وه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ دیل کراوه‌که‌ .
له‌ماوه‌ی 15 ساڵدا له‌ باشوری کوردستان ، هێزه‌کانی حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌و ئه‌وانی تر مۆڵیان خواردووه‌ ، به‌هۆ کۆمه‌ڵێک بیانوی بارزانی و تاڵه‌بانیه‌وه‌ بڕستی شۆڕشگێرانه‌یان لێ بڕاوه‌ و وه‌ک که‌سێکی میوان له‌سه‌ره‌وه‌ دایان ناون و نانی مه‌گره‌و مه‌ژیان به‌قورگیاندا ده‌که‌ن . ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ده‌ستی کێداو له‌نێوان کێدا ته‌خشان و په‌خشان ده‌کرێت ؟ وه‌ کێ سودمه‌ند و کێ چاره‌ڕه‌ش و دیل و که‌نفته‌ ؟ کێ هه‌ڵگری خۆشییه‌کانی ئه‌م کۆنته‌راته‌و کێ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌درێت و کێ مژده‌ به‌خشه‌ ؟ وه‌ چاره‌نوسی شۆڕشێک و گه‌لێکی داگیرکراو له‌کوێدا ڕه‌چاوده‌کرێت ؟ ئایا " ماف " گه‌ر نه‌سێنرێت نادرێت ؟ کوان و کێن ماف سێنه‌رانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات ؟ .
ئه‌م پرسیارانه‌ بۆ ئه‌وانه‌یه‌ که‌ به‌ناساویلکه‌یی و ژیرانه‌ خویندنه‌وه‌یان‌ بۆ تاوانبارانی پشت له‌سێداره‌دانی شه‌هیدی گه‌له‌که‌مان (ئیحسانی) جوانه‌مه‌رگه‌وه‌یه‌ .
1 . دێسێمبه‌ری . 2009
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە