مەسعود بارزانی لەگەڵ خانمەکەی خۆیدا بۆ تاسڵوجە هاتبوو، نەک بۆ سلێمانی
Tuesday, 17/09/2013, 12:00
1786 بینراوە
پەیامنێری کوردستاناپۆست/ سلێمانی
سەرچاوەیەک لە دەزگای پاراستنی لقی چواری پارتی لە سلێمانی بە پەیامنیری کوردستانپۆستی راگەیاند، کە رۆژی ١٣ / ٩ / ٢٠١٣ لە کاتێکدا سەرۆکی هەرێم گەیشتە تاسلوجە، یەکێک لە کەسە نزیکەکانی مەسعود بارزانی ئاگاداری دەزگای پاراستنی لقی چواری سلێمانی کردۆتەوە، کە مەسعود بارزانی خێزانەکەی لەگەڵ خۆیدا پێیە بەنیازە لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا کوتوپڕ بیکات بە موفاجەئە و لە نیو سەیارەکە دایبەزێت، ئەمیش وەکو چاودێر و راوێژکارەکانی پێیان راگەیاندووە کە ئەمە کاردانەوەیەکی باشی دەبێت و رەنگە دەنگێکی زۆر بهێنێت، بۆیە تا تەواوبوونی وتارەکەی سەرۆک ئێمە لە چاوەڕوانییدا بوون، هاکا جەنابی سەرۆک ئیشارەتێکمان دەداتێ و ئێمەش خانمی خێزانی سەرۆک ئاگاداربکەینەوە. بەڵام ئەوە رووی نەدا و نەشمانزانی هۆکاری چیی بوو، نەهاتنی مەسعود بارزانی بۆ سلێمانی و دابەزینی لە تاسلوجە یەکێک بوو لەو هۆکارانە کە هەروەک چۆن بە دزییەوە خێزانەکەی خۆی هێنابوو، هەر ئاواش لەوێوە لەگەڵ خۆیدا بردییەوە، ئەگەر بهاتایە بۆ سلێمانی ئەوا ئەوە ئاشکرا دەبوو، نەدەتوانرا بیسارنەوە. ئەم مناوەرەیەی جەنابی سەرۆک تا ئیستا کەسمان نازانین بۆچی و لەبەر چی بەو جۆرە شکایەوە. ئەمە قسە و گێڕانەوەی سەرچاوەکەی نێو دەزگای پاراستن بوو لە سلێمانی
http://www.gulan-media.com/t_detail.php?section=1&id=13998