سامی فه‌قێ خوێنده‌وارێکی کوێره
Thursday, 04/02/2010, 12:00
من زۆر سوپاسی کاک سامی فه‌قێ ده‌که‌م که ئه‌و چه‌ند تێبینییهی نوسییوه و پێی وایه کاره‌که‌ی من ناچێته قاڵبی وه‌رگێڕان و سوود به خوێنه‌ر ناگههێنێت ، به‌ڵام له هه‌مووی گرنگ تر ئه‌وه‌یه که دیاره من ناناسێت هه‌ر بۆیه ده‌ڵێت له‌وه ده‌چێت که ئه‌مه یه‌که‌م کارم بێت ، که‌واته مافی خۆمه که بڵێم خوێنده‌وارێکی کوێره ، ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان خوێنه‌رێکی باشی ڕۆژنامه کوردییه‌کان بویتایه ده‌بوایه بتان زانیایه که هه‌ر من بووم دوو فایلی جه‌لال تاڵه‌بانیم ئاشکرا کرد له ژێر ناوی { زۆر نهێنی یه‌که‌مین دیداری نێوان تاڵه‌بانی و ده‌وڵه‌تی تورک .. تاڵه‌بانی له ڕوانگه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه } ، هه‌روه‌ها { مسته‌فا بارزانی به‌بێ تورک سه‌رکه‌وتن به ده‌ست ناهێنن ، ڕووی چه‌کتان نه‌که‌نه تورک } ، هه‌روه‌ها دیمانه‌یه‌کی به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی حوریه‌تی تورکی که هه‌موو بابه‌ته‌کان له زمانی تورکییه‌وه وه‌رمگێڕا بوو ، که ئه‌م وه‌رگێڕانه له ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرایه‌وه که سوپاسی هه‌موویان ده‌که‌م ، من به‌شێکی تایبه‌تیم هه‌یه له ماڵپه‌ڕی پچدک که له تورکییه‌وه وه‌ریده‌گێڕم له ژێر ناوی { له ده‌فته‌ری یادگارێکانی گه‌ریلاوه } هه‌فتانه بڵاوی ده‌که‌مه‌وه ، ده‌بینن که له سه‌ر هه‌قم ده‌ڵێم سامی فه‌قێ خوێنده‌وارێکی کوێره ، دوو په‌رتوکی وه‌رگێڕیم هه‌یه له زمانی تورکییه‌وه له ژێر ناوی { براکوژی .. ههرباڵندهیهک له‌گه‌ڵ پۆلی خۆیدا ده‌فڕێت } له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ساڵانه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژیام له ژێر ناوی دابان هه‌مه‌وه‌ندی بڵاوم کردۆته‌وه ، ئێستاش دوو په‌رتوکی ترم ئاماده‌یه بۆچاپ که به‌م زووانه بڵاو ده‌کرێنه‌وه له ژێر ناوی { کاروانی ڕۆما .. بیره‌وه‌ریه‌کانی گه‌ریلا } .
کاک سامی فه‌قێ ئاشکرایه به‌ڕێزتان به‌شی یه‌که‌می مێژووی سوڵتانه‌کانی عوسمانیت نه‌خوێندۆته‌وه ، من له پێشه‌کییه‌که‌یدا سه‌رنج بۆ ئه‌وه ڕاده‌کێشم که هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی له ئه‌رشیفی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانییه‌وه وه‌رگرتووه ، به پێویستی ده‌زانم که پێشه‌کییه‌که‌ی به‌شی یه‌که‌م لێره‌دا بڵاو بکه‌مه‌وه :
{ به پێویستم زانی که ئه‌م بابه‌ته ئاماده‌یی و وه‌رگێڕانی بۆ بکه‌م ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی شاره‌زایی خۆم به‌رهه‌مێکی ئه‌وتۆم له په‌رتوکخانه‌ی کوردی نه‌بینیوه له‌م باره‌یه‌وه ، هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵبژاردنی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش له‌لایه‌ن منه‌وه ئه‌وه‌بوو که ویستم گه‌لی کورد که‌م یان زۆر له‌باره‌ی مێژووی عوسمانێکانه‌وه زانیاریه‌کیان هه‌بێت ، وه‌ک ده‌زانین گه‌لی کورد له کۆندا ماڵوێرانیه‌کی زۆری بینیوه به‌ده‌ست عوسمانێکانه‌وه که ئه‌وانیش توانیویانه به ناوی ئیسلامه‌تیه‌وه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر گه‌لانی تره‌وه و خاکه‌کانیان داگیر بکه‌ن ، ئه‌م به‌رهه‌مه سه‌رچاوه‌کانی له مێژووی عوسمانێکانه‌وه وه‌رگیراوه ، له‌وانه‌یه ڕه‌خنه‌گران ڕه‌خنه‌ی خۆیان هه‌بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت ئه‌مه‌یه که مێژونوسانمان بتوانن وه‌ڵامێکی ئه‌م ئارشیفهی عوسمانیانه بده‌نه‌وه و ڕاستیه‌کان بۆ میلله‌تی کورد ئاشکرا بکه‌ن هه‌روه‌ها ئه‌م به‌رهه‌مه سوودێکی ده‌بێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له باره‌ی مێژووی عوسمانێکانه‌وه سه‌رقاڵن ، هه‌ڵبه‌ت له‌م باره‌یه‌وه من ئاماده و چاوه‌ڕێی هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌کم ، ته‌نها ده‌مه‌وێت ئه‌م زانیاریانه بخه‌مه به‌رده‌ست خوێنه‌ری کورد و هه‌روه‌کو گوتیشم سه‌رچاوه‌کان له ئارشیفی عوسمانێکانه‌وه وه‌رگیراوه ، ئه‌م به‌رهه‌مه پێکهاتووه له چه‌ند زنجیره‌یه‌ک چونکه ناتوانین لێره‌دا هه‌مووی بڵاوبکه‌ینه‌وه هه‌ربۆیه به چه‌ند به‌شێک بڵاوده‌بێته‌وه ، سه‌ره‌تا باس له ژیان و مێژووی سوڵتان ده‌که‌ین له باوه گه‌وره‌یانه‌وه تاکو دوا سوڵتان که‌له 37 سوڵتان پێکهاتووه ، ناوی که‌سایه‌تی و شوێنه‌کان هه‌ر له سه‌ر ناوی کۆن نوسراوه‌ته‌وه هه‌ربۆیه ده‌بێت ئه‌مه‌ش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ بکرێت وه‌ک جوگرافییه که له‌وانه‌یه له مژاره‌کانی تردا ده‌ست نیشانی بکه‌ین } .
ئه‌م به‌رهه‌مانه له ڕۆژنامه‌کانی { ئه‌مڕۆ .. ماڵپه‌ڕی پچدک .. کوردستانپۆست } بڵاو بۆتۆته‌وه که زۆر سوپاسیان ده‌که‌م .
کاک سامی فه‌قێ :
ئه‌گه‌ر بپرسی ئامانجی من چییه ؟ ئامانجی من ئه‌وه‌یه که سه‌ید ڕزای دێرسیمی وته‌یه‌کی جوانی هه‌یه ده‌مه‌وێت بیکه‌یته گواره‌و و له گوێی بخه‌یت سه‌ید ده‌ڵێت :
{ ئێمه به قسه بریقه‌داره‌کانتان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاین ، ئه‌مه ده‌که‌ین به گواره‌یه‌ک له گوێماندا .. به‌ڵام ئێوه‌ش بیکه‌ن به گواره به‌گوێتاندا که هه‌رگیز چۆکتان بۆ دانانه‌وێنین } .
هه‌موو ئامانجی من ئه‌مه‌یه که ئه‌م گواره‌یه له گوێ بکه‌ین و عوسمانێکان به‌ناوی جۆراوجۆر باوباپیرانی ئێمه‌یان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند ، با ئیتر هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێین .
له‌باره‌ی پاشناوی من که ههمهوهندییه هه‌ڵبه‌ت جێی شانازیمه چونکه هه‌رگیز چۆکیان بۆ عوسمانێکان دانه‌نواندووه ، به‌ڕێز کاک سامی فه‌قێ پێشنیاری من بۆ به‌ڕێزت ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر جارێکی تر هه‌ڵسای به‌کاری ڕه‌خنه‌گرییه‌وه له بنچوبنهمای بکۆڵه‌ره‌وه و ئینجا له‌باره‌یه‌وه شتێک بنووسه .
جا نازانم کاممان له‌سه‌ر هه‌قین .
با خوێنه‌ر سه‌نگی مه‌حه‌ک بێت .
ئێمه که‌ی ده‌بین به ڕه‌خنه‌گر ؟
ئه‌وکاته‌ی که وورد بین بین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست