حكومەتى هەرێم ودیسان هەڵوێستى دژ بەنەتەوە!!
Tuesday, 16/03/2010, 12:00
وەكو ئاشكرایە حكومەتى داگیركەرى تورك هیچ جۆرە پلانێك نەماوە بیگرێتەبەر دژى بزاڤى ئازادى خوازى گەلی كورد بەگشتى و كوردى باكوربەتایبەتى و خۆشبەختانە تائێستا شكستى خواردوە.ئێستا بەجۆرێكى تر ئەیەوێت كورد پاكتاوبكات ئەویش لەڕێگەى وڵاتانى بەناودیموكراتى ئەروپا....ڕەنگە زۆرینەمان لەڕاگەیاندنەكاوە ئەودیمەنە نادیموكراتیانەمان دیبێت كەلەئەوروپاو بەتایبەت بەلجیكا كرایە سەرناوەندەكوردیەكان و تەلەفزوێنى ڕۆژتیڤى و كە تیاداچەندین كەس برینداو دەست بەسەركرا .لێرەدا زیاتر مبەستم زیانەكانى ڕۆژ تیڤیە كە بە زیاتر لە ملوێنێك و دوسەد هەزار یۆرۆ مەزەندەكرا,,,بۆ هاریكارى كردن و سوك كردنى ئەو هێرشانەى كرایە سەر كەنڵى ڕۆژتیڤى چەندین كوردى دڵسۆز لەچوارپارچەى كوردستان و ئەوروپا هەستان بە سازدانى كەمپینێك بۆكۆكردنەوەى هەندێك پارە بۆ ئەوكەناڵەى زۆرترین تەماشاكەرى كوردى هەیە..ئەوەى جێگاى داخە ئاسایشى سلێمانى ڕێگری كردوەو نەى هێشتوە بەڕێوەبچێت..پرسیار لێرەدا ئەوەیە تاكەى حكومەتى باشور دژایەتى كورد دەكات لەپێناو ڕازیكردنى وڵاتانى داگیر كەر؟ تاكەى ڕێگاى چالاكى مەدەنى لە وكەسانەدەگرن داواى مافى دیموكراتى ڕاستینە ى گەل بكات؟بەرا ستى جێى شەرمە زاریە بۆ ئاسایشى سلێمانى كە بۆ چەندەمین جارە ئاستەنگى دروست دەكەن بەرامبەر چالاكیە مەدەنیەكانى گە ل لە باشورى كوردستان!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست