مالكی، لە كەركوك وخانقینەوە بەرەو قەندیل ؟!!
Saturday, 29/10/2011, 12:00
هەرچەندە پایەكانی كورسی دەسەڵاتی مالكی تائێستاش كورد دەستی پێوەگرتووە بۆئەوەی هەرەس نەهێنێت، بەڵام لێدوانەكانی ئەوپیاوە سەبارەت بەكورد سەرنج راكێشە، وا دیارە تێڕوانینەكانی مالكی هیچ جیاوازیەكی نیە لەگەڵ دیدوبۆچونی دوژمنە سەرسەختەكانی كوردستان، هەموكەسێك دەزانێت رەوشی عێراق لەچ بارودۆخێكی نالەباردایە، هێزوتواناكەی مالكی بەشی ئەوەناكات تەنانەت پایتەخی وڵاتەكەی بپارێزێت وژیان و گوزەرانی خەڵكەكەی بەئاقاری ئارامیدا ئاراستەبكات، كەچی هەرجارەو بە شێوازێك رووی دیكتاتۆری خۆی لە بەرامبە كورد نمایش دەكات، سەرەڕای ئەوەی ناوچە داگیركراوەكانی باشوری كوردستان كەبە"ناوچەكێشەلە سەرەكان"ناسراوە هێشتا لە ژێردەستی داگیركاری حكومەتەكەی مالكیدایە هەروەك چۆن لەژێردەستی داگیركاری ڕژێمی بەعسدا بوو، كەچی سەرۆك وەزیری وڵاتی وێرانە بەوداگیركاریەشەوەناوەستێت و قەپی زۆر گەورەتر دەوەشێنێت، مالكی چوارساڵە گەمە بە ئەقڵی دەسەڵاتدارانی كورد دەكات سەبارەت بە گەڕانەوەی ناوچەداگیركراوەكان بۆسەرئیدارەی هەرێمی كوردستان، كەسێك لەو دەسەڵاتدارانە هەڕەشەی ئەوەی لە مالكی نەكرد كە چیدی دەست بەكورسیەكەیەوە نەگرێت وحكومەتەكەی بۆنەپارێزێت تائەوكاتەی بڕگەكانی دەستوری وڵاتەكەی جێبەجێ دەكات، بەڵام ئەو زۆر بێباكان بەئاشكرا هەڕەشەی دوژمنایەتی كردنی خواستە ڕەواكانی گەلی كورد دەكات، لەلایەك هەرەشەی ئەوەدەكات "ئەگەرملی بكرێت بەپەتەوە دەست بەرداری كەركوك نابێت" لەلایەكی تربڕیاری داگرتنی ئاڵای كوردستان ئەدات لە خانقین، دواجاریش هەڕەشەی لەشكركێشی بۆسەرچیای قەندیل دەكات!! لەڕاستیدا هەڕەشەی ڕەوانەكردنی سوپاكەی مالكی بۆقەندیل پیلانێكی دیكەی دوژمنانی كوردە بۆداگیركردنەوەی هەرێمی كوردستان بەگشتی نەك قەندیل، ئەوەی مایەی هەڵوەستەلەسەركردنە لە هەڕەشەوگوڕەشەكانی مالكیدا ناڕوونی وشاراوەیی پیلانێكە كە ئاشكرانییە كام هیزوولایەن بەشدارن تێیدا، ئایا مالكی ئەوهێزەی رەوانەی قەندیلی دەكات(بەخەیاڵی خوی) دەبێت كام هێزی سوپای عێراق بێت؟ لەوباوەڕەدانیم نەسوپای بەدرو نەسوپای مەهدی و نەهێزەكانی سەحوە نەهیچ هێزێكی عەرەبی ڕەوانەی قەندیل بكرێت ئەگەربیشیان جوڵێنن تەنها بۆناوشارەكانی كوردستانەو لە جادەی قیرلانادەن، چونكەمالكی و هاوكارو هاوبیرەكانی وتەنانەت نەیارەكانیشی لەعێراقدا دەزانن قەندیل شوێنێك نیە دەستی ئەوانی پێبگات، كەواتە مالكی بەنیازە كام سوپای عێراق بەرەو قەندیل بجوڵێنێت؟ لێرەوە مرۆڤ دەكەوێتە گومانەوە لەوەی سەرۆك وەزیری عێراق ئەوهێزەی هەڕەشە پێوەدەكات هێزە كوردیەكەی ناوسوپای عێراق بێت، بێ گومان ئەوەش بێ ئاگاداری دەسەڵاتدارانی كوردستان محاڵە كارێكی بەوشێوەیە ئەنجام بدرێت، هەڵبەتە ئاشكرایە رژێمی توركیا گوشارێكی زۆر دەخاتەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆئەوەی بەشداری بكات لە شەڕی دژبە گەریلاكانی پەكەكە ، هێزەدەسەڵادارەكانی هەرێم ناتوانن وەك ڕابردوو هاوكاری سوپای توركیای داگیركەربن، لەوبڕوایەشدانیم هێزی پێشمەرگەی كوردستان قبوڵی ئەوەبكات شەڕی براكوژی پێبكەن بۆ بەرژەوەندی ڕژێمێكی دژبەكوردوكوردستان، بۆیە دوورنییە لە سیناریویەكی سیاسیەیانەدا بەناوی سوپای ئێراقەوە هێزێك بۆ هاوكاری سوپاكەی ئەردۆغان بنێردرێ بۆقەندیل، ئاشكرایە كە هیچ هێزێكی دوژمنانی كورد ناتوانێت روو لە قەندیل بكات ،چونكە شكستەكانی توركیاو ئێران لەبەرچاوە، ئەودوودەوڵەتە بە سوپایەكی پڕچەك و كەرەسەی سەربازییەوە نەیان توانی كەمترین دەسكەوت بەدەست بخەن لە هێرش و ئۆپراسیونەكانیاندا، ئێدی مالكی چۆن جورئەتی ئەوە دەكات هێزی خۆی بۆ قەندیل بنێرێت، لەكاتێكدا باش دەزانێت قەندیل كەمپی ئەشرەف نیە دەستی بەسەردابگرێت، بۆیە پێویستە خەڵكی كوردستان زۆر وشیاروچاوكراوەبێت وڕێگە بەهیچ پیلانێك نەدات،گرنگ ئەوەیە كوردشەڕی قەندیل نەكات بامالكیش خۆی تاقی بكاتەوە،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست