پرۆسەى خویندن لە كوردستان
Thursday, 09/08/2012, 12:00
ترسناكترین سى هۆكارى لەناوچونى هەموو كۆمەلگایەك بریتیە لە نەخویندەوارى و نەخۆشى و نەداریە (الفقر والجهل و المرز) كە بەلاى من یەكەمیان لە هەموویان گرنگترە چونكە كەسى نەخویندەوار یا بەدەم نەخۆشی كە ناتوانیت خۆىبپاریزیت لییان یان بەدەم بیكاریەوە دەنالینیت كە هەلەكان لەبەردەمیدا سنووردار دەبیت,بەداخەوە لە كوردستان بە بەرنامەیەكى داریژراوى پیشوەختە و گلاوى دژایەتى پرۆسەى خویندن دەكریت بۆ پەروەردە كردنى نەوەیەكى نەزانى كۆیلە بۆ خزمەت كردنى حوكمى بنەمالەیى دیوەخانەگەرى,ناردنى قوتابیەك بۆ قوتابخانە لە ئیستادا بۆتە ئەركیكى قورسى سەرشانى هەرخیزانیك هەر لە كرینى جل و بەرگى دیارى كراو و پیداویستیەكانى تر (كە سەدام پاش خۆمالى كردنى نەوتى عیراق بەخۆرایی كردنى خویندن یەكەم هەنگاوى بوو گرتیەبەر) تا رۆژى دەرچوونى لە كۆتایى خویندن بى دامەزراندنى ,ئەم نەخشە گلاوە هەر لە دەستنیشان كردنى وەزیرە ئیفلیجەكانى وەزارەتى پەروەردە دەستپیدەكات تا دەگاتە مامۆستاكان و داهینانى قوتابخانەو زانكو ئەهلیەكان,
بۆ نموونە هەریەك لە (عبدالعزیز تەیب و سەفین دزەیى) نازانم چى پەیوەندیەكیان هەیە بە پەروەردەوە؟
داهینان و دروست كردنى ئەو هەموو قوتابخانە نموونەیى و ئەهلیانە لە خزمەتى كین؟
بەراستى ئەوەى پالی پیوەنام كە ئەوباسە بنووسمەوە ئەوەبوو چەند رۆژیك پیش ئیستا كاتى بەخشینەوەى ئەنجامەكانى سەرى سال مامۆستایەكى زانكوى عەرەبم بینى كە زۆر بەراشكاوانە بە قوتابیەكى ووت كە لە چەند وانەیەك دەرنەچووبو كە هەر وانەیەك پیویستى بە 1000$ بۆ دەرچوون لە تاقیكردنەوەكانى داهاتوودا و پاش مشتومریكى زۆر گەیشتە 650$!
هەموو لایەك دەزانین كەدامەزراندنى زانكۆ ئەهلیەكان یەكەمجار لەسەردەستى یەكیتى دامەزرا لە هەولیر(كۆلیجى مافى ئیواران) بۆ رووسپیكردنەوەى رووى كۆمەلیك خەلكى بى شەهادە بوو كە بەداخەوە زەقترینیان (ئەرسەلان بایز)ە وە دوواتر لە لایەن پارتى زیاتر هاندرا بۆ هەمان مەبەست نموونەش زۆرن(فازل میرانى وعبدالخالق چەورە و..................) كە بۆ وەرگیران لەم زانكۆیانەدا ئەوكات لە بروانامەیەكى ساختەى ئیرانى زیاتر هیچى ترى نەدەویست!
ئینجا پاش ئەوەى ئەم بازرگانیە قازانجى مسۆگەر كرد گەندەلكاران هەستان بە دروست كردنى چەندین زانكۆ و قوتابخانە (شویفات وكۆلیجى جیهان و كۆلیجى دیجلەو شاهانەى بەریتانى و.....................) كە هیچ یەك لەم كۆلیجانەى ناوبراو دانیان پیانەنراوە,ئینجا پاش دەرچونیش لەم زانكۆ و قوتابخانانە دەبیت ماوەیەك بەدواى تەزكیەو مەنسوبیەت و مەحسوبیەتدا بگەرییت تا دادەمەزرییت.
لیرەدا دەپرسم ئەم پرۆسەیە لە خزمەتى كیدایە؟ئایا دەبیت وابیت؟ئەگەر كار وا بروات خەلك چەندە منالەكانى دەنیریتە بەر خویندن؟ ئینجا با بیینە سەر دەردەسەریەكانى مامۆستایان كە رۆژیك دەرمالە وەردەگرن و رۆژیك دەیبرن و خراپى بارى قوتابخانەكانیش باس ناكریت,چەند رۆژیك پیش ئیستا بەریوەبەرى ئەوقافى چەمچەمال درا بە دادگا بەهۆى ساختەكردنى بروانامەكەى بەلام چەند بروانامەى ترى هاوشیوەمان هەیە؟
بۆ ئەم كابرایە بوە تاكە قوربانى ئەم پرۆسەیە؟ئایا نیچیر دەتوانیت دوو دیر لە بروانامەكەى دكتوراكەى بنووسیتەوە؟
سەرۆكى ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوایەتیمان دەرچووى كامە ئەكادیمیای ئاسایشە؟
لەهەریمى سەوزیش جەباریاوەرومەحمودسەنگاوى وقوبادوباڤیل دەرچووى كامە زانكۆن؟
ناو و نموونەكان تەواو نابن بەلام ئەمانە مشتیكن لە خەرواریك و شیرپەنجەى ئەم كوردە بەدبەختەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست