کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دەبێ چاوەڕێى شەماڵە دیموكراسیەكەى مالیكى بین!

Tuesday, 31/03/2009, 12:00

1784 بینراوە


هەفتەى ڕابردوو (مالیكى) و (25) وەزیرى حكومەتى ناوەند لە ڕێگەى دەستەى نەزاهەوە سەروەت و سامانى خۆیان بۆ تەواوى عێراقیەكان ئاشكراكرد, سەرۆكى دەستەى نەزاهەى عێراقیش (ڕەحیم عەگێلى) ئاماژەى بەوەكرد ئەم هەڵمەتە بەرپرسانى هەرێمیش دەگرێتەوە.
بڵاوبونەوەى هەواڵێكى لەو جۆرە, جگە لەوەى بەدیوێك جێگەى دڵخۆشیە كە بۆیە كەمینجار دەستەیەك داواى ئاشكراكردنى سەروەت و سامانى بەرپرسانى هەرێم دەكات "هەرچەندە روِون نییە ئەم داوایە تاچەند سەردەگرێت", بە دیوەكەى دیكەشدا بەزەیمان بەو دیموكراسیەدا دێتەوە كە پێشتر بەرپرسانى ئەم هەرێمە لاف و گەزافیان پێوەلێدەدات و داوایان لە بەرپرسانى ناوەند دەكرد چاو لەم دیموكراسیەى هەرێم بكەن, كەچى ئەوەتا ئەمڕۆ پێچەوانەكەی دەبینین و دواى (18) ساڵ ڕەوڕەوەى دیموكراسیەكەمان (بەگفایەر) دەكات!.
ئاشكراكردنى سەروەت و سامانى بەرپرسانى حكومەتى ناوەند و پێشەنگی هەمووشیان (مالیكى) لەوەها كاتێكى هەستیاردا, بە تەنها دواى (6) ساڵ لە بونیادنان و دروستكردنەوەى عێراقێكى نوێ,عێراقێكى خاوەن (15) پارێزگا, عێراقێكى خاوەن چەندین ئەتنى و بیرو باوەڕ و مەزهەب و ئایدۆلۆژیاى جیاواز, كە تاهەنوكەش بەدەست چەندین كێشەى سیاسی و ئابورى وئەمنى و دەیان دیاردەى تیرۆر وشەڕى مەزهەبیەوە دەناڵێنێت,بەراوردبەهەرێمێكى (3)پارێزگاى تەمەن(18)ساڵ جێگاى تێڕامانە,لەلایەك ئەم هەڵوێستەى مالیكى و وەزیرەكانى كابینەكەى كە "لەكۆى (25)وەزیردا بەتەنها وەزیرێكى تاقانەى كوردیان تێدایە"!جێى بەهێزبونى ئیرادەومتمانەى عێراقیەكانەبۆسەركردەكانیان وسەرەتاى هەڵهاتنى خۆرى هیواوموژدەبەخشى هاتنەكایەى عەدالەتى سیاسی وئابورى وكۆمەڵایەتیە,لەلایەكى دیكەشەوە بەهەمووماناكان ئاوەژوكردنەوەى ئەودیموكراسیە وەهمیەى ئەم هەرێمەى لەمەڕخۆمانە كەهەرلەئەزەلەوەبوونى نەبوە و تاخاوەنى ئەم سیستەمە سیاسیەچەقبەستوەى ئەمڕۆش بین تەنها(خەونە شاعیرانەكەى تاڵەبانیە)وبونى نابێت!.
كێ دەزانێت بودجەى گشتى هەرێم چەندە؟كێ دەزانێت بەشى حیزبەكان چەندە وبەتایبەتیش بەشى (یەكێتى وپارتى)؟كێدەزانێت سەروەت وسامانى (تاڵەبانى وبارزانى) چەندە؟كێ دەزانێت موچەو داهاتى مانگانەو خەرجى مانگانەو خەرجى سەفەریان چۆنەو؟چەندە؟كێ دەزانێت.....
ئاخرمەهزەلەكەلەوەدایە كەبەرپرسانى ئەم هەرێمە شانازى بەدیموكراسیەكەوەدەكەن لەئەساسدابونى نیە,خۆئەگەر باس لەسیستەمى هەڵبژاردن وحكومڕانى كردنیشیان بكەین,سیستەمێكى دەرەبەگایەتى خۆویستیە,ئەگەرلەسۆنگەى چۆنیەتى هەڵبژاردن وحكومڕانیكردنیكردنى ووڵاتانى دراوسێشەوە بڕوانین (توركیا,ئێران,سوریا)كە تۆتالیتارترین سیستەمى دەسەڵاتن,بەڵام لەماوەى (18)ساڵدا بەدەیان كەسایەتى سیاسى بونەسەركردە و وەزیر پاشان لەڕێگاى هەڵبژاردنەوە لابران وبیریش چونەوە,لەدوایین هەڵبژاردنى پارێزگاكانى عێراقدا كەلەهەندێ پارێزگادا نزیكەى 30دەنگى جیاوازهەبووكەچى بینیمان بە چ شێوازێكى دیموكراسیانە كۆتاى بەپرۆسەى هەڵبژاردن هات ,كەچى لەم هەرێمەدا تەواوى دەسەڵاتەكان بۆ دووحیزبە,دووسەركردەیە,دووعەقڵیەتى سیاسى كۆنكرێتیە,خاوەنى هەمووئەم هەرێمە دووبنەماڵە دەیبات بەڕێوە,كلیلى كۆى بودجەوداهات وباج وخەراجەكانى میللەت تەنهادوونوسخەیەو لاى ئاغاكانى ئەودووبنەماڵەیە,كاتێكیش دەنگێكى ئۆپۆزسێۆن دروست دەبێت, دەبینین چۆن گڕلەبارەگاكانیان بەردەدرێت,چۆن جیابونەوەى بیروباوەڕێك لەبیروباوەڕی وەستاوى چەقبەستویان ,ئەوان بەگێرەشێوێن ناوى دەبەن .
ئەوەى لەهەموشى سەیروسەمەرەترە دەسەڵاتدارانى ئەم هەرێمەو بەتایبەتیش هەریەك لەخودى (تاڵەبانى وبارزانى)چەندینجار لەمیدیاكانەوە باسیان لەبوونى دیاردەى گەندەڵى وڕۆتین كردوەلەناودامودەزگاحكومى وتەنانەت حیزبەكانیشیادا,تەنانەت زۆرجارلیژنەشیان پێكهێناوە بۆبەدواداچونى كەموكوڕیەكان,بەڵام تاكوئەمڕۆنەمانبینى بەرپرسێكى باڵا بەبڕیارى ئەودووسەركردەیە ڕاپێچى دادگا بكرێت ولێپرسینەوەى لەگەڵدابكرێت,كەچى بەردەوامیش لەمیدیاكانەوە ئەم هەرێمە بەتەندروسترین نمونەى هەرێمى دیموكراسی ئەژماردەكرێت!,ئەوەى لێرەوە دەبێتەپرسیار بەتەنهالەدواى ساڵى(2000)وە تاكوئەمڕۆ بەهەزاران گەندەڵى وڕۆتینیات و مەحسوبیات لەماڵپەڕى ڕۆژنامەكاندا بەبەڵگەوە بڵاوكراوەتەوە,كەچى لەبەرامبەردا دەسەڵاتدارانى ئەم هەرێمە بێدەنگى هەڵدەبژێرن كەبەپێى هەمووپێودانگە نێودەوڵەتیەكانى ڕۆژنامەوانى بێدەنگبوون و لێنەپرسینەوەى هەواڵێك كەلەڕۆژنامەكاندابڵاودەكرێتەوە,ماناى ڕاستى هەواڵەكەنیشان دەدات,كەچى تاكوئەمڕۆبەدەیان ڕاپۆرتى ڕۆژنامەنووسان وڕێكخراوەنێودەوڵەتیاكان لەسەرنەبونى دادپەروەرى ویەكسانى بڵاودەكرێتەوە,بەڵام بێسودە,تۆبڵێى هەریەك لە(تاڵەبانى و بارزانى)هێندەبێكاتبن فریاى خوێندنەوەى ڕۆژنامەكان نەكەون وبێئاگابن لەوهەمووگەندەڵیەى كەلەماڵپەڕى ڕۆژنامەكاندابڵاو دەكرێتەوە؟ئەى مەگەر هەرچەندڕۆژێك لەمەوبەر ڕۆژنامەی هاوڵاتى وسەرنوسەرەكەى بەبڕى(13)ملێۆن دینارلەسەرداوایەكى تاڵەبانى غرامەنەكران؟!لێرەدائەوڕاستیەمان بۆدوپات دەبێتەوە كەتەواوى بەرپرسان خوێنەرێكى باشى ڕۆژنامەكانن وەلێ بێدەنگى هەڵدەبژێرن لەبەرامبەربڵاوبونەوەى هەرهەواڵێكدا.
ئەگەرچى بەرپرسانى ناوەند دواى ئاشكراكردنى سەروەت وسامانەكانیان لەناومیدیاكانداو تەنانەت لەناوڕاگەیاندنەكانى عەرەبیشدا جێگاى گومان بوو بەتایبەت بۆ كەسایەتیەكى دیارى وەك مالیكى كەئەمڕۆهەیمەنەى تەواوى بەسەرهەمووعێراقەوەهەیەو,بەتایبەتیش دواى كردنەوەى ئەنجومەنەكانى ئیسنادلەسەرتاسەرى عێراقدا,ئاشكرایە ئەم كارەش بەپاڵپشتى سەروەتێكى خەیاڵى ئەنجام دەدرێت,بۆیەگومانى سەروەتێكى زۆرلەوەزیاترى لێدەكرێت كەئاشكراى كرد,بەڵام بەهەرجۆرێكبێت ئاشكراكردنى سەروەت وسامانى خۆى و(25)وەزیرى كابینەكەى,بەهەموومانایەك نیشاندانى سیماى دیموكراسی عێراقە لەبەردەم راِیگشتیداو هەڵكردنى شەماڵێكى دیموكراسیانەى كابینەكەى مالیكیەو مەگەرهەمووشمان چاوەڕێى ئەوشەماڵەدیموكراسیەى حكومەتەكەى مالیكى بین!...بەڵێ ئەوحكومەتەى تەمەنى لەسێ ساڵ تێپەڕى نەكردو بەوهەموولەمپەرەسیاسیانەى كەتائەمڕۆش لەبەردەمیدا دروست دەبێت بوبەخاوەنى دەستورێكى هەمیشەى وئەم حكومەتەى خۆشمان دواى(18)ساڵ حكومەتێكى هەتیوى بێدەستورە!,حكومەتێك تەنهاشەش ساڵ تەمەنیەتى و تاكوئەمڕۆبەدەیان كەیسى وەزیرو وەكیل وەزیرو بەڕێوبەرى گشتى فەرمانگەكانى حكومەتى داوەتەدادگاولەڕێگەى پۆلیسى ئەنتەرپولیشەوە داواى كردوە هەمووئەوبەرپرسانەى پێشترگەندەڵیان كردوە وئێستالەدەرەوەى عێراقن ڕاپێچى بەردەم دادگاى بكرێن,كە ئەمە ووتەى(ئەندامێكى دەستەى نەزاهەى عێراقە),كەچى حكومەتەكەى لەمەڕخۆمان نەیتوانیوە لەماوەى (18)ساڵدا بەرپرسێكى باڵاراپێچى دادگابكات!,حكومەتێك لەپانزەپارێزگاداخاوەنى یەك وەزارەتى ناوخۆیەو وەزیرەكەشى كە(جواد بۆلانیە) دەڵێت:"تاكوئەمڕۆنزیكەى(پێنجسەدهەزار)فەرمانبەر بەتۆمەتى گەندەڵى ئیداری دۆسیەى یاسایان بۆكراوەتەوە ,كەدۆسیەى (شەست ودووهەزاریان)ڕەوانەى دادگاكراوە,كەچى حكومەتى هەرێم لەسێ پارێزگادا تاكوئەمڕۆش خاوەن دوو وەزارەتى ناوخۆیە كەهەریەكەیان خاوەن لەشكرێك ئەفسەرو دەرەجەدارو خاوەن داڵ ونەجمەیە!,حكومەتى ناوەند لەماوەى شەش ساڵ تەمەنیدا دووئەوەندەى حكومەتى هەرێم كەتەمەنى(18)ساڵە هەڵبژاردنى ئەنجام داوە وسێ سەرۆك وەزیرانى گۆڕیوە!.
بۆیەهەمووئەو ڕاستیانە پێمان دەڵێن ئیدى دەبێت لێرەبەدواوە چاوەڕێى ئەوشەماڵە دیموكراسیەبین كەلەدامێنى حكومەتەكەى مالیكیەوە سەریهەڵداوە وهێدى هێدى بەرەو بیابانە ووشكەكانى هەرێم ڕێدەكات!.
[email protected]






چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)