کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە چوارچێوەی دەسەڵاتێکی شارستانی و مۆدێرندا، دەتوانرێت مافەکانی منداڵانیش جێگیر بکرێن

Sunday, 26/08/2012, 12:00









بە پێی هەواڵێکی سایتی ئاوێنە لە شاری هەولێر بە هۆی پەلاماردانی سەگەوە شەش منداڵ گیانیان لە دەست داوە و "سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵانی کوردستان" لە دوای ڕوودانی ئەو کارەساتە بەیاننامەیەکی دەرکردووە....!؟



لە ئابی 1925 دا لەکۆنفراسی جیهانی لە جنێف دەربارەی پارێزگاری لە مافەکانی منداڵان بەبەشداری نوێنەرانی 54 ووڵات، ڕێکەوتنی پاریزگاری لە مافەکانی منداڵان ئیمزاکرا بۆ ئەوەی بخرێتە دەستووری هەمیشەیی ووڵاتانەوە و پاشان کاری پێبکرێت....!؟

بەڵام بە داخەوە تائێستا لە زۆر ووڵات ئەو مافانەی مندالان لە دەستووردا جێگیرنەکراوە، کوردستان و عێراقیش یەکێکن لەو ووڵاتانەی کە تائستا ئەو مافانەیان نەخستۆتە دەستووری هەمیشەیی ووڵاتەوە و بەو پێ یەش منداڵان مافەکانیان جێگیر نەکراوە بە یاسا....!؟

دەسەڵاتێک کە ئەوەندە بێباک بێت بەرامبەر بە منداڵان و مافەکانیان و لە جیاتی جێگیرکردنی مافەکانیان, بێدەنگ دەبێت لە ئاست ئەو هەموو تاوان و بێمافیانەی کە بەرامبەر بە منداڵان دەکرێت، ئەوا پێویستە ناچار بکرێن کە ئەو دەسەڵاتە چۆڵبکەن بۆ کەسان و لایەنێک کە شایستەی ئەو شوێنەی ئەوانن وە هەروەها بە کردار ڕێزی مافەکانی هاوڵاتانیانی خۆیان بە گشتی و منداڵان بە تایبەت دەگرن....!؟

لە کوردستان دەسەڵاتی هەردووبنەماڵە نەک تەنها بێباکن بەرامبەر بە ژیان و مافەکانی منداڵان بەڵکو هەر منداڵ و گەنجێک دەنگی ناڕەزایەتیشی بەرزکردەوە لە دژی بێمافی، ئەوا وەک ڕێژوانەکانی 17ی شوباتی ساڵی 2011 تیرۆر دەکرێن و خێزانەکانیان بەدبەخت و خەمبار دەکەن ....!؟

بەمەش هەموو خەون و ئارەزوو مافەکانیان دەخرێتە ژێر پێی بەرپرسانی دز و تاوانبار و شەڕواڵپیسەوە، کە تەنها مافی ژیان بۆ خۆیان و خێزان و منداڵەکانیان بە ڕەوا دەبینن و بەهەشتێکیشێان بۆ خۆیان دروستکردووە لەسەر حسابی ئەوجەهەنەمەی کە زۆربەی خەڵکی تیا دەژی...؟؟



شەهید ڕێژوان سمبولی شەهیدانی سلێمانی ١٧-٠٢-٢٠١١

http://www.youtube.com/watch?v=OwJHMnCutXM



بێسەروشوێنکردنی باوکی منداڵان لەبەر جیاوزای بیروڕا و بێبەشکردنیان لە سۆزی باوکیان تاوانە

http://www.youtube.com/watch?v=_jE5umU2RGU&feature=related


ئەرکی هەموو ئازادیخوازانی کوردستانە کە هەوڵبدەن بۆ دروستکردنی دەسەڵاتێکی شارستانی و مۆدێرن وە هەروەها جێگیرکردنی مافەکانی منداڵان لە دەستوری هەمیشەییدا تا منداڵان بە شێوەیەکی سروشتی و دوور لە تووندووتیژی پەروەردەبکرێن، وە هەروەها دەسەڵاتدارانیش لەوە زیاتر شانی خۆیان سووک نەکەن لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە دەرهەق بە منداڵان دەکرێت،...! پاشان منداڵانی کوردستانیش بە مافەکانیان بگەن و بتوانن بە ئاسوودەیی گەشە بکەن و نەبنە قوربانی سیستمی بنەماڵەیی و لە هەمان کاتدا سەگ و ئاژەڵی بێماف و هار و برسی کراو لە لایەن دەسەڵاتێکەوە کە مافی ژیانێکی ئاسوودە تەنها بۆ خۆیان و بنەماڵەکانیان بە ڕەوا دەبینن...!!؟

بە جێگیرکردنی ئەو مافابەی مندالان لە دەستووردا، هەموو منداڵان بە بێ جیاوازی مافی ژیانێکی ئاسوودە و پەروەردەیەکی دروستیان دەبێت

نەک بەس تەنها منداڵانی لێپرسراوانی نا بەرپرس و کاسە لێسانیان کە لە بەهەشتی تایبەتی خۆیاندا بە خۆشی دەژین و کەیف دەکەن بێ ئەوەی هیچ ئەرکێک ناڕەحەتیەک بکیشن بە دەست ژیانەوە و هەموو شتێکیان بە پارەی دزراوی خەڵکی کوردستان بۆ دابینکراوە ...!؟
لە ووڵاتێکدا کە مرۆڤەکان بە گشتی و منداڵان بە تایبەت مافەکانیان جێگیر بوون و بودجەی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکرا، ئەوا دەکرێت ئاژەلانیش مافەکانیان لە دەستووردا جێگیربکرێت و بە یاسا بپارێزرێن، تا ئاژەڵانیش بپارێزرێن لە دژی ئازاردانی مرۆڤە دڕندەکان.....!؟






ئەوانەی ڕێژوان و خەن و ئاواتەکانی ڕێژوانەکانیان تیرۆرکرد...دوژمنی ئاژەڵانئیش.

کوشتنی وورچێک بە وێنەوە ببینە لە لایەن ئەو بێ هەست و نەزان و تیرۆرستانەوە

http://www.youtube.com/watch?v=qWYAegdb1ms

کاتێک ئاژەڵان پارێزران لە تیرۆر و ئازاردان و سرۆشتی ژیانیان تێکنەدرا، ئەوا ڕوودانی ئەم کارەساتە جەرگ بڕانە کەمتر دەبێتەوە و لە جیاتی ئەوەی ئاژەڵان پەلاماری منداڵان بدەن...دەبنە هاوڕێیان...!
پسپۆڕانی پەروەردە و سایکۆلۆجی منداڵان سەلماندوویانە کە ئاژەڵ زۆر پێویستە و گرنگە لە ژیان و پەروەردەکردنی منداڵاندا....!؟






بەڵێ بۆ دەسەڵاتێکی شارستانی و مۆدێرن و یەکسانیخواز ... تا منداڵان بە یاسا بپارێزرێن و مافەکانیان لە دەستووری هەمیشەیی ووڵاتدا جێگیر کرابێت. ئەمڕۆش دەسەڵاتی هەردوو بنەماڵە بەرپرسی سەرەکیە لەو ڕووداوە دڵتەزێن و جەرگ بڕەی شاری هەولێر...؟؟




بۆ خوێندەوەی هەواڵەکە کلیکی ئەم لینکەی سایتی ئاوێنە بکە

http://www.awene.com/article/%D8%B3%D9%87%E2%80%8C%D9%86%D8%AA%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%DB%8C%E2%80%8C-%D8%A8%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%DA%AF%D8%B1%DB%8C%E2%80%8C-%D9%84%D9%87%E2%80%8C%D9%85%D8%A7%D9%81%D9%87%E2%80%8C%D9%83%D8%A7%D9%86%DB%8C%E2%80%8C-%D9%85%D9%86%D8%A7%DA%B5%D8%A7%D9%86-%D9%BE%DB%8E%D9%88%DB%8C%D8%B3%D8%AA%D9%87%E2%80%8C-%D9%88%D9%87%E2%80%8C%D8%B2%DB%8C%D8%B1%DB%8C%E2%80%8C-%D8%AA%D9%87%E2%80%8C%D9%86%D8%AF%D8%B1%D9%88%D8%B3%D8%AA%DB%8C%E2%80%8C%E2%80%8C%D9%88-%D9%BE%DB%86%D9%84%DB%8C%D8%B3-%D8%AF%D8%A7%D9%88%D8%A7%DB%8C%E2%80%8C-%D9%84%DB%8E%D8%A8%D9%88%D8%B1%D8%AF

 
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە