کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


خەڵكى هەڵەبجە گلەییان لە كەناڵى KNN هەیەو پەیامنێرى ئەو كەناڵەش بەرگرى لە بەرپرسان دەكات

Thursday, 30/04/2009, 12:00

917 بینراوە


كەناڵى ئاسمانى KNN ئێستا بینەرێكى زۆرى هەیە بەتایبەتى لە شارى هەڵبجەى شەهید ,ئەوەى واى كردووە خەڵكى هەڵەبجە ببنە بینەرى ئەو كەناڵە ئەو شێوە كاركردنەیە كە پێى ناسراوە ئەویش خستنەڕووى ڕاستیەكان بە بێ سڵەمینە و ترس,بەڵام ئێستا خەڵكى هەڵەبجە گلەى ئەوە دەكەن كە ئەوەى لەو كەناڵەوە لەبارەى هەڵەبجە بڵاو دەكرێتەوە قسەى دڵى خەڵكى هەڵەبجە نییە بەهۆى ئەو هەواڵانەى سەبارەت بە هەڵەبجە بڵاو دەكرینەوە بە شێوەیك لە شێوەكان سانسۆر دەكرێت ئیتر نازانرێت ئەو سانسۆرە لەلایەن پەیامنێرەكەیانەوە دەكرێت یان لە لایەن بەشى مۆنتاژ و یان لەلایەن كەسێكیترەوە .
من لێرەدا تەنها دوو نموونە دەهێنمەوە
1- لەكاتى هاتنى ئەبو تحسین ئەو كەسەى كە تاكەلە لەعلەكەى خۆى پێشكەشى مۆنۆمێنتى هەڵەبجە كرد زۆرێك بەرپرسانى حیزبى و حكومى هەڵەبجە ئامادەنەبوون بەتایبەتى خەدى تائیمقامى هەڵەبجە,لەكاتى مەراسیمەكەدا چەند كەسێك قسەیان كردووە بۆ كەناڵى KNN و گلەیان لە بەرپرسان كردووە كە بۆچى ئامادە نەبوون لەوەها مەراسیمێكدا لەكاتێكدا لە زۆربۆنەى كەم بایەخدا بەشدارى ئەكەن.بەڵام كەناڵى KNN ئەم لێدوانەى بڵاو نەكردوە ئەوەى ئێستا جێگەى پرسیارە ئایا كاتێك قسەى كەسێك وەردەگیرێت و مقایەلەى دەكرێت بۆچى دانابەزرێت و پیشان نادرێت لەكاتێكدا ئەو كەسە خۆى بەبرپرسە لە قەسەكانى و هیچ كێشەیەك توشى كەناڵەكە نابێت ,بۆیە ئێستا حەق وایە بپرسین ئەوە خەتاى پەیامنێرەكەیە كە ئەو قسەو باسانەتان پێناگەیەنێت یان ئەوە ئێوەن سانسۆرى قسەى خەڵك ئەكەن ,بینەر لە كەناڵەكە ئەتۆرێنن؟
2- ڕۆژى 30-4 لە خۆپیشاندانەكەى مامۆستا دانەمەزراوەكاندا كە زیاتر لە 250 گەنجى كوڕو كچ دەبوون گللەی ئەوەیان ڕووبەڕووى پەیامنێرەكەى كەناڵى KNN كردەوە كە بۆچى هەموو ئەو قسانەى بڵاو نەكردووەتەوە كە لەكاتى خۆپیشاندانەكەى چەند ڕۆژى پێشوو كردوومانە,هەتا ئەو ڕادەیەى كە خەریبوو قسە نەكەن بۆ كەناڵەكە,بەڵام ئەمجارەیان دەرفەتیان دا بە كەناڵى KNN بۆئەوەى بەخۆیدا بچێتە.بەڵام دڵنیابن سانسۆركردنى قسەى خەڵكى هەڵەبجە بەهەر بیانوویەكەوەبێت گەورەترین زەربە دەدات لە بینەرى ئەو كەناڵە بۆیە لێرەوە پێویستە بەڕێوبەرانى ئەو كەناڵە هەڵوێستیەك بكەن لەسەر ئەم مەسەلەیە.

پەیامنێرەكەى KNN و پەیامنێرەكەى كوردستان تیڤى

من نامەوێت لەبارەى پەیامنێرى كەنالێكى حیزبى قسە بكەم چونكە كوردستان تیڤى خۆى یەكلاى كردووەتەوە ,بەڵام كەناڵێكى سەربەخۆى وەك كەناڵى KNN نابێت بچێتە ڕێزى ئەو كەناڵانە و هەروەها نبێت پەیامنێرەكانیشیان بەهەمان شێوەى پەیامنێرەكانى ڕاگەیاندنەكانى حیزب ڕەفتار بكەن,ئەوەى ئەمڕۆ بیستم و بینیم لە قسەكانى پەیامنێرى KNN هیچ جیاوازیەكى نەبوو لە قسەكانى پەیامنێرى كوردستان تیڤى چونكە هەردووكیان بەرگریان لە بىەرپرسان دەكرد لە كاتێكدا ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر بۆى نییە بەرگرى لەبەرپرسان بكات,پەیامنێرى كوردستان تیڤى لە نێوان خۆپیشاندەران و بەڕێوبەرى پەروەردەدا بە ئاشكرا دیفاعى لە بەڕێویبەرى پەروەردە كرد,بەهەمان شێوەش پەیامنێرەكەى KNN لە ینَوان ڕۆژنامەنوسێك و بەرپرسێكى ئەمنى لەسەر وێنە گرتنێك دیفاعى لە بەرپرسە ئەمنیەكە كرد.
من نامەوێت لەسەر وردەكارى هەڵبژاردنى پەیامنێر قسە بكەم ,بەڵام بۆ ئەوەى كەناڵەكەت نەبیتە جێگەى تانەو تەشەرو قسەى جەماوەر پێویستە بۆ ڕۆژێكى وەك ئەمڕۆ كە هەڵبژاردنمان لە بەردەماندایە لە هەرشارێكدا كەسانێك نوێنەرى ئەو كەناڵەبن كە بەڕاستى بزانێت ئەو لە چ شەڕێكدایە و چى پێویستە بكرێت بۆ ئەو كەناڵە نەك ئەو كەناڵەى چى پێ دەدات پێش هەموو شتێك ئەو پەیامنێرە كە پێویسە خاوەنى جورئەت بێت و زۆر بێمنەت بێت بەرامبەر بە مەسئولەكانى ئەو ناوچەیە و سڵیان لێنەكاتەوە و نەترسێت لێیان و مامە حەممەیان بۆ نەكات .
پەیامنێرەكەى كەناڵى KNN نەك هەر ئەوە بەڵكو پێچەوانەى هەموو پرەنسیپێكى ڕۆژنامەگەرى لەبرى ئەوەى پشتگیرى لە ڕۆژنامەنووسانى هاوڕێى بكات كەچى پشتگیرى لە بەپرسێكى ئەمنى دەكات و دەنگى دەخاتە باڵ دەنگى ئەو بەرپرسە ئەمنیەو بە ڕۆژنامەنووس دەڵێت وێنەى ئەو بەرپرسە بسڕەوەكە گرتووتە,من لێرەدا دەپرسم كە ئەگەر ئەم قسەیە كادرێكى ڕاگەیاندنى حیزب بیكردایە ئەوا هەموومان سەرزەنشتمان دەكرد بەڵام كارەساتەكە ئەوەیە پەیامنێرى كەناڵێكى سەربەخۆ و ئازادى خوازى وەك كەناڵى KNN ئەو قسەیە بكات ,بۆیە لێرەوە پێتان ڕادەگەیەنم بۆ ئەوەى KNN وەك كەناڵەكانیتر بی َبایەخ نەبێت تكایە ڕێگە مەدەن هیچ پەیامنێرێكتان كەناڵى KNN بۆ بەرژەوەندى شەخسى خۆى بەكار بهێنێت.
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)