خۆشاردنەوەی دەسەڵاتی کلیپتۆکراتی کورد لە دادگای مێژوو
Monday, 21/07/2014, 12:00
2574 بینراوە
- كلیبتوكراسی هەولێر بەتەواویی چونە باوەشی ئەنقەرەوە
- هەلی دەوڵەتی کوردیی هەیە بەڵام دەستەڵاتی کورد بڕوای پێ ناکرێت
***********************************************
لە ساڵی (2009)دا پەیمانی ناتۆ لە ستراسبورگ كۆبوونەوە بۆ داڕشتنی پیلانێك بۆ ئەوەی بتوانن پاشماوەكانی جەنگی سارد نەهێڵن و ئامانجێکی نوێ دیاری بکەن. لەو كۆبوونەوەیەدا كۆمیتەیەك سازكرا بە ناوی (The Towelve Wisemen) كۆمیتەی دوازدە زانا. خانم مادلێن ئۆڵبرایت بوو بە سەرۆكی كۆمیتەكە. ئەركی ئەم كۆمیتەیە ئەوە بوو رۆڵی (ناتۆ) لە قۆناغی داهاتوودا چۆن دەبێت. مانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2010 خانم ئۆڵبرایت راپۆرتەكەی لە كۆبوونەوەی لیشبۆنەدا پێشكەش كرد، بە ناوی "پیلانی كراوە" Open Door Policy . بە گوێرەی ئەم پیلانە (هیزەكانی ناتۆ) دەبێت بە پەلە ئامادەبن بۆ جێبەجێكردنى ئەركى خۆیان لە باشوری دەریای سپی ناوەند. چونكە ئەم هەرێمانە جێگای ڕوداوی مەترسیدارو گرنگیان لێ دەكرێت. باشوری دەریای سپی بە فرەنسا و ئیتالیا سپێردرا. بە توركیا روژهەڵات شام سپێردرا.
لە مانگی دیسەمبەری (2010)دا شۆڕشی تونس دەستی پێ كرد و بوو بە سەرەتای شۆڕشەكانی عەرەبیی كە ناویان لێ نرا "بەهاری عەرەبیی."
لەو ماوەیەدا تا رادەیەكی زۆر دەستەڵات لە كوردستان سەربەخۆ بوو. بنەماڵەیی و بێ گۆمان دەستەڵاتێكی كلیپتوكراس[1] بوو کە ئێستاش هەر بەردەوامە. پەیوەندییەكانی دەرەوە بە تایبەتیی لە گەڵ ئەنقەرە وەك "بەكرێگیراو" بوو.
پاش 23 سال ژێرخانی ئابوریی دروست نەكرا، بڕیاری سیاسیی و ئابوریی لە دەستی ئەنقەرەدا مایەوە. 4 بنكەی لەشكری توركیا لە بادینان دامەزراوە.
زیاتر لە نیووەی خاكی كوردستانى باشور لە ژێر داگیركردنى رژێمی سەددام حوسەیندا[2] بوو. پاش روخاندنى رژێمی بەعس ساڵس 2003 ئەم خاكە هەر لە ژێر دەستەڵاتی بەغداددا مایەوە. ماددەی "140"ی دەستور كێشەی گەڕانەوەی خاكی كوردستانی چارەسەر نەكرد. ڕخنەیەكی زۆری گەلى كوردوستان دژ بە دەستەڵاتە كلیپتوكراتەكانی كورد تا دەهات بەهێزتر دەبووەوە. بە هاتنی (داعش) یەكێتی نیشتمانی كوردستان توانی بە هۆی هێزە چەكدارەكانییەوە ناوچە داگیركراوەكانی كەركوك جارێكی تر گرێدراوی كوردستان بكاتەوە.
ئێران نەیتوانی وەك توركیا نفوز لە كوردوستان پەیدا بکات. كلیبتوكراسی هەولێر بەتەواویی چونە باوەشی ئەنقەرەوە. حكومەتی ئۆردوگان كارتی ئیسلامییەكان داعش، بەعسییەكان، تائیفەی سوننە و حزبی دیموكراتی كوردستان بەکار دێنێت. لەگەڵ سعودی عەرەبیی ، قەتەر ومیرنشینەكانی خەلیجی فارس بە هەکاریی كەوتونەتە كاركردن، بە تایبەتی دژی شۆڕشی كوردستانی رۆژئاوا (3).
لە هەمان کاتدا تەهران لە سەر میحوەری شیعەیەتیی لەگەڵ حكومەتی بەغداد، دیمەشق، حیزب اللەى لوبنان و حەماسی غەزە هاوکارییان هەیە.
ململانێی ئیمپراتۆرییەتی فارس و تورك لە سەر عێراق و كوردستان ئەنجامی گرنك دەبێت بۆ هەموو ناوچەكە. كورد لە ناو ئەم گەمەیەدا دەتوانێت هەنگاو بنێت بۆ سەربەخۆیی. چونكە هەڵوێستی نێودەوڵەتیی تا رادەیەك پشتگیرە. بەڵام گومان لە پاكیی، نیشتیمانپەروەریی و خۆبەختیی ئەم كلیبتوكراتانەی كورد دەکرێت كە بتوانن ئەم كارە بكەن. لە لای گەلی كورد گومان هەیە لە بەر هەڵوێستەكانی رابردویان كە پڕە لە تاوان، دزیی و پەیوەندیی ناپاك لەگەڵ داگیركەران.
لە بەر زاڵ بوونی عەقڵییەتی خودپەرستیی، تەماعی كوێخای گوند، نادیموكراتیی سەركردەكان، تاوانیان دژی ئازادیی گەلەكەیان، پەیدابوونی دزی مەزن لە بنەماڵە دەسەڵاتدارەكان (كلیبتوكراتی كورد) ، پەیوەندیی ناپاك لەگەڵ داگیركەرانی كوردستان، شەڕی ناوخۆ و تەزویر لە هەموو هەڵبژاردنەكاندا هەنگاونانی گەلی كوردستان بەرەو دەوڵەتی سەربەخۆ رێی تێدەچێت گیر بخوات.
پەیدابوونی دەوڵەت وەك پەیدابوونی منداڵە. جار هەیە منداڵ بە نەخۆشیی لە دایك دەبێت و دەبێت بیمار بكرێت. وەك نمونە عێراق، سوریا، سعودی عەرەبیی کە بە شێوەیەكی ناسروشتیی لە دایك بوون، نەك هەر دوور لە پرەنسیپی دیموكراسیی و نرخدان بە فكری ئازاد و ڕێزگرتن لە مرۆڤ و یەكسانیی و دادوەریی كۆمەڵایەتیی، بەڵكو دژی ئەو هەموو پرەنسیپانە بوون. لە بەر ئەوە پاش نزیكەی سەد ساڵ گەلەكانیان خەریكی جەنگی رزگاریین لە دەستەڵاتداری ستەمكاری خۆیان، لە تونس، لیبیا، میسر. لە عێراق بینیمان گەلان چ كارەساتێکیان لە ناو خودی عێراقدا چەشت لە دەست سەددام حسەین و حیزبی بەعس.
مافی هەبوونی دەوڵەتی كوردیی مافێكی سروشتییە بۆ هەموو گەلانی جیهان. نەبوونی دەوڵەت كارێكی ناسروشتییە و دژ بە یاساكانی نەتەوە یەكگرتووەكانە دەربارەی مافی گەلان. ئەوەی گرنگە دەوڵەتی كوردیی كە لە دایك بوو، دەبێت دەوڵەتێكی دیموكرات بێت بە تەواوی مانای وشە، نەك بندەست بێت و بە گوێرەی هەوەسی كلیبتوكراتی ئێستای كورد بێت كە گرێدراوی داگیركەرانە.
بە ناوی دەوڵەتی كوردییەوە نابێت داگیركەرێك بە داگیركەرێكی تر بگۆڕێتەوە، بەغداد بە ئەنقەرە.
هەموو تاوانەكانی كوشتن، ئەشكەنجەدان، زیندانی نهێنیى، دزیی سامانی وڵات، پەیوەندیی گومان لێكراو لەگەڵ داگیركەرانی وڵاتەكەمان، پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، سەپاندنى دیكتاتۆریی و دەستەڵاتی بنەماڵەیی، بەکارهێنانی دەستڕۆشتویی بۆ بەرژەوەندیی بنەماڵە و خزم و كەس نابێت لە پەنای باسكردنی دەوڵەتی كوردییدا كلیبتوكراتی ئێستای كورد ئەم هەموو تاوانانە بسرێتەوەو خۆی لە دادگای گەل رزگار بکات.
كلیبتوكراتی ئێستای كورد وا بیردەکاتەوە كە گەلی كورد بە سۆز فكر ئەكاتەوە نەك بە ئەقڵ، بیری كورتە، ئێمە بە باسكردن لە دامەزراندنی دەوڵەتی كورد، نەك هەموو تاوانەكانی خۆمان دەسرێنەوە، بەڵكو ئەبین بە قارەمانی گەورە لە بەر چاوی ئەم گەلە ساویلكەیە. خۆشبەختانە میدیای كوردیی دیسان ساویلكە یاریدەدەرێكی باشە بۆ بەجێهینانی ئەم پیلانەی خۆمان.
پێش بیست ساڵ كە باسی دیموكراسیمان دەكرد، مەترسیی پیسخۆریی لە سەر ئایندەی گەلەكەمان، ئازادیی بیركردنەوە و دامەزراندنی ژێرخانی ئابورییەكی سەربەخۆ ، كومەڵگایەكی دادپەروەر، لە بەر ئەوە بوو ئەم پرەنسیپە دیموكراسییانە رێز و پشتگیریی نیودەوڵەتیی بۆ كورد زامن ئەكات، رێگاخۆشكەر ئەبیت بۆ بەدەوڵەتبوونى كورد. گەل بە تێكڕای پشتیوانیی دەستەڵاتی دیموكراسیی خۆی دەكات. دەوڵەتی كوردیی لە دایك دەبێت بە شێوەیەكی سروشتیی، گەلى كورد رزگار دەبێت لە ئەركى تێكوشین بۆ دامەزراندنى سیستەمێکی دیموكراسیی لە شوێنی سیستەمێکی دیكتاتۆریی كلیبتوكراتی كوردیی ئیستا. كەچی كلیبتوكراتی كورد سیستەمێکی پۆلیسیی لە شێوەی ئەوەی سەددام حوسەینیان هێنایە دێ. كومەڵگای كورد بێ بەش بوو لە ئازادیی، لە ترسان گوێڕایەڵیی نیشان دەدات، كین و ناحەزیی خۆی بەرامبەر كلیبتوكراتی كورد ئەشارێتەوە. بەڵام هەر فرسەتی بۆ بڕەخسێت بێگومان راپەڕینی جەماوەریی بە توندیی سەر هەڵ ئەدات.
كلیبتوكراتی كوردیی نابێت بە هیچ شێوەو بیانوویەک لە دادگای گەل ومێژوو خۆی بشارێتەوە.
ئەیوب بارزانی
سەنتەری لێکٶڵینەوەی کۆنتراکت*****************************************
سەرچاوە و پەراوێز:
[1] بە مانای دەستەڵاتێک کە سامانی وڵات بدزێت و بۆ مەبەستی خۆی ئیش بکات ، Kleptocracy وشەیەکی یونانییە.
[2] سەددام حوسەین وای دانابوو هەولێر بۆ حیزبي ديموكراتي كوردوستان بێت و سولەیمانی بۆ یەکێتی نیشتیمانی کورستان بێت.
[3]International Crisis Groupe,Middle East Report no 151\8 May 2014: The border between Syrias and Iraqs Kurdish areas became an arena for this intra-Kurdish competition. Fearing that the PYD would bolster its role by assuming control of aid distribution, the KDP would intermittently close crossings on its side of the border, barring entry of supplies. As a result, living conditions deteriorated rapidly in Syrias Kurdish areas. By mid-2013, residents faced dire shortages of electricity, water, food and gas, prompting a stream of departures for Iraqi Kurdistan. 200,000 had already fled by early August 2013, when the KRG closed the border.
ولم تكن الحكومه الملكيه مستقره گيله وجودها فقد (تألفت في العهد الملكي منژ 52 تشرين الأول عام 1920، وحتى پوره 14 تموز- يوليو 1958 ، (59) وزاره شارك فيها (157) وزيراً ، و(21) رئيس وزراه، لا حڤ (تأريخ الوزارات العراقيه) لعبد الرزاق الحسني- بيروت 1974، الجزو العاشر ، س 316.