کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ زه‌یدی عومه‌ر ئاغای سورچی

Friday, 11/09/2009, 12:00


هه‌رچه‌نده‌ جه‌نابتان خاوه‌نی ڕابووردویه‌ک نین، که‌ بتوانن شانازی پێوه‌ بکه‌ن، به‌تایبه‌تیی به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی سورچی، به‌ڵام هه‌روه‌ک ده‌ڵێن ئاوله‌ ئاستی هه‌ق ده‌وه‌ستێ، بۆیه‌ داواتان ده‌که‌م واز له‌ شته‌ لاوه‌کێکان بێنن وئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ حه‌قی شه‌رعی خۆتانه‌ به‌ دوایدا بچن. ‌هیوادارم ‌تۆش وه‌ک جه‌لال تاڵه‌بانی(سه‌رێک وهه‌زاره‌ها نامه‌ردی) نه‌ت بات بۆ ماڵی ئه‌زبه‌نی(ئه‌زبه‌ری).

قه‌ت ئه‌و ڕۆژه‌ت له‌ بیر نه‌چی که‌ له‌شکری تاڵانچی پارتی هه‌ستا به‌ بڕین ودزینی ما‌ڵه‌کانتان و هه‌ڵکه‌ندنی دارو دره‌خت و باخچه‌ و سه‌وزایی گونده‌کانیشتان له‌گه‌ڵ کوشتنی مامت. هه‌تا جلی ئافره‌تاکانیشتانیان برد له‌ گه‌ڵ ئه‌لبومی تایبه‌تی ماڵ ومنداڵتان، که‌ له‌ ته‌واوی دنیادا که‌س بۆی نییه‌ ته‌ماشی بکات جگه‌ له‌ خاوه‌نه‌کی، به‌ڵام بۆ سووکایه‌تی کردن پێتان ، پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌لبوومه‌کانیشان بردن و وێنه‌کانیان بۆ گاڵته‌پێکردن ده‌ستاو ده‌ست ئه‌یاندا به‌ خه‌ڵکی و سه‌یریان ده‌کرد. به‌ڵام به‌ دڵنیایی یه‌وه‌ له‌ شکری تاڵانچی پارتی پێی سووک بوو.
ئێستا هه‌لێکی مێژووی زۆر چاکه‌ که‌ هه‌رچی زووتر له‌ دادگای به‌غدا شکایه‌تی خۆت بکه‌یت، له‌ مه‌سعود بارزانی و تاڵانچی و پیاوکوژه‌کانی.دڵنیابه،‌ که‌ به‌ ده‌یان کورد ‌ به‌ ناچاری یان به‌ نه‌زانی به‌شداری ئه‌و هێرشه‌ی سه‌رگوندی که‌له‌کێن بوون شایه‌تیت بۆ ده‌ده‌ن ناوی کۆماندۆی تاڵانچێکانی مه‌سعوود بارزانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن، که‌ به‌ بڕیاری شه‌خسی مه‌سعود بارزانی ڕاسته‌وخۆ به‌ جیهاز له‌گه‌ڵ زه‌عیم علی‌ بچوکه‌که‌ی پارتی فه‌رمانی جێ به‌جێکردنی ئه‌م تاوانه‌ی پێ ده‌دان.

1.زه‌عیم عه‌لی واته‌ شێری ژێر‌ به‌تانێکه‌ی پارتی.
2.فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیی شڕواڵپیس.
3.عه‌لی حسێن جاسووسی دوو ووڵات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە