بەشى راگەیاندنى بەرێوەبەرایتى گشتى تەندروستى رانیە لەفەزیحەتێكى تردا
Wednesday, 07/04/2010, 12:00
دەبێت كەى بێت خەلك بریارى خۆى بدات ،من قەناعەتى تەواوم لەلادروست بوە كە نەحكومەت و نەحیزب و نەدەستەڵات و نەبەرپرسەكان ئەم دۆخە ناهەموارەیان پێ ناگۆرێت،ئەم دۆخە خراپەى بەشیكى زۆرى خەلكى تووشى حاڵەتكى سایكۆلۆژى زۆر خراپ كردوە .بێ دەنگیش لەم حالەتە دیوێكى ترى ئەم تاوانانەیە كە ئەمانەى دەى كەن.بابێن قسە لەسەر بەرێوەبەرایەتى تەندروستى رانیە بكەین بزانن چى روى داوەوچى روودەدات؟تۆبلێ ى وەزیرى تەندروستى هەبێت ئەگەرهەیە لەكوێ یە ،دیارنەمانى میلیۆنان دینار كە رۆژنامەى هاوڵاتى ئاوێنەو ...هتد خستیانە بەردەست دیوانى چاودێرى درایى هەرێم بێ خاوەن مانەوە.بەهەرحاڵ ئیستا زۆربەى دزیوى و تەزیوەرەكانى ئەم بەرێوەبەرایەتیە ئاشكراربون و لەچاوەروانى لێپرسینەوەى وەزیردان،كە دیارترینیان ،بردنى لاپتۆپ و دوكامێراو چەندین كەلو پەلى ترى بەشى راگەیاندنى ئەم بەرێوەبەرایەتیە بەدەستى چەندكارمەندیك كەپیشوتر لەوێ بون و ئیستا خۆیان گواستۆتەوە بۆبەشى تر.ئەمەلەكاتێكدایە ریكەوتنێكى نهێنى لەنێوان بەرێوەبەرو ئەندام پەرلەمانێكى فراكسیۆنى گۆرانیش داهەبوە لەسنورەكە بۆكەشف كردنى ئەم دزیە لەسەر بەرێوەبەرى گشتى ئیستا ئەم مەلەفە رەوانەى وەزراەت كراوەو ئەگەربێت و وەزیر هەڵوێستى لەسەردەرنەبرى ئەوەى ئێمە شتى ترتان بۆدەخەیینە سەرئەم مینبەرە كە پۆستى خەلكى هەژارودەنگ كەپت كراوەكانە چاوەروابن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست