کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یه‌ك بۆ سۆزان شه‌هابي جادوگه‌ر

Saturday, 27/02/2010, 12:00


سۆزان شه‌هاب تۆ ژنێكی زۆر جادوگه‌ر و حیله‌ بازى ڕۆژانه‌ له‌سه‌رت ئه‌نوسرێت به‌ڵام وه‌ك پیشه‌ى هه‌میشه‌یی خۆت و فه‌وجه‌كه‌ت هه‌ر خۆت ناكه‌یته‌ خاوه‌نی ، به‌ڵام ناپرسم بۆ چونكه‌ خۆت له‌ بنه‌ڕه‌تدا كه‌سێكی بێ هه‌ست و ویژدان نوستویت ! نازانم چۆن له‌ ڕووت دێت باسی شه‌هید و خه‌بات و سه‌روه‌ری و شانازى ده‌كه‌یت ؟؟؟؟ گه‌ر به‌ڕاستی تۆ كچی شه‌هید بویتایه‌ گه‌ر به‌ڕاستی شایه‌نی ئه‌و نازناوه‌ بویتایه‌ ئه‌وا به‌و شێوه‌یه‌ سه‌روه‌ریه‌كانی باوكتت نه‌ده‌فرۆشته‌وه‌!
سۆزانی كچی خاڵه‌ شه‌هاب تۆ و ئه‌وانه‌ى وه‌ك تۆن ده‌كه‌ونه‌ به‌ر نه‌فره‌تی نیشتمانێك كه‌ لافاوێ خوێنی تێدا ڕژاوه‌ ده‌كه‌ونه‌ به‌ر ڕقی ئه‌و ‌دایكانه‌ى كه‌ شه‌هیدیان داوه‌ .
له‌ پای ئه‌و هه‌موو موچه‌و سه‌روه‌ته‌ى كه‌ هه‌تانه‌ هێشتا چاوتان بڕیوه‌ته‌ سه‌ر بودجه‌یه‌ك كه‌مافی ئه‌و خه‌ڵكه‌ هه‌ناسه‌ سارده‌یه‌ مافی ئه‌و منداڵانه‌یه‌ كه‌ له‌ كه‌لاوه‌دا ئه‌خوێنن له‌ جێگای قوتابخانه‌ ! مافی سه‌دان گه‌نجه‌ كه‌ له‌دوای ته‌واو كردنی خوێندن كرێكارى ئه‌كه‌ن مافی ئه‌و پیاو و ژنه‌ پیرانه‌یه‌ كه‌ وه‌ك خێر موچه‌یان ئده‌نێ! مافی ئه‌و خه‌ڵكانه‌یه كه‌ نانبڕویان ئه‌كه‌ن‌!
نازانم ئێوه‌ به‌چی ته‌واو چاوتان تێر ئه‌بێت 18 ساڵه‌ پاره‌و خێرى ئه‌م میلله‌ته‌ به‌تاڵان ئه‌به‌ن ؟
كه‌ له‌سایه‌ى كار و كرده‌وه‌كانی جه‌نابتان له‌سایه‌ى حیله‌بازی و فێڵه‌كانتان له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌دا خه‌ڵك هه‌یه‌ له‌ ژێر خێمه‌دا ئه‌ژی خه‌لكَ هه‌یه‌ له‌سه‌ر جاده‌كان ئه‌خه‌وێ له‌سایه‌ى دزیه‌ به‌رده‌وامه‌كانتان له‌سایه‌ى پڕۆژه‌ خه‌یاڵیه‌كانتان له‌ناو بازاڕدا(له‌و بازاڕه‌ى كه‌ ژیان هه‌رزانتره‌ له‌نان) منداڵ هه‌یه‌ له‌ خوار 10 ساڵ پاكه‌تی جگه‌ره‌ ئه‌فرۆشێ له‌و بازاڕه‌ى كه‌ جه‌نابتان دروستتانكردوه‌ ! هه‌ى ویژدان نوستوو ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه‌ له‌ژێر خێمه‌دا ئه‌ژی ئه‌وه‌ى له‌ سه‌ر جاده‌كان ئه‌ژی، له‌ كوردستانێَكدایه‌ كه‌ ده‌ریایه‌ك نه‌وتی تێدایه‌، به‌ ملیار دۆلارى دێته‌ ناو كه‌س نازانێ چۆن و به‌چ پێوه‌رێك خێرا ده‌چێته‌ سه‌ر میراتیه‌كه‌ى باوكتان ؟؟
وه‌ك هێمن موكریانی شاعیر ده‌ڵێت :
 سه‌رمایه‌ى وان له‌گه‌ڕدا بێت
بازۆر ده‌رك به‌قوڕ گیرێ
ده‌با خوێن بێ وسه‌ران به‌رێ
چه‌رخی كارگه‌یان بگه‌رێ






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە