هاوارى ئارایشتگاكان بۆژنێكى دەسەڵاتدار (خاتوو نەرمین)
Tuesday, 16/10/2012, 12:00
هەرچەند لەسیستەمى دیموكراتى وردبینەوە دەبینین كۆمەڵێك چەمكى بەسود كەلەبەرژەوەندى تاك و كۆمەڵدایە بەدیدەكەین,بەڵام ئەوەى لەم هەرێمەى ئێمەدا ڕوودەدات نەدیموكراتییەو نەڕچەشكێنى دیموكراتییە ,بەڵكو لێرە دیموكراتى ئەوەیە كەدەبێت پێگەى حزبیى خۆتى پێبەهێز بكەیت لەبەرژەوەندى دەستەو گروپ و كۆمەڵەو باڵباڵێندا بیگونجێنیت, ئەمە بووە بەدیاردە بۆ مانەوەى پاڵەوانەكانى گۆڕەپانى مەكتەبى ڕێكخراوە دیموكراتییەكان , ئەوەى نابینرێت نەبوونى دیموكراتییە ,كوا ئەو دیموكراتییەى كەبتوانم نوێنەرى خۆم لەپیشەكاندا هەڵبژێرم ,ئەى ئەم مەكتەبە زەبەلاحەى یەكیێتى هەربەناوە یان ئەم ئۆرگانەش هاوشێوە بەدەزگا تۆقێنەرو چاوسورو براى شیرى (زانیاری)نیە؟.
چۆن دەگونجێت لەبەشێك هاوارى دیموكراتیبوون بكرێت و لەبەشێكیشى دیموكراتى خەڵتانى خوین بكرێت؟ ئاخر چۆن دەگونجێت لەبەشێك ستەم بكرێت و لەبەشەكەیتر پەردە پۆشبكرێت .
خانمى بەڕێز ئەگەر پێتان وابێت ئێمەى ژنان ئەوەندە ساویلكەو گێل و نەزان سەیر بكەیت ببوورە كەدەڵێم هەڵەیت ,ئێمەى ژنان تاكو ئێستا خزمەتى یەكێتییەكەمانكردوە لەپێناو سەركەوتن و فراوانبوونى ئۆرگان و ڕێكخستنەكانى یەكیێتىدا , كەچى ئێوە و سوكتانكردین ,ئێوە هەستانكرد ئێمە شەمامەى دەستى پیاوەكانتان نابین ئێوە تۆمەتتان بەخشییەوە ,ئێوە هەستانكرد كەئێمەى خاوەن سومعەو پارێزەرى ئابڕومانین كەچى ئێوە بەپاڵپشتى لەگورگەكانتان ئەوەندەیتر سۆزو هەستان كوشتین .
ئاخر دەكرێت ژنێك لەئاستى بەرپرسیارێتىدا بێت كەچى پیاوانە بیر بكاتەوە؟
ئاخر دەكرێت ژنێك هەست و سۆزى ژنانەى ونكردبێ و لەخزمەت پیاواندا بێت ؟ لەكاتێكدا كلیل بەدەستى چارەسەرییەكانە ..
بەڕێزەكەم ئێمەى كۆمەڵێك لەژنانى ئارایشتگاكان ئاگادارى بەڕێزتان دەكەینەوە كەدوا هەڵوێستى خۆمان ڕادەگەیەنین و چیتر پەیوەست نابین بەولیژنە بەسەر چووەو ئەوسەندیكا بێسومعەیەى ماف و ئازادیمان زەوت دەكات,ئەگەر باوەڕیش ناكەن خۆتان لەنزیكەوە بەدوادا چونبكەن ,وەك ئاماژەیەك لەكۆبونەوەكەدا كەهاتین لە (400) خاوەن ئارایشتگا تەنها پەنجا كەسێكمان ئامادەبووین , هەرچەندە سەندیكاى كرێكاران بەبەدیهێنەرى مافە پیشەییەكانمان دەزانین , بەڵام نەك ئەم ڕێكخراوەدەمامكرارەو نەئەم سەركردانەى ناو سەندیكا, كەئاخنراون بەكەسانى نەزان و نەشارەزا كەتەنانەت حەرفێكیان پێشكەش نەكردوین , ئەوانە ئەوەندە بێهۆش و گۆشن هەرگیز شایستەى سەركردایەتى ئێمەنین , بەڵكو ئەوانە كاروباریتر تاقى دەكەنەوە ژیانى سەندیكاش پڕە لەئەزموونى سەیرو سەمەرە.هەربۆیە چیتر چاوەڕوانى لەچاكسازى بێئومێدییە ئاسۆى تروسكایى لەكزبوندایە.
كۆمەڵێك ژنانى ئارایشتگاكان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست