مرۆڤێک هه‌بوو ناوی محمد، ده‌عبایه‌ک هه‌یه ناوی جه‌لال
Thursday, 06/09/2012, 12:00
2542 بینراوە
ڕۆژێکی قرچه‌ی گه‌رمای هاوین. تیشکی خۆڕ هێنده له سنگه لماووییهکهی سعودییه‌وه نزیک بوو بووه چاوی ده‌نکه لمه‌کانی بیبانهکه زهردههڵگهڕابوون.
پێغمبه‌ری موسوڵمانان (محمد) ڕێشێکی قه‌ڵه‌می جوان و له تاو تیشکی خۆر چاوه‌کانی به کل ڕشتبوو (چاوڕشتن له ئیسلامدا سونه‌ته) قه‌وم و خه‌ڵکه‌که‌ی له ده‌وری خۆی کۆکردبووه قسه‌ی بۆ ده‌کردن فه‌رمووی:
(ئه‌ی مووسڵمانان. خودا چۆن مرۆڤی دروستکردووه. ئاواش مڕۆڤ دهمڕێنێ. منیش ده‌مرم).
ووتیان ئه‌ی خۆشه‌ویست و نۆینه‌ری خودا. چۆن خوا هه‌ڵه‌ی واده‌کات نۆینه‌ره‌ی خۆی له‌سه‌ر زه‌وی بمرێنێ؟
فه‌رمووی (چونکه منیش مر‌ۆڤم).
له شاره‌که‌ی شێخی نه‌مردا ده‌عبایه‌ک په‌یدا بووه: (جه‌لال)ی ناوه . ماڤیاکانی ده‌ور و به‌ری ده‌ڵێن ئه‌م ده‌عبایه نابێت بمرێ. وه‌ک چۆن شیعه‌کان چاوه‌ڕوانی ئه‌فسانه‌ی (مه‌هدی) ده‌که‌ن جه‌لالییه‌کانیش ئاوا چاوه‌ڕوانی ئه‌فسانه‌که‌ی حه‌زره‌تی (نوح) ده‌که‌ن، تا ته‌مه‌نی ئه‌م ده‌عبایه بگاته 1000 ساڵ.
به 60 میلۆن دۆلار ته‌نیا کهشکهژنۆیهکیان بۆ داناوه تا که‌مێک (گاگۆڵکێ) بکات. یاسای خوا بێ یان سروشت، که پیاوه پیر بوو، نه‌ک ته‌نیا ئه‌ژنۆی به‌ڵکو گشت ئه‌ندامانی جه‌سته و هێزی ناوگهڵیشی لاواز ده‌بن. ووشه‌ی خه‌ره‌فاو به‌و که‌سه ده‌ڵێن، که میشکی وه‌ک پێویست کار نه‌کات. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌ژنۆی چاک بوو، ئه‌ی چی له مێشکی پووتی ده‌که‌ن؟
جه‌لال، چونکه پاره‌ی دزراوی ڕه‌ش و ڕووت و پتڕۆڵی دزراوی زۆڕه، ئایا ده‌کرێ بیریان له کڕینی میشکی (لینین) کردبێته‌وه؟
ئه‌گه‌ر وا بیربکه‌نه‌وه. ئه‌وه با ئه‌وانه بزانن، جه‌سته‌یه‌ی (لینین)، که ئیستا له گۆڕه‌پانی سوور له مۆسکۆ دانراوه ته‌نیا قاوغێکه واته لاشه‌ی (لینین) مۆمیایهکه، نه‌ک مێشکی.
مۆمیای لینین له گۆڕه‌پانی سوور له مۆسکۆ
ئه‌نته‌رناسیونال سۆسیال دیموکرات و مافیای جهلالیسیاسهت چییه؟ بۆ مرۆڤ سیاسه‌ت ده‌کات؟
(سیاسه‌ت هونه‌ریی پاڕاستنی به‌رژه‌وه‌ندییه).
له باڵانسی به‌ڕژه‌وه‌ندییه سیاسیه‌کاندا مۆڕاڵ ڕۆڵ ده‌بینێ (
مۆڕاڵ ووشه‌یه‌کی فه‌لسه‌فیه مڕۆڤه کاڵفامه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی لێتێناگهن) له سه‌رده‌می دروستبوونی سۆسیال دیموکرات . سه‌رده‌می یه‌کاڵاکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی کار و سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵگای دوای شۆڕشی پیشه‌سازی له ئه‌وروپا بوو.
له دوای هه‌ره‌سی بلۆکی سۆڤیته‌وه. سوسیال دیموکرات و چه‌په‌کانی جیهان تووشی هه‌ڕه‌سی ئایدۆلۆژی و مۆڕاڵی سیاسی بوون. سیاسه‌تی سۆسیال دیموکرات و سه‌وزه‌کانی ئه‌ڵمان، سۆسیال دیموکراتی فڕنسی (دوای فڕانسۆ میتڕان)، پارتی کریکارانی به‌ریتانی (سه‌رده‌می تۆنی بلیر)، دیموکراتیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا .له‌گشت کێشه‌کاندا بڕیاری سیاسیان وه‌ک کۆنزهرڤادیفهکان وایه. تۆنی بلیر ده‌ڵێ (هه‌ڵه‌بجه) فاکتێک بوو بۆ داگیرکردنی عیراق. هه‌ر به‌ریتانیا فڕۆکه‌وانه‌که‌ی بۆڕدومانکهری هه‌ڵه‌بجه (تاریق ره‌مه‌زان)ی ڕزگارکرد و مافی په‌ناهه‌نده‌ی سیاسیی پێبه‌خشی.هه‌ڵبژاردنی، جه‌لال به جیگری سه‌رۆکی سۆسیال دیموکرات له سه‌ر ئاستی هوشیاری سیاسیی و خزمه‌تی گرفتی کورد نییه. پاره ڕۆڵی تیا بینیووه.
میژوو به سامان جوان نابێت گه‌ر خاوه‌نی سامانی مۆڕاڵ نه‌بێت.
جه‌لال 27 ملیارد دۆلاری داماوه‌کانی کوردی دزیوه ئه‌و سامانه زۆره 27 چرکه له ژیانی زیاد ناکات. 27 ووشه‌ی پیس له میژووی ناسڕێته‌وه.
ئه‌وه قوتابخانه‌که‌ی شێخی نه‌مر بوو، که (کریمی عه‌له‌که و علی بۆسکانی) کرده دوو ئه‌ستیره‌ی سلیمانی.
سۆێندی سلیمانی و میژووی شێخی نهمرشێخی نه‌مر ده‌فه‌رمووی: (
یان ڕۆحی خۆم و ئالی پێغه‌مبه‌ر به پرد ئه‌که‌م)
جه‌لال ده‌ڵێت: (
ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه)
نهێنی ئه‌مه چییه، که تا ئه‌مڕۆش چه‌ند نه‌وه‌یه‌ک یه‌ک له‌دوای یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی قسه و گفته‌کانیان جێ بڕوابن ده‌ڵێن
به‌گۆڕی شێخ محمود درۆ ناکه‌م!
من به‌ته‌مه‌ن منداڵ بووم. باڵام که‌ڵه‌گه‌ت ڕۆژێک له ته‌ک داده شهمسهمدا له‌سه‌ر شه‌قامێک سه‌ربازێکی عه‌ره‌ب داوای ناسنامه‌ی لێکردم پێم نه‌بوو .ویستیان بمگرن خوشکم گریا ووتی براکه‌م منداڵه سه‌ربازێکیان کورد بوو. ووتی سوێند به گۆڕی شیخ محمود بخۆ براکه‌ت ئازاد ده‌که‌ین. شه‌مسه‌ی خوشکم سویندی به (گۆڕی شێخ محمود خوارد) ئازادیان کردم. دوژمنهکشمان پیرۆزی شێخی نه‌مریان لا پیڕۆز بوو.
که‌جه‌لال مرد ده‌بێت وه‌ک کوردستانپۆست ده‌ست پێشخه‌ری کرد. له هه‌ر شۆێنێک نێژرا ناوی گردی ناپاکان بێ. ئه‌ی چی لێبکرێ که‌سێک هاوسه‌ره‌که‌ی ڕێزی نه‌گرێ . گه‌ل چی پێ بڵێ: (وه‌ک ڕۆژنامه‌ی ئاوینه نووسی تا ئێستا هیرۆ خانم سه‌ردانی جه‌لالی نه‌کردوه)
ئه‌ڕستۆ ده‌ڵێت: هه‌ر شتێک سه‌ره‌تای هه‌بوو. کۆتایشی هه‌یه .
ئیسلام ده‌ڵێت: کل نفس زائقه الموت
جه‌لالیه‌کانیش چاوه‌ڕوانی ئه‌فسانه‌ی (نوح)ن، تا جه‌لالیان بۆ بهێڵێت و 1000 ساڵ ته‌مه‌نی درێژ بێ.
06/09/2012