کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاتێك لادێكان پشت گوێ دەخرێن !!

Thursday, 04/11/2010, 12:00




ڕژێمى بەعسى پێشوو لەنێوەڕاست وكۆتایى هەشتاكانى سەدەى بیستەم دا بەشێوازێكى چڕوپڕ دەستى كرد بە ڕووخاندن وكاولكردنى هەزارەها گوند ودێهاتى كوردستان وسوتاندنى باخ و كێڵگە كشتوكاڵیەكان كەئەمەش بووە هۆى بەزۆر كۆچ پێكردنى دانشتوانى گوندەكان لەبۆ ئەو ناوچانەى كەخۆى دروستى كردبوو لەشێوەى كۆمەڵى زۆرە ملێ ,بەتایبەتى گوند ودێهاتەكانى ناوچەكانى گەرمیان بەزۆرى كەوتوونە بەر ئەم سیاسەتە چەوتەى بەعس ,لەڕاستیدا بەعس دوو ئامانجى هەبوو بۆ لەناوەبردن وسوتاندنى بەرهەمى كشتوكاڵى لەگوندەكان ئەویش گورز وەشاندن لەهێزى سیاسى وخەباتى پیشمەرگایەتى ناوچەكە وداتەپین ولاوازكردنى ئابورى كوردستان ,بۆیە زیاتر لەپازدە ساڵ زۆربەى ئەو خەڵكانەى كەلەگوندەكان دەركران بەنەهامەتى وكۆڵە مەرگى دەژیان ولەسەروى ئەوەشەوە ولەژێر تۆپى دوور هاوێژى بەعسیەكان دا بەترس ولەرزەوە بۆكارى كشتوكاڵى دەگەڕانەوە بۆ لادێكانیان ,بەڵام بەداخەوە پاش ڕووخانى ڕژێمى بەعس ڕووداوەكان بەوشێوازە دەرنەچوو كەلەخەیاڵى كوچكردووانى گوندەكان دا بوو,بەداخەوە لەپاش نەمانى بەعس زۆبەى كۆچكردووەكانى گوندەكان نەك تەنها نەگەڕانەوە بۆ زێدى ڕەسەنى خۆیان بەڵكو دەست بەردارى كارى كشتوكاڵى وباخاتەكانیشیان بوون !نەك تەنها نەگەڕانەوە بۆ لادێكان ,بەڵكو زۆربەى ئەوانەش كەلەپێش ڕووخانى بەعس لەلادێكان دا نیشتەجێببون بەرەو شار هەڵهاتن وچیدى كشتوكاڵ وشوێنەوار وگۆڕى باوباپیرانینان نەیانتوانى بیان بەستنەوە بەلادێكانیانەوە ,لێردا دەكرێ بپرسین بۆچى لادێكانى كوردستان بەگشتى وگەرمیان بەتایبەتى ئەو بەها ورٍەمز وقورساییەى جارانى نەما كەخەڵك بەپەرۆشەوە ڕووى لێدەكرد ؟بۆچى لادێكانى كوردستان تابێت بەرەو چۆڵبوون وكەمبوونەوەى ژمارەى دانشتوان وخاوبوونەوەى بەرهەم هێنان دەچن ولەگەڵ ئەوەشدا شارەكان تادێت قەرەباڵغتر ودانشتوانى چرتر وكێشە وقەیرانى نیشتەجێبوون تیایدا زەقتر دەبێتەوە ؟یاخود بۆچى دەسەڵاتى كوردى بەرامبەر هەمووئەو خزمەتەى كەگوندەكان بەمادى ومەعنەوى یارمەتى هێزى پێشمەرگەى دەدا كەچى بەئەندازەى گەرەگێكى شار خزمەتیان نەكرد ؟بۆ دەسەڵاتى كوردى وحكومەتى هەرێم بەردەوام باسى پەرەپێدانى ئابورى وگەشەكردنى كشتوكاڵ دەكەن كەچى باس دێتە سەر دابین كردنى خزمەتگوزارى مرۆیى ومادى وكەرەستەیى بۆ گوندەكان بێ دەنگ دەبن ؟وەڵامى ئەم پرسیارانە بەقسە وڕاگەیاندن وڕۆژنامە نادرێتەوە بەڵكو بەئیرادە وپلانى هاوبەش وپرۆژەى چڕوپڕ وبوارى پراكتیكى وعەمەلى دەبێت كەبەداخەوە دەسەڵاتى هەرێم لەم بوارەوە زۆر كەم تەرخەمە !تەنها ناوەندى شارەكان وپایتەختى هەرێم وشارۆچكەكان پێویستیان بەخزمەت نیە بەڵكو ئەركێكى ئینسانى وئەخلاقی وئابوریشە كەدەسەڵات هەوڵى تەواو بخاتە گەڕ بۆ دابین كردنى داواكارى وپێداویستیە هەنووكەییەكانى لادێكان وەك چاككردنى ڕێگاوبان ودابین كردنى كارەباى بەردەوام وپاك وخاوێنى ژینگە وكردنەوەى بنكەى تەندروستى ودامەزراندنى قوتابخانەى مۆدێرن ولابردنى خانووى قوڕ كەدیمەنى گوندەكانى ئێجگار ناشرین كردووە ,ودروست كردنى خانووى مۆدێرن ونوێ لەسەر ڕێبازى شارستانینانە ,بەمەرجێك ئەم خانووانە بەشێوازێكى ئەندازیارانە بكرێت نەك وەك ئەوەى كەدانشتوانى گوندەكان خۆیان دەیانەوێت ,بەكورتى من دەڵێم ئەگەر شێواز ودیكۆر وبونیادى خانووەكانى گوندەكان هاوچەرخییانە بێت وخزمەتگوزارییە سەرەكیەكانى بۆدابین بكرێت ئەوا بێگومان بوژانەوە وهەستانەوەیەكى فراوان لەنێو لادێكان دا دروست دەبێ وبوارى كشتوكاڵ وئابوریش ڕوو لەگەشانەوە وگەشەكردن دەكەن وڕادەى كۆچ كردن وڕوو كردن شار وشارۆچكەكان كەمتر وسنووردار تردەبێتەوە ,بەڵام گرفتەكە لەوەدایە ئایا حكومەتى هەرێم چۆن وكەى ولەكوێ دەست بەم كارە دەكات ومژدەیەك بەهەموومان دەدات !! ,هەرنەبێت ئێمەش لادێكانمان وەك لادێكانى ئەوروپا شارانە بن ومۆركى شارستانیان پێوە دیاربێت ,تەنانەت ئێستاش ئێمە لەناوچەى گەرمیان هەست بەوە دەكەین كەزۆرێك لەخەڵك دەیەوێت لەنێو چەق وتەنگى وتەسكى كۆڵانەكانى شاردا دەرچێت تۆزێك لەدوورى شار خانو بۆخۆى دروسست بكات بەشێوازێكى مۆدێرن تر وجوان تر ئەمەش هەنگاوێكى باشە ئەگەر هەمووان چاو لەیەكتر بكەن وحكومەتیش هاوكارى مادییان بكات بەهەر شێوازێك بێت ,بەداخەوە ئێمە نەك تەنها لادێكانمان بەشێوازێكى شارستانى وپلان ڕێژ وئەندازیارى دروست نەكراوە بەڵكو تەنانەت زۆربەى شاروشارۆچكەكانیشمان لەلادێیەكى گەورە دەچن ,یاخو كۆمەڵە گوندێكن لەچوارچێوەى سنوررێكى دیاریكراودا ,ئەوەى كەماوەتەوە وپێویست دەكات بێلێین ئەوەیە كە هەتاوەكو گەشە بەئابورى وكشتوكاڵ وبەرهەمە ئابورێكانى لادێ ودێهاتەكان نەدرێ ئەوا بێگومان نەدەبینە خاوەن ژێرخانێكى ئابوورى پڕ وتۆكمە ونەبوارە گشتێكانى ووڵاتیش گەشە دەكات بەڵكو نەك تەنها ئەمەش تەنانەت هەتاوەكو بوونمان هەبێت چاومان لە دەرگاى ووڵاتانى ئیقلیمیە وەك توركیاوئێران وسوریا وهەر كاڵا وشت ومەكەكانى ئەوان سەرف دەكەین وبەكارى دەهێنین !!!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە