کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


شێرزاد حه‌مه‌ده‌مينى پارتى باشتر بناسن ؟

Friday, 06/12/2013, 12:00

1508 بینراوە



من خۆم زياد له‌ جارێك له‌ نێچيرڤان بارزاني و ته‌نانه‌ت له‌ مه‌سعود بازانيشم بيستووه‌ ، كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ شوێنێك گه‌نده‌لى شك ده‌برێ ، به‌لام به‌ به‌لگه‌وه‌ ،ئه‌وا پێويسته‌ باس بكرێ ، به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌ خه‌مى چاره‌سه‌رى گه‌نده‌ليدان ،ده‌پرسم ئه‌ى ئه‌وه‌ چييه‌ له‌ په‌روه‌رده‌ى شه‌قلاوه‌ رِووده‌دات به‌لام دياره‌ كه‌ خه‌مێكى وا لاى ئه‌وان بوونى نييه‌ و ئه‌سله‌ن ئه‌وه‌ براوه‌ته‌وه‌ ، كه‌ ئه‌وان پارێزه‌رى ئه‌و سيستمه‌ گه‌نده‌له‌ن ، جگه‌ له‌مه‌ش پارتى وه‌ستايه‌ له‌ دانانى كه‌سانى خاوه‌ن كه‌سايه‌تى لاواز ، له‌ دام و ده‌زگاكانى حكومه‌تدا ، تا به‌ موو له‌ قسه‌يان لانه‌ده‌ن ؟؟ من ته‌نها يه‌ك دوو حاله‌ت باس ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى بيسه‌لمێنم ، كه‌ ئه‌وه‌ى به‌رِێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى شه‌قلاوه‌ و به‌ تايبه‌تيتريش جێگره‌كه‌ى (شێرزاد حمدامين) ده‌يكه‌ن به‌ ته‌واوى ده‌چێته‌ خانه‌ى گه‌نده‌لييه‌وه‌ ، چه‌ند رِۆژێك له‌مه‌و به‌ر (شێرزاد حمدمين) ى جێگرى به‌رِێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى شه‌قلاوه‌ ، كه‌ هاوكات ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێريشه‌ له‌سه‌ر ليستى پارتى ، هه‌لسان به‌ دابه‌شكردنى مامۆستايانى ئه‌مسال دامه‌زراو به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانى خوێندندا ، به‌لام به‌ شێوه‌يه‌كى ئه‌وه‌نده‌ عه‌شوائيانه‌ ، كه‌ مرۆڤ بروا ناكات ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره‌ى كردووه‌ به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك مرۆڤێكى ئاسايي بێت ، چونكه‌ مرۆڤ ته‌نها له‌كاتى مه‌ستيدا ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ى لێده‌وه‌شێته‌وه‌ بۆ نموونه‌ مامۆستايه‌ك ، كه‌ بۆ ماوه‌ى حه‌وت سال له‌ قوتابخانه‌يه‌كدا وانه‌بێژ بووه‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ، كه‌ سه‌ر به‌ حيزبه‌كه‌ى نه‌بووه‌ هاتووه‌ له‌ گوندێكى دووره‌ ده‌ستى داناوه‌ ، به‌لام مامۆستايه‌كى ده‌رچووى پار سال ، كه‌ يه‌ك چركه‌ش وانه‌ بێژ نه‌بووه‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پارتييه‌ له‌ ناو شار و له‌ نزيك مالى خۆى دايناوه‌ كاتێك لێيشى ده‌پرسى، كه‌ ئه‌م نا عه‌داله‌تييه‌ بۆ؟؟؟ رِووى خۆى ته‌نك نيشان ده‌دات و رِاسته‌وخۆ نالێت له‌به‌ر ئه‌وه‌يه‌ ، كه‌ يه‌كێكيان پارتييه‌ و ئه‌ويتريان پارتى نييه‌، به‌لكو ده‌لێت له‌ به‌ر ئه‌وه‌يه‌ ، كه‌ يه‌كێكيان پياوه‌ و ئه‌وى تريان كچه‌ !!! .چونكه‌ ئه‌و ده‌يه‌وێ وا له‌ ئێمه‌ بگه‌يه‌نێ ، كه‌ ئه‌و مامۆستاى پياو ده‌نێرێته‌ گوندان و مامۆستاى كچ له‌ ناو شار داده‌نێت ، به‌لام له‌وه‌شياندا رِاست ناكات چونكه‌ ئه‌و خۆى مامۆستايه‌كى كچى له‌ قوتابخانه‌يه‌كدا ، كه‌ پێشتر له‌وێش وانه‌بێژبووه‌ ناردۆته‌ گوندان مامۆستايه‌كى ديكه‌ى كچى له‌ شوێنى ئه‌و داناوه‌ ، كه‌ وانه‌بێژ يش نه‌بووه‌ ، ئه‌م پياوه‌ شتى سه‌ير و سه‌مه‌ره‌ى زۆره‌ بۆ نموونه‌ مامۆستاى پسپۆرى كوردى ، كه‌ كۆلێژى ته‌واو كردووه‌ و له‌ يه‌كێك له‌ قوتابخانه‌كاندا وانه‌بێژ بووه‌ و بيست و هه‌شت به‌شه‌ وانه‌ى داوه‌ته‌وه‌ له‌ جياتى ئه‌وه‌ى له‌وێى بهێلێته‌وه‌ ، تا بۆشايي دروست نه‌بێت ، هاتووه‌ له‌ گوندێكى داناوه‌ و وانه‌ى بيركارى پۆلى دوو و سێى بنه‌رِه‌تى پێ ده‌ لێته‌وه‌ !!! ئاخر ئه‌مانه‌ن ته‌حه‌كووم به‌ په‌روه‌رده‌وه‌ ده‌كه‌ن ، بۆ يه‌ حالى په‌روه‌رده‌مان ئاوا جوانه‌ !!! جگه‌ له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ش.ئه‌م براده‌ره‌ ، كه‌ له‌ يه‌ككاتدا جێگرى به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى شه‌قلاوه‌ و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێره‌ .هاتووه‌ خێزانه‌كه‌ى خۆى دامه‌زراندووه‌ و ده‌واميشى پێ ناكات له‌ هه‌مووشى سه‌يرتر ئه‌وه‌يه‌ كاتێ ئه‌م پياوه‌ ده‌دوێ سه‌رى زمان و بنى زمانى ياسايه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێمه‌ نه‌زانين له‌ ماوه‌ى رِابردوودا چى كردووه‌ ، به‌لام هه‌ر چييه‌كى كردبێت ئيتر له‌مه‌ولا لێى بێده‌نگ نابين به‌تايبه‌تى من لێى بێده‌نگ نابم بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت ،كه‌ خه‌لكى كۆيله‌ى ئه‌و نييه‌ و ناشبێ دنيا به‌كامى دلى ئه‌و بسورِێ بۆيه‌ هه‌ر لێره‌وه‌ مژده‌ى ده‌ده‌مێ ، كه‌ زۆر شت هه‌يه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ، ئه‌و له‌ زۆر شتدا گلاوه‌ ،ششش چ كه‌ له‌ ئاينده‌يه‌كى نزيكدا باسيان لێوه‌ ده‌كه‌م ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى تا هه‌مووان زياتر و زياتر به‌و ئاشنابن ئه‌ويش كه‌متر و كه‌متر باس له‌ قانوون بكات ،



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)