کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


باسى پزیشكى دادوەرى قەڵادزێ كراوە نەوەك كۆمیتەى حزبى

Wednesday, 01/08/2012, 12:00




دوایى ئەوەى هاوڵاتیەك لەڕێگەى كوردستانپۆستەوە داواى لەوەزیرى تەندروستى كرد چاوێك بەمەڵبەندى پزیشكى دادوەرى قەڵادزێدا بخشێنێتەوە كەبەشاهێدى هەموو خەڵكى قەڵادزێ و پشدەر ماوەى پێنج ساڵە ستافێك دەرماڵەى لەسەر وەردەگرن بێ ئەوەى یەك مردووش ڕاوانەى لایان كرابێت ، كەچى كادیرێكى حزبى ئەم مەڵبەندە پزیشكیە دادەوەریە كەدەرماڵەیەكى مفت لەسەر ئەو مەڵبەندە پزیشكیە دادوەریە وەردەگرێت و بەئارەزووى خۆى دەوام دەكات هاتووە لەو پەیجانەى فەیسبووك كەئەم هەواڵە ڕاست و دروستەیان نەقڵكردوە بازاڕى و بەنەفەسى حزبى كەوتۆتە ناوى و دەڵێ وەرن ئامارتان بدەمێ بەس تكایە وەرەقەم بۆ بێنن ، وەك ئەوەى خەڵك باسى كۆمیتەى حزبى و نەخوێندەوارەكانى حزبى كردبێت داواى تەسكیەیى حزبى و نووسراوى ئاسایشمان لێ دەكات ، چونكە ئەمنى قەومى دەرماڵە مفت و پوختەكەى ئەو كەوتۆتە بەر مەترسى و نەوەك لێیى ببڕن .
لێرەوە لەو سەكۆ ئازادو پیرۆزەوە دەڵێم هۆش بێنەوە بەرخۆت كەس باسى ئەو كۆمیتەیەیى نەكردوە كەجەنابت لێیى ئەندامى وەكەسیش لەو نووسینەدا كەم تا زۆر باسى مەڵبەندى ڕێكخستنى نەكردووە ، باس باسى مەڵبەندى پزیشكى دادوەرى قەڵادزێ یە نەوەك مەڵبەندى ڕێكخستن ؟ ئامارى چى و چالاكى چى ؟ تكایە بابەتەكان تێكەڵى یەكتر مەكە تۆ ئەوەندە بەپەرۆشى بۆ كۆمیتەكەت و لەسەر حسابى حزب خۆت و هاوسەرەكەت لەباشترین شوێن و لەڕاست و چەپ لێیى دەخۆن و دەوام دەكەن و دێن و دەڕۆن و كەس لێتان ناپرسێتەوە ، لاى خەڵكى دڵسۆزو پاك وانیە ، شوكور بۆ خوا وادەزانین ئەوەى نەبێت حزبە ، چونكە بۆتە عەیب و شەرمە لەكۆڕو مەجلیس و دانیشتن بڵێى من ئەندامى ڕێكخستنم یان ئەندامى حزبم ، حزب لاى تۆ پیرۆزە لاى ئێمە میللەت پیرۆزە لاى تۆ مەڵبەندى ڕێكخستن پیرۆزە لاى ئێمە مەڵبەندى پزیشكى دادوەرى پیرۆزە لاى تۆ كوردسات پیرۆزە لاى ئێمە و زۆرینەى خەڵكى كوردستان كوردستانپۆست پیرۆزە ، تۆ و هاوپیشە حزبیە جاسووسەكانت لەخەمى ئەوەدان چۆن دوو كادیرى ترى حزبى هاوشێوە ئاساى خۆتان كەبەڕۆژى ڕووناك خەڵك چەواشە دەكەن بێنن بۆ ئەو مەڵبەندە پزیشكیە دادوەریەو ئەو دوو شوێنە بەتاڵەى كەهەیە لەم مەڵبەندە پزیشكیە پڕى بكەنەوە ئێمەش لەخەمى ئەوەداین چوون هەرچى زووە ئەو مەڵبەندە پزیشكیە دادوەریەیى قەڵادزێ بكەینەوە چیتر خەڵكى فەقیر هەروا بەسوك و سانایى نەنێژرێت و ڕاوانەى سلێمانی نەكرێن .
بەڕێزان ئەمە لینكى نامەى ئەو هاوڵاتیە بەڕێزەیە كەلەپەرۆشى و هاوخەمى خۆى بۆ خەڵكى قەڵادزێ باسى چى دەكات كاك عوسمانیش دێت و لەپەیجەكان سوكایەتى و خەڵك چەواشە دەكات .

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=584cc256


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە