کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی ئه‌ی نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسانی خۆمان ؟!

Tuesday, 10/03/2009, 12:00

2266 بینراوە


فه‌‌له‌که‌دین کاکه‌یی وه‌زیری به‌ناو ڕوشنبیری داوای له ‌حکومه‌تی سوریاکردووه‌ که ‌خاتوو هه‌نا حوسه‌ینی رۆژنامه‌ نوس ئازادبکرێت که‌ ماوه‌یه‌ک پێش ئیستا له‌سوریا ده‌ست گیر کراوه‌ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست جه‌نابی وه‌زیر داوی له‌ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست کردووه‌ که‌ هه‌مو رۆژنامه‌ نوسانی کورو کچ و هه‌موبه‌ندکراوانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئازاد بکرێن هه‌ر وه‌ها وازله‌ڕاونان و ده‌ست گیرکردنیان بهێنن و گۆڕانکاری یاساکان بکرێت و سزای به‌ندکردن نه‌مێنێت و ب‌بێت به‌سزای دارایی.

ئه‌وانه‌ گشتی مایه‌ی خۆشحاڵیه‌که‌وه‌زیرێک خۆی به‌به‌رپرسیاربزانێت به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی به‌راستی بێت نه‌ک به‌درۆو چه‌واشه‌کاری و......هتد بێت ئه‌گه‌ر راست ده‌کات باداوایه‌کی وه‌هاپێشکه‌ش به‌هه‌ردو بنه‌ماله‌ی ده‌سه‌ڵاتداربکات که‌ هیچ نه‌ماوه‌‌ له‌کوردستان ده‌رهه‌ق به‌نوسه‌رو رۆژنامه‌ نوسان نه‌که‌ن.

رفاندن ولێدانی نه‌به‌ز گۆران وسه‌پاندنی سزای سی ساڵی به‌سه‌ر د.که‌مال سه‌یدقادرو ده‌رمان خواردکردنی له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستن و دووجارده‌ست گیرکردنی د.فایه‌ق محه‌ممه‌دگوڵپی ودادگایکردنی ئاسۆس هه‌ردی توانا عوسمان دژایه‌تی و ده‌ربه‌ده‌رکردنی چالاک میرانی وهه‌ره‌شه‌ی جۆراوجۆروبه‌ر‌ده‌وام له‌ره‌حمان خه‌ریب و ته‌قه‌کردن له‌ حه‌مه‌‌سه‌‌عید حه‌سه‌ن وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ره‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی زیندانیکردنی کاوه‌ گه‌رمیانی رۆژنامه‌نووس و به‌ئاشکرا سوکایه‌تی کردن به‌نوسه‌رو رۆژنامه‌ نوسان له‌لایه‌ن هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیای کوردستان.

ئه‌مانه‌و چه‌ندین پێشێل کاری تر ده‌رهه‌ق به‌قه‌ڵه‌می ئازاد له‌کوردستان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ته‌ساوایه‌که‌ی ئێوه ئه‌کرێت. ئه‌ی بۆچی ئاوڕێک له‌نوسه‌رو رۆژنامه‌ نوسانی خۆمان ناده‌یته‌وه؟‌ که‌ ئه‌م کارو کرده‌وانه‌ی ده‌رهه‌ق کراوه

نه‌خێر فه‌له‌که‌دین چۆن به‌دۆی خۆی ده‌ڵێ (ترشه)؟!‌‌‌‌

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)