کورت وکورمانجی
Thursday, 08/08/2013, 12:00
1859 بینراوە
لە ڕێویان پرسی ؟ ئەتۆ هێلکە دەکەی یان بێچوت دەبێ .
گوتی : هەردووکیان !
پاشی ساڵانێکی دوورو درێژ لە تێپەڕ بونی رێگوزەری مێژووی نەتەوەی کورد بۆ رزگاری دەتوانین بڵێن ئەوە یەکەم جارە باس لە بستنی کۆنفڕانسی نەتەوەیی دەکرێ .دەریایەک دڵم خۆشە کە ئەو جار بەرەو قۆناخێک هەنگاو دەنێین کە بە هەموو جیهان رابگەیەنین ئێمەش ، زمانمان دەوڵەمەندە ، خاکمان پڕ پیت و بەرەکەتە ، کولتۆرمان هەیە مێژوومان تژی لە شەڕەف و سەربڵیندیە . بۆ چی پێمان ڕەوا نابینن وەکی مرۆو لە سەر خاکی باب وکاڵان بە نان ودوی خۆمان شەوانمان بکەینە رۆژ ؟
لە پێک هێنانی ئەو کۆنفڕانسەدا داگیر کار چۆن بیر دەکاتەوە لە کام ئاستدا پیلانی بۆ دادەڕێژێ کە نیوە ڕێی بکا پێویستی بۆ هوشیاری نەتەوەیی هەیە . هەموومان دەزانین ئاستی ئەو وشیاریە زۆر لاوازە وبەڵگەشم لەبۆ ئەو قسەیە مێژووی سەت ساڵی رابوردوومانە کە بە تەوری دەستی خۆمان بن بڕمان کردووە . هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە سەرۆککۆماری لە ئێران و رۆژهەڵاتی وڵات دەبێ دەرسی گەورەو بە نرخی بۆ بەڕێوەبەرانی کۆنفڕانسی نەتەوەیی تێدا بێ .قزڵباش ئاخوندی سەردەست لە ئێران زۆربەیان بە خوێنی سەری یەک تینون ویەکتریان قەبوڵ نییە .بەڵام کە کار دەگاتە ئاستی پاراستنی دەسەڵات وبەرژەوەندی خۆیان بە رواڵەت وڵاتی ئێران چاو پۆشی لە زۆر بابەت دەکەن یەکڕیزی خۆیان رادەگرن ئەو پاپۆڕەی کە تێیدا بەرەو ئامانج هان دەدەن .ئەوەخاڵی لاوازی مێژوویی کوردە لە بەرانبەر دوژمندا کە ئێمە قەت هەستمان پێ نەکردووە .
بازاڕی گەرمی چەند رۆژی رابوردووبۆ بەستنی کۆنفڕانسی نەتەوەیی گەرمە ،لە هەمان حاڵدا بەشێک لە نیشتمانی بریندارمان لە رۆژئاوای وڵات بە بیانوی جۆراوجۆر توشی دڕندانەتەر هێرش لەسەر حیسابی ئایین و شەرع بۆتەوە کە خوێن و خاک و ناموسی کورد حەڵال کراوە .
یەکێتی نیشتمانی دوای جەلال خۆ بە ئاوو ئاور دادەدا تا لە ژێر ئەو بارودۆخەی کە تێی کەوتوە رزگار ببێ بۆیەهۆی کوشتاری کورد لە رۆژئاوا دەخاتە سەر ملی پاڕتی و داخستنی سنورەکان و مەسعود .
داستانی حیزبەکان رۆژهەڵاتیش داستانی ، من ئەو کەسەم کە رۆستەم پاڵەوانە .پاشی نزیک بە ٣٤ ساڵ لە قالبی خۆیان هاتونە دەرێ و بەشداری ئەو کۆنفڕانسە دەبن . بۆ داهاتوی رۆژهەڵاتی وڵات مەگەر خودا بۆ خۆی چارەیەکمان بۆ بکاتەوە .
دوکترینی دەوروبەری کاک مەسعود دەڵین : بۆ ئەوەی سەروەت و سامانی ژێر خانی ئەو وڵاتە مل بە کۆتە بە باشی هەڵلوشین دەبێ دەسەڵاتی کورد کوژی تورانی رازی ڕابگرین تا لولە نەفتیەکەما ن هاسانتر بچێتە دەرەوە . خاڵی هەرە لاوازی ئەو کۆنفڕانسە ئەوەیە کە هێشتا بە ئەنجام نەگەیشتوە خەریکن لە سەر میزی کارەکەیان یەخەی یەکتر دادەدڕن .هەڵوێستی بەشدار بوانی باشورو رۆژهەڵاتم وەکی چێشتی مجێور دێتە بەر چاو کە کەتێک سارد بۆوە کەس توانای نیە پەنجەی بۆ بەرێ .
فارسەکان بە گشتی وکۆماری کەمتیارەکان بە تایبەتی فێرن بە لۆکە گوێچکەمان ببڕن و زۆر زیرەکانە روودەستمان لێدەن چون دەزانن نابێ لە دەسەڵاتی باشور دڵ نیگەران بن بۆیە پادارەکان دەگرن ودەڵین بێ پایەکان هی خۆمانن ، ئەوەیە ئەو ئاوە کە لە ماوەی دەسەڵاتی کورد لە باشور داڕژاوە .
شەڕی گران لە رۆژئاوا قارەمانی کورد دەیکا ، شەیتانە بازاڕ لە هەولێر وسولێمانی بەردەوامە .کێ دیتویە بازەرگانی بە دۆزی کورد لەو کاتەدا ئاوا بگاتە ئاستێکی بڵیند کە لە کۆنفڕانسێکی ئاوا هەستیاردا چاو لێک مۆڕ کەنەوە وبەرەو لاڕێی بەرن .سەرکەو تنی ئەو کۆنفڕانسە ئاواتی من و هەموو کوردێکە بەڵام هەتا ئێرە بۆتە داستانی مام ڕێوی.کە هەم هێلکەی دەکا وهەمێش بێچوو ی دەبێ !؟
جەعفەر / کەریمی /٨ /٨/ ٢٠١٣