کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بابردەڵە .......

Saturday, 10/07/2010, 12:00


بە پێچەوانەى ئەوانەى كە لە دانیشتنەكانیدا خۆیان هەڵدەكێشن بە گرتن و كوشتن و ئەشكەنجەدان و ڕاوەدونانى دایك و باوك و خوشك و براكانى خۆیان و بەرگى ڕەواى حیزبایەتى شۆرشگێڕانە و خزمەتگوزاریشمان بە بەردا كردووە من وەك كار بۆ ژیانى زۆر سادەى سەرە تاییم كرێكارو شوان و گاوان و خزمەتگوزارى كوردو كوردستانەكەم بووم و لەو شێوە كاركردنەیەشم دا هەر كورد و كوردستان پەرستیم كردوە ، بەڵام گاوانى و شوانیەكەم لە رۆژهەڵاتى كوردستان كردوەو چونكە لەبەر شەڕى كوردو كوردستان خۆرى ئەوانە دۆڵ و دەشت و چیاكانى باشورى كوردستانیش گۆڕەپانى كوشتنى هەر گیاندارێكى كوردستان بوون لە هاوینى ساڵى 1997 دا ڕووم كردە شارى مهاباد سەر لێ شێواو و بێ شوێن و بیرو هۆش كوێرو پەشێو بووم هوڕو گێژانە دەسوڕامەوە شەوانە دەچومەوە لاى پێشەواكانم دەخەوتم پێشەوا قازى و هێمن و هەژار شەوو ڕۆژ وا سەرگەردان و پەرێشانى بێ كارە بووم بەیانیەك هاتمە ناو شارەوە سەرنجم دا دوو پیاو باسى گاوان و شوان گرتن دەكەن چێودارن یەكێك مهابادى و یەكێك ئورمێ یە شوكاك ڕووم لە كوردەى شوكاك كرد گوتم من شوانى و گاوانى دەكەم ڕەنگى گۆڕا مهابادیەكە گوتى من لەو زمانە شوكاكیە هەرناگەم ئەویش گوتى كوردى توركیایە ئەوە بۆ ئێمە باشە كوردى ئێراقى نى یە كچەكەمان هەڵبگرێ و جوانە گاو نێنگونەكانمان بدزێ و لە ماشێنیان بهاوێت و بچێت بیان فرۆشێت و ئەگەر لاساریشى كرد بچێتەوە چەك بێنێ لە كوردستانى ئێراقى وە ڕەگبارێك رستەیەك گوللەت پێوە بنێ ئەوە دەوڵەتى ئێرانى بیگرێت دەیداتەوە توركیا یان پەكەكە هەردولا هۆرەى بۆ دەكەن ئەگەر پەكەكە بووبێت و هەڵاتبێ مهابادیەكە گوتى كوردێ ئێراقى مێشكیان رەشە و لە تاراوگەنشینیشدا هەرناشكێنن شوكاك گوتى كوردى توركیا لەسەر ڕەقى دا وێنەیان نى یەو بە بەراورد لەگەڵ كوردى ئێراقى دا كوردى ئێراقى فریشتە و پەپولەن نابینى تورك چۆن بە دەستیانەوە شێت بووە گوتیان (50)دانە جوانەگاو نێنگونمان هەیەو مانگى 2000 تمەنت پێ دەدەین (1000)دینارى عێراقى دەكرد رازى بووم گوتم حیزبایەتى و چەكداریم نەكردوە گوتیان باشترە تێك نەدراوى فێڵ و درۆیان نازانى بردیانمە گوندێك لە ماڵى برایەكى كاكى مهابادى دا شەوانە لەوێ بخەوم گوتم بەڵام دەبێ شوێنم تەنیا بێت گوتیان ئاغەڵى زۆر گەورەمان هەیەو ژوورى گاوانیش هەیە ڕۆژانە دەچوومە گاوانى و شەوانە دەهاتمەوە هەرجارە ماڵێك میوانداریمى دەكرد پێیان ڕادەبواردم خەنى ببوون بەپێ كەنین جنێویان پێمدەدا كە دەمگوت هەوەڵڵا وتا ئەرێ وەڵڵا ببوومە مەیمونى هەڵپەڕێنەر جنێوى گوندنشینان ئەوە بوو لە خڕێ چەنگ دادەى لە خڕێ بۆم فشكەى لە خڕێ دادهێڵمێ خۆشم خەنى ببوم بە پێ كەنین كەمن پێدەكەنیم ئەوان زیاتر پێ دەكەنین ژن و كچەكان هەر گوتیان كوێراییم دایە ئەو زمان گۆپاڵتە هەر ڤڕە ڤڕو گڤە گڤیەتى بەزەرەرى خۆشى هەرپێ دەكەنێ ئەوەیە كە گورگ پیر بوو دەبێتە گاڵتە جاڕى سەگ جاچى پێ بڵێن نازانێ كەڕو كوندەو هیچ لە زمانى ئێمە حاڵى نابێ ئەرێ خوشكینە دەبێ ئەو سەر جوانەگایە چى بەسەر هاتبێ خۆ زۆریش بەناموسە هەرتەماشاى ژنان و كچانیش ناكات بەڵام خراپیەكەى لەوەدایە تەنبەڵە بۆ حاڵى خۆى ڕیش و سمێڵ و قژى درێژە هەردەڵێى خۆڵى مردوانت بەسەردا كردوە دوو مانگ و 12 رۆژ گاوان بووم ئاژەڵە كانیان فرۆشتو هێنایانمەوە مهاباد هەرچەندە گوتیان با جوانت بكەیین لەلاى سەرتاش گوێم پێیان نەدا ، ژنى كاكى مهابادى گوتى بەخوداى ڕاستە كە گوتراوە سەرى گەورە دەوڵەتەو قاچى گەورە نەگبەتە ئەو كاڕەنجبەرە سەرى گەورەیە و قاچى چكۆڵەیە ڕەسوڵى مێردم داوایەكم هەیە لێت كاسەیید محەمەد لە تۆش گوتیان فەرمو گوتى بە خوداى دەبێ 60000تمەنى بدەنێ یانى لە پوڵەكەى خۆى زیاتر بێت لە گاوانیەكەى دوو پانتۆڵ و دوو كراسیشى بۆ بكڕن بەڵام ڕەش نەبن گوتیان رەش نەبێت نایەوێت گوتیان ئاى دوو جوت پێڵاویش ماون بە قاچ دەڵێن لاق بە پێڵاو دەڵێن كەوش بە جل و بەرگ دەڵێن لیباس.
هاتمەوە شارۆچكەى ڕەبەت كە لەنێوان مهابادو سەردەشت دایە بەڵام لەسەردەشتەوە زۆر نزیكەو چەند كیلۆ مەترێكە و دیارە كۆتایى هاوین نزیك ببوو گێرە كردن مابوو دەستم بەو كارە كرد لە گوندەكاندا لەوەشدا 1000 دینارم پەیدا كرد لێمیان پرسى ئەرێ برالە نێوت چى یە گوتم نێوم باپیرۆكە یە دایە شێتەم ئەو ناوەى لێم نابوو كە 6 مانگ بوو گەڕابۆوە ماڵى (4) پەپولە باڵكێشراوەكەى خۆیى و (5) پەپولە باڵكێشراوەكەى عەلى منیش وا سێ مانگە جێم هێشتون بەڵام ناچارم لە تاوانیان ئاگرم تێ بەر ببوو چونكە لە ساڵى 1991 هەتا ناوەندى ساڵى 1997 گرانى و قات و قڕى بوو 50 كیلۆ ئارد بە 4000هەزار دینار بوو یەك تەنەكە گەنمى باش بە (300) دینار بوو خەونى ئاڵۆزم زۆر دیتن لە یادى عەلى دا كوڵابووم هەر لەبەر خۆمەوە گوتم عەلى بەڵێن و پەیمانى كوردانەى نێوانمانت شكاند كە من هەر خزمەتكارى تۆو ژنت و منداڵەكانت بم و تۆش فریوى چەتەكان نەخۆى چەك هەڵنەگرى شەڕى كورد كوژى بكەى گەڕام بە گوندە كانى گوێزو هەمران و گورگاوێ و لیلانێ و بناویلە و سیسێرو نەستانداوە ئینجا نۆرەى گەڵكردن بوو بە بزن كە دەیكەنە كۆ گەڵا یان قۆریە گەڵا لە كاتى بەفرى زستاندا لە دەرەوەى گوند دەدرێتە بزن بە تایبەتى ، چوومە سەر دار بەڕوان بە تەورداس پەلە دارى گەڵاى تەڕم لێ كردنەوە یان لە خوارەوە كۆم دەكردنەوەو بە كۆڵ خۆم دادەدا بەرەو شوێنى كۆیەكە كە زانیان دەنگم خۆشە زۆر ماندوویان نەدەكردم منیش هەڵبەستەكانى مامۆستا هێمنم بە ئاوازى ماملێ بۆ دەگوتن لەگەڵ هونەرمەندانى بەڕێزى نەتەوەیى ناسرى ڕەزازى و نەجمەدینى غوڵامى و محەمەد جەزا كەوەك خۆیانم دەگوتەوە 23 رۆژ گەڵام كردن رۆژى بە 800 تمەن بوو كە 40 دینارى عێراقى دەكرد بەڵام 1000 تمەنیان پێمدا رۆژێك پیاوێك گوتى كوڕم لە ماڵى كوڕەكەم میوان دەبین و هەموو ماڵەكەمان كچ و كوڕو بووكمان ماڵى بووكەكەشم هەردێن دایك و باوك و خوشك و براكانى دێن كچێكم دەدەم بە كوڕى ئەوان بووكەكەم مریەم بە منداڵى لە كوڕەكەم مارە كرابوو كچەكەشم رازى یە وەكو كوردستانى ئێراقى نین كچانمان بە نابەدڵى بە مێرد بدەیین ئەوە فەرهەنگى كۆنى عەشیرەتى زۆر خراپە كە لە نێو ئێوەدا هەرماوە .
كاتى نان خواردن بوو چوویین بۆ ماڵى بووكەكەى زۆر بە ووردى تەماشامى كرد هێندە تەریق بوومەوە لەشم بەسەر ئاوگەڕا هەموو سەریان سوڕما زۆرم بەلاوە سەیر بوو پێیان وابوو گوێم لێ نى یە پێیان گوت بۆ هێندە تەماشاى ئەو كابرایە ناعەزە دەكەى واتا ناشیرینە دەكەى گوتى حەك كوێراییم بۆى دایە بە خوداى ئەوە مامۆستا ڕەنجدەرە كە هەڵاتبووم بۆ نێو دیمۆكراتى هێنایانمەوە گوندى نۆكانێ سوونێ لەوێش دایانمە مامۆستاو لە گوندى نۆكانێ یەكەم گوندى سەر سنورى سەردەشت قەڵادزێ كە ئێوە هاتن رازى بووم دووبارە مارە بكرێمەوە و داتانمە مەحموى مێردم كە بەمنداڵى لێى مارە كرابووم ئەو كاتى مامۆستا كادرى یەكێتى بوو 7 ساڵ لەمەوبەر بوو گوتیان حەیامان مەبە ئەگەر مامۆستا مابێت ئێستا پیاوێكى زۆر گەورەیە و بە باگوێى لێ نەبێت گوتى دادەى پەنجەتان دەزاریم هاوێن داخوا دەزانم بیگەزم منداڵۆكەم كوێراییم دایە داخوا چەندەتان ماندوو كردوە بە خوداى ناهێڵم كارێ بكات كوێراییم دایە دەبێ بۆواى لێ هاتبێ بیرم هاتەوە زۆر دڵتەنگ بووم ئاى كوردو ئەمەكدارى لێم هاڵان گوتیان باپیرۆكە تۆ مامۆستا رەنجدەرى گوتم بەڵێ خوشكم راست دەكات هەر خێرا هێنامیانە ناو شارى رەبەت و قژو سمێل و ریشم تاشراو جل و بەرگى جوانیان لەبەرم كرد مریەم وەك پەپولە لە دەورم دەخولایەوە ئاى بە قوربانت بم مامۆستاگیان ئاى كوێراییم دایە بۆم باس كردن كەچیم بەسەر هاتووە گوتیان مامۆستا بابچین بۆ كارێ گوتم بە سەرچاو مریەم گوتى كارى چى ئەوەى مامۆستام وەكو دوێنى و پێرێ ماندو بكات بەخوداى كەلێ دەدەم لە قاقاى پێ كەنینیاندا گوتم ئاگرم تێ بەر بوو لەتاو دوورى پەپولەكانم مریەم گوتى مەرجم هەیە بڕۆ بەڵام زوو بێیتەوە ئەوانیش بێنىبۆ ئێرە ، مریەم سێ قابلەمەى 10 كیلۆیى پەنیرو گیاو رۆنەكەرەى مەڕى بۆم ئامادە كرد بە سوارى سەیارەى جێب لەگەڵم دا هات و 1000 دینارى عێراقیشى بۆم لەناو پەنیرەكە هاویشتبو هەركەگەیشتمەوە ڕانیە ژیارو ژیوارو بژیار سێ پەپولەكەى عەلى و دایە شێتە هاواریان كردو گوتیان
مام باپیرمان هاتەوە
خودایە بە خێر بێتەوە .
گوتیان مام باپیران زۆرمان پەرۆش بووى جارێكى كە ناهێڵین لێمان دوور كەویەوە، چوار پەپولەكەى عەلى هەتا چوار ساڵ لەمەو بەریش پێیان وانەبوو باوكى ئەوان ناوى عەلى بووەو مردووە تەنانەت گۆڕى پیرۆزیشیان پێ نەدەزانى ، گەرچى سەرانى یەكێتى زۆر بێ شەرمانە دەیان جار گوتویانەو دەیڵێنەوە حیزب و حكومەتى شەهیدانى بنەماڵەى شەهیدانێك كە لە هەرە مافە سەرەتاییەكانیان بێبەشن هەر لەنیوەى مانگدا موچەكەیان تەواو دەبێت ، یاخود خۆیان بوونەتە گەلە گورگى خۆماڵى و ئەوانیشیان كردوونەتە مێگەل و خواردوویانن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە