خەڵکی سلێمانی تکایە دەنگ بەمانە مەدەن !
Monday, 13/04/2009, 12:00
سلێمانییە زیتەڵەکە!!
ئهی شاری تیرۆژ و ئاوێزان و خەزان و ووردەپێڵ!
تکایە دەنگ بەمانە مەدەن !
تکایە بە چوار پارچە و سەرجەم شارەکان و گوندەکانی تریش بڵێن، دەنگ بەمانە نەدەن. ئهمانه تاعونن، تکایە دەنگ بەم تاعونانە مەدەن .
دەنگ : بە درۆ و ، به چەتە، به پیاوانی لەرزۆک و گهڕ و گول و نهخۆش و خهستهخانهکهی یهکێتیی مەدەن .
دەنگ : بەچڵکاو خۆر و کۆیلەی پیاوانی سیاسیی سوکەڵە و عەقڵیەتی فیشەکی سەرسنگی خۆتان مەدەن. دەنگ بە دەسەڵات و یاسا و سوڵتەکانیشی مەدەن. .دەنگ بەم قێزەوەنانە مەدەن، له خۆتانی دوور بخهنهوه با لەوە زیاتر هێڵنج نەدەن.
دەنگ : بەم ئاسایشە و پاراستن و به دەزگای شەوهتیرۆر لەسەرشانی تۆقێنەری تاکەکانی کۆمەڵ مەدەن.
دەنگ : بەسوکترین پیاوی پەڕلەمانی ووڵاتی پڕ لە میحنەت کە (عەدنان موو فت ی) مەدەن . دەنگ : بەئەندام پەڕلەمانە سەرشۆڕە موچە خۆرەکانیشی مەدەن .
دەنگ : بەزیاتر لە 28 ڕێکخراوی پڕ لە شەرمەندەیی ژن و ئافرەتان مەدەن، با لەوە زیاتر مێینەی ووڵات و کچۆڵە فریو نەدەن . دەنگ بەو سەندیکا و توتەڵە ڕێکخراوە ئەڵقە لە گوێیانەی تریش مەدەن .
دەنگ : بە وەزارەتی 18 ساڵ بێ کارەبایی مەدەن، چونکە 18 ساڵە تەعەداتان لێ دەکەن و نوقمی تاریکاتان دەکەن .
دەنگ : بە وەزارەتی تێکدانی پەروەردەی مناڵە چاوگەشەکان لە قوتابخانە مەدەن .
دەنگ : بە پیاوێکی ناشرینی وەک ئیدریش هادی مەدەن . لەبەر ئەوەی ڕەوتی خوێندنی باڵای تێکدا، دەنگ بهم نهگریسه مەدەن .
دەنگ : بە وەزارەتی دادی ئەم بێدادەی ئێستا مەدەن . با چیتر لە ژێر گورزی بێ دادیدا نەبن ، هەتا ئەتوانن بەر تف و نەفرەتی بدهن .
دەنگ : بە پیاوێکی گا ئاسایی بایزە دزەی چەتری دزانی وەزارەتی مالیە مەدەن . دەنگ بە مەلا بەختیارێکی میزاوی مەدەن .
دەنگ : بە وەزارەتی هەڵتەکانی ڕۆشنبیری ڕەسەنی ووڵاتی پڕ لە ڕۆشنبیری خۆتان مەدەن .
دەنگ : بە شەرواڵ پیسەکانی وەک کەریم سنجاری و فازیل موتنیەکە و حەمیدە فەنیەکان و شێخ جەعفەرکان مەدەن .
دەنگ بە ئەهلی مەلەف و پیاوە فشەڵە شۆڕەبیەکانی کاتی تەنگانەی تریش مەدەن .
دەنگ بە سیاسییە لەرزۆکەکانی وەک فوئادهکان و بێ بەرهەم و بێهۆشەکان و دزە موچەییەکانی تریش مەدەن .
دەنگ : بە کۆمپانیای نۆکان و کۆڕەک و کورد تێڵ و ئاسیا سێڵ و بێ ڕێزەکان و سانیا تێڵ و ئاراسی شێخ جەنگی و شێخ نوریەکان و چەکل و پەکل و هیچ و پوچەکانی تریش مەدەن.
دەنگ : بەم دەسەڵاتە مەدەن کە باسی خەبات و ماندوبوون و شەرەف و کەرامەت و ئەخلاق دەکات.
ئەگەر لەسەرجادە سوزانیەکتان بینی لە باتی ئەمانە دەنگی پێبدەن .
دەنگ : بە پرۆسەی بازرگانییکردنی ئەمانە لە سەر ئەنفال و هەڵەبجە مەدەن. دەنگ بەو وەزیرە کچە ناسکۆلە ژەهراوییەش مەدەن .
ئەمانە زۆر باسی ئاسایشی نەتەوەیی دەکەن، باوەڕیان پێ مەکەن، چونکە ئاسایشی نەتەوەیی لە نەعلەدڕاوی منداڵێکایە. لە ئەلف و بێی مامۆستایەکی برسیدایە.
ئەمانە : سونەت و مەزهەب و ئەفسانە و تەریقەت و ئەولیائی ووڵاتیان شێواندوە. ئەمانە بەرد و دارو خوێن و خاک و ئاوی ئێوەیان داگیرکردووه.
هزری ڕەهای دۆزی کورد و ڕوحی شوناسی نەتەوەییان تەسک و سوک و بۆگەناوی کردوە. هەر ئەم تاعونانە : سەنگی مەحەک و تیۆری و ئایدیولۆژیا و نوێژەنەکانیان یەک لە دوای یەک ئیفلیج کردوە.
ئەی خەڵکی سلێمانی.. ! باوەڕ ناکەم ئێوە هێندە کەم بن کە دەنگ بەم سووکانه بدهن.
ئەی ترۆپک و لوتکەکانی هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و شاعیران : کەی لە فەرهەنگی کلاسیکی و ڕۆمانتیکی و ڕیالیزمی و سریالی ئێوەدا ، تەنها دوو ڕەنگی سەوز و زەردو کەلەی زەلامێک هەبووە !؟
کەی لە چریکە و سەدای نەبەرات و هۆرە و مەقاماتی جاویدانیتان ، گۆرانی هێلا هۆپی ڕوتەڵە و سەمای سەڵسایی تیاترۆیی هەبووە؟
کەی ڕۆمان و ووشە و هۆنراوەی فەلسەفی بەرد و دوژمن و تاریک بڕی ئێوە ، لە فلتەری خومخانەی جەلادی سوڵتەوی پابەندو کۆت و پێوەن بووە؟
کەی شانۆ کارانی ووڵات لەسەر شانۆ حەت حەتە و پڵپڵەی باق و بریقی ناپاکان بە سنگیانەوە هەبووە؟
ئێوه هێنده جوان بوون، هێندە گەورە بوون تەنها سوپاس و دەست خۆشی و چەپڵە لێدانێکی پڕ لە سۆزتان بەس بووە .
تکایە دەنگ بەم تاعونانە مەدەن!
ئەم دێڕە شیعرەی مەحوێ ی لووتکەتان بۆ دەڵێم ، دەزانم دوای خوێندنەوەی ئەم دێڕە ئەگەر تکای منیش و ئەویش و ئەوانیش نەبێ . دڵنیام خۆتان دەنگیان پێنادەن .
(لە دەوری چەرخی سوفلە پەروەر لەک لە لەک دەدوێ ... سەگی ئاواتە خوازی ئێسکی ووشتر ئەمڕۆ لە شەک دەدوێ) بۆیە من گەر ڕێگیری ئەوەم لێ بکرێ دەنگ بەو ناوانە نەدەم ، دەنگ بەسەگێکی ئەمڕۆ دەدەم . دەنگ بەم تاعونانە نادەم.
ئهگهر دهنگیش دا، تکایه کرته له سهر ئهوهی خوارهوه بکه و دهنگ بهوانه بده:
خهڵکی سلێمانی تکایە دەنگ بەم لیستە بدهن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست