جــــەبهەكانى(پارتى)...جوغزى گرێ كوێرەى(گۆڕان)!!..
Friday, 13/07/2012, 12:00
پارتى خوڵقێنەرو خستنە سەرشاڕێى گورزەیەك بابەتى هەنوكەییە ، لەكات و ساتى خۆیدا بەواتایەكى تر (سەعاتى سفر)ەكانى پارتى هێند زۆرن، هێند زۆرن ...مەحاڵە هیچ یەك لە ڕكابەرو هاوپەیمان و دوكاندارە حیزبیەكان پێ ڕابگەن!!!..
سكرتێرى پارتى جەختى لەوە كردەوە كە كار لەسەر(شكڵ) ناكەن بەهێندى ئەوەى كار لەسەر (مەوزوع) دەكەن...
دیارە (شكڵ)و(مەوزوع) لەسیاسەت و گەمەى سیاسیدا مەدلولى خۆى هەیە...
سكرتێرى پارتى پێى وایە ،سیاسەت ڕاگەیاندن دەبات بەڕێوە نەك پێچەوانەكەى!!!...
بەنمونە ساڵى 2012 ساڵى خوڵقاندنى (قەیرانى سیاسى عێراق)بە پلەى یەك ،
بەپلەى دوو لە پەراوێزیدا گەمەى بازنەى قەیرانى سیاسى كوردستانیشى سڕكردووە...
ئەمە ئەگەر ڕێسەكە لەبنەڕەتەوە نەكاتەوە بەخورى(ئەگەر كار ئابەم شێوەیە بڕوا)!!!...
تا هەنوكە گرەویان لەسەر وەلا نان و دورخستنەوەى مالكى بوو... ئەو مالكیەى مادەى
(140)ى زیندەبەچاڵ كرد، ئەمان هاتن متمانەیان پێ بەخشیوە ، لە خولى یەكەمى پەرلەمانى عێراق...
لە خولى دووەم پاش (8) مانگ لە هەولێر برا گەورەكان دیوەخانیان ڕازاندەوە بەماڵى گشتى (مالكى)ان كردەوە بەسەرۆك وەزیران،
لەبەرامبەر وەرەقەیەكى ناشەفاف و تەمومژاوى (19) خاڵیدا... تا ئێستا چارەنوسى ئەو وەرەقەیە، تەنها بەخشینى پۆستى سەرۆك كۆمار بوە وەك ئستحقاقى كورد و ڕازى كردنى یەكێتى!!!...
ئەوەتا سكرتێرى پارتى زۆر بەمنەتەوە دەڕوانێتە ئەم پۆستە و لە هەمان كاتدا بچوكى دەكاتەوە بەوەى دەڵێت(هەرچەندە سەلاحیەتى نیە...)!!!....
سڕكردنى ئیدارەى هەرێمى كوردستان تا هەنوكەو لەم ساڵەدا، بەپلان و بەپیلان ئەزمەى موفتەعیل بۆ مانەوەو دوركەوتنەوە لە باس و خواستى حوكم و كورسیدا !!...
بڕوانن...هەرسات و قۆناغێك پارتى موبەریرو تەبریرى هێناوەتەوەو بەشێك لە شەقام وزۆرێك لە میدیاكاران و هەندێك لە میدیاى ئەهلى و تەواوى ئۆپۆزسیۆن(ئێستا حیزبەكانى لەژێر چەترى ئۆپۆزسیۆندا كار دەكەن، هەڵگرى ئەو دەستەواژەیە نین بێجگە لە بزوتنەوەى گۆڕانئەمیش بۆ خۆى بەدەر نیە لەڕەخنە و لە هەموى گرنگتر بێ منەتى) قەتیس ماون نەیانتوانیوە وەك پێویست و دەرئەنجام بۆ هەموو كارو هەنگاوێكى پارتى ، كاردنەوەو هەنگاوى مولتەزیمیان هەبێت!!!....
لەم دواییەدا فراكسیۆنى ئایندە خۆى بە ئۆپۆزسیۆن هەژماركرد... مەخابن دەڵێن وەریسى شەرعى ئەم فراكسیۆنە كە حیزبێكى تازەیە ، لەدیدارێكدا بەمەرج هاوكارى لەلایەن پارتیوە پێ بەخشراوە،
دیارە سەرۆكى ئەو حیزبە تازەیە ڕازى بوە بەو مەرجە ، ئەویش هاتنە دەرەوەیەتى لە نێو كەڤەرى ئۆپۆزسیۆن بون.
(هێشتا خێرو شەڕ بەش نەكرا وە براینە ئەم پەلە پەلەى بۆچیە؟!!...)...
بەنمونە هەر لەمساڵدا و لە كوردستان ،پارتى جەبهەكانى بەمەبەستى بەهەدەربردنى كات و مانەوەى وەك پارت و حیزبى پێشڕەو میحوەرى ئاراستەكراوى (مەوزعى) زیرەكانە خستۆتە بازاڕى سیاسەتەوە...تا ڕادەیەك خوێندنەوە بەو ئاراستەیە دەڕوا كە سەركوتو بوە...یەك لەفاكتە گرنگەكانى پارتى قیادەیەكى موحەنەك وەلێ قاعیدەیەكى ڕەعیەت ئاسا (بەداواى لێبوردنەوە) هۆكارە بۆ دەربازبون لەشاڵاوى ناڕەزایەتى...
هەڵاى یاساى بودجە...نەوت و جانتاڕەشەكە...یاساى پاراستنى پیرۆزیەكان... بێ متمانەى بەدادگاكان و شكاندنى شكۆیان...پێكهێنانى ئەنجومەنى ئاسایش... هەناردەكردنى نەوت بۆ توركیا... هێرشى لەشكرى ڕاگەیاندن...هەوڵى بەردەوامى گواستنەوەى كەیسى تاوانبارانى (17ى شوبات) لەسلێمانى بۆ هەولێر...
دەیان و دەیان كارى تر... مەخلەس قەوارەى پارتى بە دەیان دیوارى بازنەیى ، سەدان پەرژینى (دڕكەزى) تەنراوە...
جەبهەكانى ئەم قەوارەیە كوردستان بەرەو هەڵدێرو چارەكەى بازنەى شارستانیەتى و مەدەنیەت ڕووپۆش بە مەعسكەرو عەسكەر كراوە... تا دێ فەزاى گشتى و دەربڕنى ڕاو ڕاى ئازاد هەنگاوەكان ئەوەمان بۆ دووپات و جەختكردنەوەیە لەوەى كە پارتى دەرس و پەند لە ڕژێم و سیستمە عەسكەریەكان وەرنەگرتوەو وەختى ئالودەبون و تامەزرۆى پیادەكردنى نەهجى شەرعیەتى شۆڕشگێڕى شاخ و مەترسیەكان و هەردەم باسكردن لەپیرۆزى و خوێن ئەو (مەوزعە) گرنگ و كار لەسەركردنە بۆ پیادەكردن و ڕووەو حوكمى عەسكەرى و ئیعلانكردنى حاڵەتى (تەوارى) دوایین بۆچونى جدى ئەم حیزبەیە...
هەوڵى تەنینى ئیدارە لەناو ئیدارەو... بونى حوكمەتىلاواز لەنێو حوكمەتێكى سەربەخۆى پڕچەك بە لەشكرو باج و خەراج وداهاتو سامانى كوردستان زۆرینەى بۆ تەرخان كراوە...تەنانەت دام ودەزگایەك دێتە گۆڕێ لەسەرو هەرسێ دەسەڵاتەكەو فەوقانى لەسەر یاساو حوكمەكانى..
ئەوەى مایەى خەنین و تێڕامانە ،(ئۆپۆزسیۆنە) ئاش لەخەیاڵێكەو ئاشەوان لەخەیاڵێك!!!...
تەیارو خیتابى ئیسلامى سیاسى شەڕى ئایندەى لە ڕێگەى سندوقەكانى هەڵبژاردنەوەى داگیركردنى پانتایى و گرتنە دەستى جڵەوى حوكمە لە كوردستان، دیارە پارتى بەرەو بەغدا هەنگاو دەنێت...
ئەوەتا لە ئێستاوە یەكگرتو لەنێو خۆو لە ڕێگەى میدیاكانەوە باس لەوە دەكات(ئەمیندارى پێشو كاندى بەهێزە بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆكى هەرێم)، لەولاوە پارتى بەحوكمى كۆنترۆڵكردنى سەرزەوى و ژێرزەوى هەرێمى كوردستان، تموحى بارزانى گەیشتنە بە كورسى حوكم لە بەغدا لەڕێگەى سازان و موحاسەسەى تایفى و عرقى و ئسنیەوە!!!...
ئەوەتا سكرتێرى پارتى بەئاشكرا دەڵێت كە دوولیواى كورد بەرگرى لە بەغداكردووەو لەو پێناوەدا شەهیدو قوربانیان داوە!!!...دیارە باس لە ئازادكردنى عێراق دەكات...
كۆمەڵ، هێزو جەبەروتى پارتى پێ پارسەنگ ناكرێت، هەم لە ئاست و قەوارەى نێو خۆو هەمیش لەسەر ئاستى ئیقلیمى و نێو دەوڵەتى. لەبەر ئەوە ئەزعەف ئەلئیمان یاریكردن و ختوكەدانى هەم لەڕێگەى دەسەڵاتەوە تەشەبوعى پێویستى خۆى دەكات... هەمیش لە ڕێى ئۆپۆزسیۆنەوە خەبەرو خواستێكى سەبارەت بە قەوارەى خۆى مسۆگەر كردووە...
دیدەكە لەوەدایە ئایا ئەم هەڵوێستانە چنینەوەى بەرێكى ساغڵەمى هەس؟!... بێ گومان نەخێر...
دیسانەوە بێجگە لە بزوتنەوەى گۆڕان زیرەكانە ئیدارەى قەیرانەكان دەكات وەلێ ئەمیش بێ خەوش و بەدەر لەهەڵەنیە ،
لەهەمان كاتدا پارتى سەرى لەو جوغزە دەرناچێت، گرێ كویرەى گۆڕانى لێ ژاكەوە !!.. دڵنیام لەلیاقەى كردەیى و كردنەوەى ئەو جوغزەدا پارتى بە هیلاك چووە و دەچێت!!!...
ئێستا واى لێهاتوە ... هەروەكو سكرتێرى پارتى لەوەڵامى پرسیارێكدا وتى: یەكگرتو كۆمەڵ لە ئێمەوە نزیكن... یەكگرتو پارتى وەك دارێكى دووچڵ وانە... یەكێكیان ئیسلامى و ئەوى دى دیموكراسى!!!...
بەواتاى ئەوەى دەنگى بەسەندنەوەى متمانە لە مالكى نەداوە ، ئەوە خائینەو لەخزمەت دۆزى نەتەوەیى نیە(خەسو گوێ بگرەو بوكێ لەگەڵ تۆمە)!!!..
مەخلەسى كەلام... ئەمە ئەو زۆنگەیە كە هەرگیز جەبهەكانى پارتى و موداعەبە(یاریكردن) كردن ، ناتوانێت ڕێگە لە بونیاتى سیاسەتى بزوتنەوەى گۆڕان بگرێت و قەتیس هەڵتروشكاوە بە دەست ژاكانى گرێ كوێرە و جوغزى سیاسەت و هەنگاوەكانى گۆڕان!!!....
چونكە گۆڕان (لێ نەویوە) بروسكە و وەرچەرخانى هۆشیارى و بەستەڵەكى بێ دەنگى توانەوە، بەرگرتن و هەوڵدان بۆ كپكردنى نەك هەر ئاستەنگە بگرە موستەحیلە!!!...جەبهەكانى پارتى سەرجەمیان لە ڕووى (شكڵەوە) كۆنترۆڵكراوە تا ئاستێك ،لێ لەڕووى (مەوزوعەوە) كەزیاتر لەهەرێم سەرقاڵى كۆنترۆڵكردنى (بزوتنەوەى گۆڕان)ە، دڵنیام بەهیلاك چووە، ئێستا پارتى لە هەوڵى كۆنترۆڵكردنى (گۆڕان)ە ، مەخابن ئەم كارەى لێبۆتە جوغزێكى گەورەو هێڵ و تۆڕى عەنكەبوتى لەلاى پارتى ژاكاوە، بۆ گەیشتن بە عوقدەى (گۆڕان) كردنەوەى گرێ كوێرەى (گۆڕان)...
ئەوەبۆیە سكرتێرى پارتى دەڵێت قیادەى پارتى خوێنى گەرمى هەبوو وەلێ گەرمتر هاتو ئێستا سەرقاڵى بەسیستماتیكردنى كارى (مەوزع)ین وەك لە (شكڵ)!!!...
لەگریمانەى ڕۆشتنى قیادەى پارتى بۆگرتنە دەستى دەسەڵات لە (بەغدا) ، تەیارى ئیسلامى میانڕەو لەلاى باشترە وەك لەگرتنەدەست وجڵەوى دەسەڵاتى هەرێم لەلایەن(گۆڕان)ەوە... چونكە (پارتى) لە كوردستان خۆى دەرباز دەكات ، بە بیانوى ئیستیحقاق لە (بەغدا)!!!....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست