کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خاک به‌رامبه‌ر به‌پۆست

Thursday, 11/11/2010, 12:00



کاتێک کۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی هاشمیه‌نه‌گریسه‌کان(حوکمی مه‌له‌کی) هات له‌عێراقدا و حکومه‌تێکی کۆماری ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست به‌سه‌رۆکایه‌تی خوالێخۆشبوو عه‌بدولکه‌ریم قاسم ، "مادده‌سێ" خرایه‌نێو ده‌ستوری عێراقییه‌وه‌، که‌به‌پێی ئه‌و مادده‌یه‌کورد و عه‌ره‌ب هاوبه‌شبوون له‌خاکی عێراقدا .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌مادده‌سێ هه‌موو مافه‌کانی کوردانی ده‌سته‌به‌ر ده‌کرد ، له‌هه‌مان کاتدا ترسی خسته‌دڵی داگیرکه‌رانی دیکه‌ی کوردستان و ته‌واوی ناسیۆنالیسته‌توندڕه‌وه‌کانی عه‌ره‌بییه‌وه‌که‌به‌ناسریه‌کان به‌ناوبانگ بوون ، هه‌ر بۆیه‌زۆر به‌خێرایی بیریان له‌که‌سانێک ده‌کرده‌وه‌که‌بیانکه‌نه‌به‌ڵا به‌سه‌ر کوردانه‌وه‌و خه‌ونه‌کانی کوردانیان پێ زینده‌به‌چاڵ بکه‌ن ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش باشترین یاریکه‌ری نێو گۆڕه‌پانه‌که‌خوالێخۆشبووان "مسته‌فا بارزانی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د" بوون ، چونکه‌ئه‌م دوو که‌سایه‌تییه‌به‌جۆرێک له‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان وێڵ بوون که‌ئاماده‌بوون هه‌موو کوردان سه‌رنگون بکه‌ن له‌پێناوی ده‌سه‌ڵاتێکدا که‌بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بکرێت .
پاش کۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری و به‌ئامانج گه‌یشتنی قه‌ومچیه‌عه‌ره‌بیه‌کان ، ململانێی ده‌سه‌ڵاتپه‌رستانه‌ی ئه‌م دوو که‌سایه‌تیه‌ش ده‌ست پێده‌کات ، که‌ئه‌نجامی ئه‌م ململانێیه‌ش له‌ساڵی 1964دا دابه‌شبوونی پارتی لێده‌که‌وێته‌وه‌بۆ { باڵی مه‌کته‌بی سیاسی به‌سه‌رۆکایه‌تی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د } و { باڵی مه‌کته‌بی عه‌سکه‌ری به‌سه‌رۆکایه‌تی مسته‌فا بارزانی } که‌له‌دوایدا به‌جه‌لالی و مه‌لایی نێوبانگیان ده‌رچوو .
ئه‌م ململانێیه‌تا کۆتایی 1969 درێژه‌ی کێشا که‌پارسه‌نگی ده‌سه‌ڵات به‌قازانجی باڵی جه‌لالی ده‌شکایه‌وه‌، باڵی مه‌لاییش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خۆی بگرێته‌وه‌و سه‌رۆکایه‌تی پارتی بۆ مه‌لا مسته‌فا قۆرخ بکات هانا بۆ ڕێکه‌وتنێک ده‌بات له‌گه‌ڵ به‌عسییه‌کاندا ، ئه‌نجامی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ش به‌یاننامه‌ی 11/ئازاری/1970ی به‌دوادا هات .
زۆر که‌س به‌یانی 11ی ئازار به‌ده‌ستکه‌وتێکی پیرۆز ده‌زانن بۆ کوردان ، ئه‌م گوته‌یه‌کاتێک ڕاست ده‌رده‌چێت ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌ین به‌سه‌رده‌می بارزانی کوڕ و تاڵه‌بانی زاوا که‌جگه‌له‌دارده‌ستێتی داگیرکه‌ران و شیرازه‌تێکدانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و ژێرپێ خستنی داخوازیه‌کانی کوردان زیاتر هیچ شتێکی دیکه‌ی تێدا به‌دی ناکرێت .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌یاننامه‌ی 11ی ئازار به‌راورد بکه‌ین به‌مادده‌سێی سه‌رده‌می کۆماری ئه‌وا به‌شومترین و ترسناکترین پیلان له‌سه‌ر کوردان ده‌ژمێردرێت تاوه‌کو ڕۆژگاری ئیمڕۆش . چونکه‌به‌یاننامه‌ی 11ی ئازار جگه‌له‌وه‌ی که‌"مادده‌سێ"ی کرده‌خه‌ونی نێو هۆنراوه‌کان له‌هه‌مان کاتدا به‌شێکی به‌رفره‌ش له‌باشووری کوردستان کرایه‌دیاری ده‌ستی بارزانی بۆ داگیرکه‌ری عێراقی له‌پێناوی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی خودی خۆی‌دا ، که‌ئه‌و ناوچه‌به‌رفره‌یه‌ش بریتی بوو له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌گشتی و شاری موسڵ به‌تایبه‌تی .
به‌ڵام به‌ر له‌به‌خشینی پارێزگای نه‌ینه‌وا و شاری موسڵ به‌داگیرکه‌ری عێراقی ده‌بێت چ نهێنییه‌ک له‌و دیوی په‌رده‌وه‌بووبێت بۆ کپکردنی ده‌نگی کوردان ؟
چونکه‌به‌ر له‌به‌خشینی پارێزگای نه‌ینه‌وا ، شاڵاوی کۆچبه‌رکردن و ده‌رکردنی کوردان ده‌ست پێده‌کات له‌موسڵ و ده‌وروبه‌ریدا و به‌شێکی که‌میش له‌پارێزگاکه‌جیاده‌که‌نه‌وه‌و پارێزگای دهۆکی لێ داده‌مه‌زرێنن تاوه‌کو به‌و هۆیه‌وه‌مه‌سه‌له‌ی موسڵ زینده‌به‌چاڵ ببێت ، که‌ئه‌نجامه‌که‌شی زۆر سه‌رکه‌وتوانه‌سه‌ری گرت و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هه‌م مادده‌سێ و هه‌م پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ده‌ستی کوردان ده‌رهێنران و کرانه‌قوربانی پۆستێک که‌به‌پۆستی سه‌رۆکی پارتی به‌ناوبانگه‌ .
خۆ ئه‌گه‌ر ماڵی بارزانی ئاوێک بڕێژن ئه‌وا تاڵه‌بانیش به‌موو لێی لانادات و پێی خۆی تێده‌خات واته‌{ ڕه‌وشتی لاسایی کردنه‌وه‌} . چونکه‌ئه‌گه‌ر بۆ مسۆگه‌رکردنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی پارتی مادده‌سێ کرابێته‌خه‌ونی نێو هۆنراوه‌کان و ماڵئاوایی له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا و شاری موسڵ کرابێت ، ئه‌وا بۆ مسۆگه‌رکردنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراقی عه‌ره‌بیش ده‌بێت ئازادی کوردان بکرێته‌له‌خه‌ون خه‌ونتری نێو هۆنراوه‌کان و ماڵئاوایی له‌ته‌واوی ناوچه‌کانی گه‌رمیان و شاری که‌رکوکیش بکرێت . ئێستاش به‌هه‌مان شێوه‌ی ساڵی 1969 کوردان له‌ته‌واوی ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌رده‌کرێن و به‌ڵێنی به‌خشینه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆککۆماریش به‌تاڵه‌بانی ده‌درێت .
ئه‌ی ده‌بێت بۆ له‌بیرچوونه‌وه‌ی که‌رکوک و گه‌رمیان چ پڕۆژه‌یه‌کی دیکه‌ش له‌و دیوی په‌رده‌وه‌هه‌بێت ؟
ئایا ده‌بێت چه‌ند گوندێکیش له‌پارێزگای که‌رکوک داببڕن و ناوی پارێزگایه‌کی نوێی لێ بنێن بۆ دڵنه‌وایی کوردان و له‌بیرکردنی که‌رکوک و گه‌رمیان ؟

دووباره‌بوونه‌وه‌ی مێژوو :-
مامێکم هه‌بوو که‌که‌سێکی زۆر دنیا دیده و ئاقڵ بوو ، ئه‌م مامه‌م هێنده‌ی شه‌یتانێک ڕقی له‌حه‌مه‌ڕه‌زا شای ئێران ده‌بوویه‌وه‌، به‌ڵام کاتێک له‌ساڵی 1979دا حه‌مه‌ڕه‌زا شا ڕوخا و خومه‌ینی جێگه‌ی گرته‌وه‌، مامم به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌وه‌خه‌م و په‌ژاره‌دایگرتبوو ، واته‌له‌و کاته‌دا خه‌ڵکه‌که‌شایی و سه‌مایان ده‌کرد بۆ ڕوخاندنی شا ، که‌چی مامم قوڕی ده‌پێوا بۆ هاتنه‌سه‌رکاری خومه‌ینی ، منیش خۆم پێ ڕانه‌گیرا و پرسیارم کرد :
پرسیار/ مامه‌، خۆ تۆ زۆر له‌شا بێزاربوویت و ده‌تگوت په‌یماننامه‌ی شومی ئه‌لجه‌زائیری له‌سه‌ر کوردان جێبه‌جێ کردووه‌، ئه‌ی خێره‌ئێستا بۆ ڕووخاندنی شا خه‌م دایگرتوویت ؟
وه‌ڵام :- خه‌م له‌ڕوخاندنی شا ناخۆم ، به‌ڵام خه‌م له‌به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی خومه‌ینی ده‌خۆم .
پرسیار/ بۆچی ؟
وه‌ڵام :- ئه‌ی نه‌تبیستووه‌ده‌ڵێن سه‌گی ڕه‌ش ڕۆیشت و سه‌گی سپی جێگه‌ی گرته‌وه‌؟
ئه‌و کات من منداڵ بووم و له‌مه‌به‌ستی ئه‌م گوته‌یه‌تێنه‌گه‌یشتم ، به‌ڵام له‌دوای‌دا بۆم ده‌رکه‌وت که‌سه‌گی سپی زۆر له‌سه‌گی ڕه‌ش دڕتر و هارتره‌، چونکه‌پاش ئه‌وه‌ی خومه‌ینیش که‌مێک خۆی سه‌قامگیر کرد یه‌که‌مین فتوای فتوای جیهاد بوو دژ به‌کوردان ، که‌ئه‌نجامی ئه‌و فتوایه‌ش سوتاندنی ته‌ڕ و وشک بوو به‌یه‌که‌وه‌.
کاتێک تاڵه‌بانیش بوویه‌سه‌رۆککۆماری عێراقی عه‌ره‌بی ، هه‌مان دیارده‌ی 1979ی ئێرانی ئیسلامی دووباره‌بوویه‌وه‌و زۆربه‌ی کوردان شایی و سه‌مایان ده‌کرد ، هه‌ندێکیان له‌خۆشی ئه‌وه‌ی که‌کوردێک بۆته‌سه‌رۆکۆمار و هه‌ندێکی دیکه‌ش له‌خۆشی ئه‌وه‌ی که‌یه‌کێک له‌به‌ڵاکان له‌کۆڵ کوردان ده‌بێته‌وه‌و به‌ڵاکه‌ده‌باته‌عێراقی عه‌ره‌بی ، به‌ڵام من به‌پێچه‌وانه‌وه‌خه‌م دایگرتبووم و بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له‌خه‌م و په‌ژاره‌دا نه‌خه‌وم هه‌بوو و نه‌خۆراک .
کاتێک پرسیاریان لێکردم و گوتیان/ بۆچی پێت ناخۆشه کوردێک ببێته‌سه‌رۆککۆمار ؟
گوتم :- پێم ناخۆش نییه‌ئه‌گه‌ر کوردێک ببێته‌سه‌رۆککۆمار ، به‌ڵام زۆرم پێ ناخۆشه‌که‌ئه‌و کورده‌جه‌لال تاڵه‌بانی بێت .
گوتیان/ بۆچی ؟
گوتم :- له‌به‌ر دوو هۆ :-
1-تاڵه‌بانی لاسایی ماڵی بارزانی ده‌کاته‌وه‌و هه‌مان دیدو بۆچوونی هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ماڵی بارزانی له‌پێناوی پۆستی سه‌رۆکی پارتی‌دا "مادده‌سێ"یان زینده‌به‌چاڵ کردبێت و پارێزگای نه‌ینه‌واشیان به‌خشیبێت و به‌چه‌سپی دوو قولیش به‌و پۆسته‌وه‌نوسابن و لێی نه‌بنه‌وه‌، ئه‌وا تاڵه‌بانیش هه‌مان پیشه‌دووباره‌ده‌کاته‌وه‌و مادده‌ی 140 به‌ئازادی کوردانیشه‌وه‌زینده‌به‌چاڵ ده‌کات و خودا حافیزی له‌گه‌رمیان و شاری که‌رکوکیش ده‌کات و له‌چه‌سپی دوو قولی قایمتریش به‌و پۆسته‌کارتۆنییه‌وه‌ده‌نوسێت که‌به‌پۆستی سه‌رۆککۆماری به‌ناوبانگه‌.
2-له‌پێناوی ئه‌و پۆسته‌دا هه‌موو ڕێسێکی کوردان ده‌کاته‌وه‌به‌خوری ، ئه‌گه‌ر له‌کوردستاندا ته‌نها له‌نێو کورد و عێراقی داگیرکه‌ردا ده‌نگی ببیسترایه‌ئه‌وا له‌و جێگه‌یه‌وه‌ده‌نگی به‌هه‌موو جیهان ده‌گات و له‌نێو کۆمه‌ڵگای جیهانی و ناوه‌نده‌بڕیار به‌ده‌سته‌کاندا ده‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌خنکێنێت و کوردان وه‌کو کۆیله‌ده‌هێڵێته‌وه‌.

پێشنیار :-
پێویسته‌هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌شادومانن به‌پۆست وه‌رگرتنی تاڵه‌بانی و بارزانی که‌مێک بیربکه‌نه‌وه‌له‌م دوو که‌سایه‌تییه‌و ته‌واوی ئه‌و کوردانه‌ی که‌له‌ڕابردووشدا له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه‌پۆستیان پێ به‌خشرابوو له‌وێنه‌ی {عیسمه‌ت ئینینۆ و ئۆزال و نوری سه‌عید و ته‌ها جه‌زراوی و که‌ریم سه‌نجاوی و ...هتد} .
ئه‌و کوردانه‌ی که‌له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه‌پۆستیان پێ ده‌به‌خشرا وه‌کو (ئینینۆ و ئۆزال و نوری سه‌عید و ته‌ها جه‌زراوی و که‌ریم سه‌نجاوی) ته‌نها به‌هۆی به‌خشینی خودی خۆیانه‌وه‌بوو به‌داگیرکه‌ران . به‌ڵام پۆست به‌خشین به‌تاڵه‌بانی و بارزانی به‌رامبه‌ره‌به‌به‌خشینی خاکی کوردستان به‌داگیرکه‌ران .

جیاوازی تاڵه‌بانی و بارزانی :-
جگه‌له‌جیاوازی ناوه‌که‌یان ته‌نها یه‌ک جیاوازی دیکه‌به‌دی ده‌کرێت له‌نێوان تاڵه‌بانی و بارزانی‌دا ، ئه‌و جیاوازییه‌ش بریتییه‌له‌ده‌ربڕینی ڕاستیه‌کان ، واته‌هه‌م تاڵه‌بانی و هه‌م بارزانی یه‌ک ناوه‌ڕۆکیان هه‌یه‌(دوو ڕووی یه‌ک دراون) ، به‌ڵام تاڵه‌بانی ڕاستیه‌کان ده‌رده‌بڕێت و بارزانیش ڕاستیه‌کان ده‌شێوێنێت . چونکه‌کاتێک تاڵه‌بانی ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی کوردی له‌خه‌ون خه‌ونتره‌واته‌ڕوو ده‌کاته‌کۆمه‌ڵگای کورده‌واری پێیان ده‌ڵێت :- ئه‌گه‌ر ئێوه‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ده‌که‌ن که‌من به‌ئازادیتان بگه‌یه‌نم ئه‌وا هه‌م خه‌یاڵتان خاوه‌و هه‌م سیر بخۆن و زوڕناش بژه‌نن .
که‌به‌پێی درکاندنی ئه‌م ڕاستیانه‌ش ته‌نها ئه‌و تاوانانه‌ده‌که‌وێته‌سه‌ر شانی تاڵه‌بانی که‌له‌ڕابردوودا به‌نێوی کوردایه‌تیه‌وه‌ئه‌نجامی داوه‌، ده‌نا له‌ئێستا به‌دواوه‌تاوانباری سه‌ره‌کی ئه‌و که‌سانه‌ن که‌له‌ده‌روێشیکردن ناکه‌ون بۆ ئه‌م زاته‌و هه‌ر به‌شانوباڵی‌دا هه‌ڵده‌ڵێن .
به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی بارزانی زۆر جیاوازتره‌، چونکه‌جگه‌له‌وه‌ی که‌بارزانیش هه‌مان ناوه‌ڕۆکی تاڵه‌بانی هه‌یه‌و بگره‌ناوه‌ڕۆکێکی گه‌لێک خراپتریشی هه‌یه‌، که‌چی هه‌میشه‌له‌گوتنی ڕاستیه‌کان خۆی ده‌بوێرێت و له‌چه‌واشه‌کاریه‌کانی خۆی ناکه‌وێت و کرده‌وه‌کانی 180 پله‌پێچه‌وانه‌ی گوته‌کانیه‌تی .
چونکه‌ئه‌وه‌بارزانی بوو که‌ده‌یگوت هیچ که‌سێک هێنده‌ی ئێمه‌دژ به‌به‌عس نه‌بووه‌که‌چی ڕاستینه‌ی ئه‌م گوته‌یه‌ش 31ی ئاب بوو ، ئه‌وه‌بارزانی بوو که‌ده‌یگوت ده‌بێت تانکه‌کانی تورک به‌سه‌ر پشتی مندا ده‌ربازی باشووری کوردستان ببن که‌چی گه‌واهی گوته‌کانیشی په‌لکێش کردنه‌له‌ژماردن نه‌هاتووه‌کانی سوپا دڕنده‌که‌ی تورکه‌فاشسته‌کانه‌بۆ باشووری کوردستان ، ئه‌وه‌بارزانی بوو که‌ده‌یگوت ئه‌گه‌ر له‌کاتی خۆی‌دا مادده‌140 جێبه‌جێ نه‌کرێت لافاوی خوێن هه‌ڵده‌ستێنین که‌چی به‌کرده‌وه‌ش سازکردنه‌وه‌ی ماڵی داڕماوی داگیرکه‌ری عێراقه‌و هه‌زاران چه‌واشه‌کاری دیکه‌ش .
بریا ته‌نها یه‌کێک له‌کرده‌وه‌کانی بارزانی هاوشێوه‌ی گوته‌کانی بوویایه ، ئه‌و کات نه‌ک هه‌ر وه‌کو سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ڵکو وه‌کو سه‌رۆکی کوردستانیش پێناسه‌بکرایه‌.‌

(به‌زیندووی به‌ڵا ، به‌مردویش هه‌ر به‌ڵا) = (له‌ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا به‌ڵا ، له‌بێده‌سه‌ڵاتیشدا هه‌ر به‌ڵا) :-
به‌شێک له‌پاکستانیه‌کان فیل ڕاده‌گرن بۆ گوێزانه‌وه‌ی پێداویستیه‌کانی ڕۆژانه‌یان ، ئه‌م فیلانه‌ش زۆر جار ده‌بنه‌به‌ڵا بۆ خاوه‌نه‌کانیان ، چونکه‌هه‌تا فیله‌کان زیندوون خواردنێکی زۆریان ده‌وێت و کاتێکیش ده‌مرن ناتوانن ته‌رمه‌که‌یان له‌ماڵه‌کانیان دوور بخه‌نه‌وه‌به‌هۆی زه‌به‌لاحییانه‌وه‌، واته‌به‌زیندویی ده‌بنه‌به‌ڵا و به‌مردویش هه‌ر ده‌بنه‌به‌ڵا.
دیارده‌یه‌کی هاوشێوه‌ڕووی له‌باشووری کوردستانیش کردووه‌و نه‌ته‌وه‌که‌مانی دووچاری هه‌مان چاره‌نووسی خاوه‌ن فیله‌پاکستانیه‌کان کردووه‌به‌هۆی هه‌ردوو لایه‌نی پارتی و یه‌کێتییه‌وه‌.
کوردان خاوه‌نی یه‌کێتی و پارتین ، یه‌کێتی و پارتیش له‌ده‌سه‌ڵاتدارێتیاندا ڕێکخه‌ره‌وه‌ی ماڵی داڕماوی داگیرکه‌ر و زینده‌به‌چاڵ کردنی ده‌ستکه‌وته‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانن ، له‌بێده‌سه‌ڵاتێتیشدا خاوه‌نی شه‌ڕی کوردکوشتن و په‌لکێشکردنی داگیرکه‌ران و ڕێگه‌خۆشکردن بۆ ئه‌نفال و کیمیابارانن .
ئێستاش له‌شاری هه‌ولێره‌وه‌ماڵی داگیرکه‌ر ڕێکده‌خرێته‌وه‌که‌چی هه‌ر له‌هه‌ولێریشه‌وه‌پیلانی دژ به‌کوردان ڕێکده‌خرێت ، ئایا کاتی ئه‌وه‌نه‌هاتووه‌که‌کوردانیش بیر له‌ڕێگه‌چاره‌یه‌کی دیکه‌بکه‌نه‌وه‌و پۆستی پۆستخوازان زینده‌به‌چاڵ بکه‌ن ؟

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە