گروپی ده‌وڵه‌تی ئيسلامی له موسل جێگری ده‌زگای به‌رگری پاراستنیان سه‌ربڕیوه
Sunday, 08/05/2011, 12:00
زياتر له 6 مانگه ده‌زگای پاراسستنی بنه‌ماله كه مه‌سرور سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، هه‌وڵی دزه‌كردنی نێو گروپه ئيرهابيهكانی (نهقشبهنديی ، ئه‌نسار ئيسلام و ده‌وله‌تی ئيسلامی) له سنوری پارێزگاكانی كه‌ركوك و موسڵی داوه!
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ندين هه‌ولی نه‌زانانه و بێ ئهمونيان داوه، له‌لايه‌ن گرۆپه توندڕهواكانی ئيسلامی و نه‌قشبه‌ندی و ئه‌نسار ئيسلامه‌وه)، زۆر به وريايهوه دانيان بۆ پاراستنی بنه‌ماله رۆكردووه، به چه‌ند كارێكی ساده و ساكار كه جيگای باسكردن نه‌بووه!
له‌ماوه‌ی 6 مانگی ڕابردوو، به‌فه‌رمانی مه‌سروربارزانی، ليوا ئه‌منی و جيگری ده‌زگای به‌رگری سه‌ربه پاراستن، به‌ختيار حه‌سه‌ن نه‌جه‌فی، كه خه‌ڵكی شاری سلێمانیيه، به گۆڕينی سيمای ده‌م و چاو به هيشتنهوهی ريش و به به كارهينانی خورهشت و ئاكارو ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌ندامانی گرۆپه ئيسلاميه‌كان، خزێنراوه‌ته ناو گروپی نه‌قشبه‌ندی سه‌ره‌تا له سنوری قه‌زای حه‌ويجه، دوای گه‌رانه‌وه‌ی له واده‌ی 35 ڕۆژ مانه‌وه‌ی له‌و سنوره، هه‌موو زانياريهكانی ئه‌و سنوره‌ی گه‌ياندۆته ناو پاراستن!
هه‌ريه‌كه له هيمن هه‌ورامی و فه‌ريق شيروان عه‌بدولره‌حمان ومحه‌مه‌د ئه‌مين بارزانی جيگری هه‌واڵگری گشتی پارتی، ئه‌وه‌يان ئاشكرا كردووه، كه مه‌سرۆر بارزانی زانێوێتی ليوا به‌ختيار ئاشكرابووه لای ئيسلاميه‌كان، به‌لام بۆ ئه‌وه‌ی تهسفيه بكري، جاری دووه‌هه‌م ليوا به‌ختيار حه‌سه‌ن نه‌جه‌فی بۆ ناو ئيسلاميهكانی ده‌وله‌تی ئيسلامی له سنوری موسل ناردۆته‌وه، ئه‌و سه‌رچاوانه تهئكيديان له‌وه كردۆته‌وه، كه ليوا به‌ختيار چه‌ند جارێك داوای كردووه نه‌گه‌رێته‌وه، بۆ ناو گرۆپه ئيسلاميه‌كان، به‌لام مه‌سرۆر ماوه‌ی نه‌داوه، دوو رێگای خستۆته به‌رده‌م به‌ختيار حه‌سه‌ن نه‌جه‌فی: یه‌که‌م زيندانی كردنی هه‌تا ههتايی له ئاكرێ! يان گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو گرۆپی ده‌وله‌تی ئيسلامی له موسل!
به‌ختيار حه‌سه‌ن نه‌جه‌فی لای هيمن هه‌ورامی و فه‌ريق شيروان و محه‌مه‌د ئه‌مين بارزانی ئه‌وه‌ی دركاندووه، خۆ هه‌ر دهكوژريم با ئيرهابيهكان بمكوژن...!
ئه‌وه بوو به‌ختيار و دوو له پاسه‌وانه‌كانی به هه‌مان شكل و شێوه‌ی جارانه‌وه بۆ ناو ئيسلاميه‌كان گه‌راوه‌ته‌وه، دوای هه‌فته‌يه‌ك له‌لايه‌ن ئيسلاميهكانهوه ئاشكرابووه، ئه‌وانيش هه‌ردوو پاسه‌وانه‌كانی به‌ختيار نهجهفيان خستۆته ژير ليكۆڵينهوه و دوايی دانپيدانانيان، ئه‌وانيان سهربريوه و به 40 دهفهتر دۆلار بۆ خيزانهكانيان گيڕاونهتهوه، به‌ڕێگه‌ی خزمانی خه‌سره‌و گۆران كه خه‌لكی سنوری موسڵه!
يهكيك له‌سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌ی دركاندووه، كه رۆژێك پيش گه‌رانه‌وه‌ی به‌ختيار له‌لايه‌ن مه‌سرور بارزانیيهوه، له ريگه‌ی كه‌سێ دووهه‌مه‌وه كه بارزانی بووه، نه‌زهه‌ت حالی و مامۆستا قاسم به‌رپرسی ده‌زگای به‌رگری ، زانياريان بۆ ناو ده‌وڵه‌تی ئيسلامی ناردووه، كه ئه‌و (به‌ختيار)ه ناوی شيخ شه‌مسه‌دين عومه‌ر نیيه، به‌ڵكو ناوی ليوا به‌ختيار حه‌سه‌ن نه‌جه‌فی جيگری ده‌زگای به‌رگری سه‌ربه ده‌زگای پاراستنه و به نهينی خۆی خزاندۆته ناو گروپه‌كه‌تان، ئه‌وانيش دوای گه‌يشتنی ليوا به‌ختيار(شيخ شه‌مسه‌دين عومه‌ر) به ماوه‌ی نيوكاتژمير ده‌ستگيريان كردووه، دوای يه‌ك رۆژ پاسه‌وانه‌كانی سه‌ربران ، خۆيشی واته به‌ختيار نه‌جه‌فی له‌ت له‌ت كراوه، ته‌رمه‌كه‌شی نه‌دراوه‌ته‌وه!
به پێی سهرچاوهيك له خزمانی خه‌سره‌و گۆران، به‌رپرسی جيهاد و وتاربێژی ده‌وله‌تی ئيسلامی ئه‌وه‌يان باسكردووه، كه نه‌زهه‌ت حالی پاراستن و مامۆستا قاسم به‌پرسی ده‌زگای به‌رگری رۆژێك پيش گه‌رانه‌وه‌ی به‌ختيار هه‌موو زانياريهكانيان بۆ ده‌وڵه‌تی ئيسلامی ناردووه، هه‌ربۆيه له‌لايه‌ن شيخ عومه‌ر سادق كوبيسی برياری كوشتنی به‌ختيار نه‌جه‌فی دراوه!
خه‌سره‌و گۆران كاتێک به‌م زانياريانه‌ی زانيوه، وتويه‌تی نابيت پاراستن ئه‌مه بزانن، چونكه ئيوهش ده‌كوژن!
ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه، كه په‌يوه‌نديه‌كی زۆر نزيك له نيوان به‌رپرسانی بنه‌ماله‌ی بارزانی و پاراستن و ئيرهابيهكانی موسل هه‌بووه.!
هه‌ر دويني ئيواره 7 / 5 / 2011 زانرا، كه ليوا به‌ختيار حه‌سه‌ن نهحهفی له‌ت له‌ت كراوه، پاراستن به برياری مه‌سرور ئاماده نين ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگرنه‌وه، برياری كوشتنی ليوا به‌ختيار حه‌سه‌ن نه‌جه‌فی له‌لايه‌ن مه‌سعود بارزانی و مه‌سرۆر بارزانی يهوه، چونكه يهكيك بوو له‌وانه‌ی شه‌هيد سه‌رده‌شت عوسمانی ڕفاندبوو بۆ موسلی بردبوو، ئه‌ويش يه‌كێك بوو له بكوژه‌كانی سه‌رده‌شت عوسمانی رۆژنامه‌نووس، ته‌نها دووان له گروپه‌كه سۆرانی بوون، يه‌كيان دڵشاد گه‌رميانی و ئه‌ويتريشيان به‌ختيار حه‌سه‌ن نه‌جه‌فی، له‌گه‌ڵ چوار كه‌سه‌كه‌ی تريان، که ئه‌مه ناوه‌کانیانه: نه‌زهه‌ت حاڵی، عيسمهت ئه‌رگووشی، مامۆستا قاسم مزۆری و محه‌مه‌د سه‌ليم مزوری!
ئه‌م هه‌وڵه‌ی مه‌سرۆر بارزانی بۆ كوشتن و له‌ناوبردنی ليوا به‌ختيار نه‌جه‌فی له‌وه‌وه هاتووه کاتێک زانیوێتی پيلانهكاني پاراستن بۆ كوشتنی شه‌هيد سه‌رده‌شت عوسمان لاواز و ئاشكرا ده‌چووه بۆ خه‌ڵكی كوردستان، به‌تایبه‌تیی بۆ کوردستانپۆست.
تێبینی: ناوی دوو که‌س، که‌وا یه‌کێکیان هه‌ردی هه‌ورامیی و ئه‌ویتریان کاروان محه‌مه‌د سابیره به هه‌ڵه ناویان هاتبوو، به داوای لێبوردنه‌وه ناوهکانیمان لابرد، تکا له‌و نووسه‌ره ده‌که‌ین که چییدی ناو نه‌خاته نێو ئه‌و هه‌واڵانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی میسداقییه‌تی ئێمه و خۆشی له ده‌ست نه‌دات، ده‌نا ناچار ده‌بین بابه‌ته‌کانی بڵاو نه‌که‌ینه‌وه تا په‌یوه‌ندیی به پهیامنێرهکانمهوه نه‌که‌ین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست