کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


من دەڵێم بانكەكان پارەیان تیا نیە

Thursday, 03/01/2013, 12:00



لە سایتى كوردستان پۆستدا دووبابەتم خوێندەوە لەسەر بانكەكان و نەمانى پارەى تیایاندا، بۆیە منیش وەكو فەرمانبەرێك كەتاكو ئێستا 3/1 موچەم وەرنەگرتوە و سەردانى بانكیشمان كردوە پێیان راگەیاندوین كە رۆژى 7/1 سەربدەینەوە ، جالێردەدا پێم خۆشە بە بەرێزكاك (ساركۆ یونس) بڵێم كە نوسینێكى نوسیوە بەناوى(ئەو دەمەى پارە لەبانك نامێنێ) ،سەرەتا سوپاس بۆنوسین و رونكردنەوەكەت سەركەوتوبیت، بەڵام پێمخۆشە بەبەرێزتان بڵێم كە نوسینەكەى كاك چەتۆ بینایى (بۆچى لەبانكەكان پارە نامێنێت) لام پەسەندترو رەواتر بوو،چونكە بۆخۆشم ئاگادارى ئەوە حاڵەم ،هەروەها تا رۆژى ئەمڕۆش فەرمانگەكەمان وزۆرێك فەرمانگەى دیكە بەبیانوى نەبونى پارە لەبانك موچەیان وەرنەگرتوە، بۆیە پێم خۆشە لەسەر ئەوە نوسینەو ئەو وتەیەى وەزارەتى دارایى كورتە وەلامێك بدەمەوە
من بۆخۆم دەیان جار بیستوەمە وە بینیویشمە و ئاگادار بووم، كە جەماعەتى مەكتەب سیاسى یەكێتى بەمۆنیكاوە ،هاتونەتە بەردەم مەیدانى كرێكارەكان ،دەدوانزە كرێكاریان بردوە بۆ قەلاچوالان بۆ ئیشى داگرتن و باركردنى پارە، كرێكارەكان ئەوەیان ئاشكراكردوە كە چەندان لۆریان باركردوە یان داگرتوە، ئەمە سەلمێنەرى ئەوەیە كە تا ئیستا حزب بەسەر حكومەت دا باڵادەستە و پارەى زۆر دەچێتە خەزێنەى حزب.
ئەو بەرێزە دەڵێت تەنها مانگى 11 ساڵى رابردوو ئەم حاڵەتە بووە،و رویداوە ،بۆ ئەوەش بەبەڵگەوە پییان دەڵێم كە وانیە ،چونكە وەزارەتى كاروبارى كۆمەڵایەتى، پەرەوەردە ،خانەنشین ، پۆلیس، لەمانگى 9 وە لەگەڵ دەستپێكردنى هەڕەشە و بارگرژیەكانى نێوان هەرێم و بەغدا ئە كارەسەریهەڵدا، نیەت و نیازش لەو كارە وەك كاك چەتۆ باسیكرد روون وئاشكرایە و بۆچ مەبەست و ئامانجێك بووە! هەرچى تایبەتە بەوەى كە گوایە وەزارەتى دارایى ئەو دەنگۆیانە رەد دەكاتەوە كەدەڵێت بانك پارەى تێدا نیە، دوورە لەراستیەوە وەكو پێشتر باسمكرد ئەمڕۆ 3/1 وەكو لیژنەى موچە بۆجارى چوارەم سەردانى بانكمان كرد هەمان قسەیان پێگوتین، ئەى ئەگەر بانك پارەى تیایە بۆچ بۆمان سەرف ناكەن؟؟ بۆچ ئیزنمان دەدەن بۆ هەفتەیەكى دیكە؟؟
بۆ مەسەلەى كورت هێنانى پارە ،بەرێزم ئەوە شتێكى گاڵتەئامێزە ، عەقڵ گیر نیە، ماناى چى یە ، حكومەت لەهەموو شتێكدا تەمبەڵ و گێل و نەزان بێت ،بەڵام لەحسابى پارەیا كەس نیە شان بات لەشانى، ئەى كە حكومەت دەرەقەتى ئەو رێژە زۆرەى فەرمانبەران نایەت ، ناتوانێت بەپێى سیستەمێكى رێكو پێك و لەكات و ساتى خۆیدا موچەیان پێ بدات، ماناى چییە؟! لەولاشەوە نزیكەى 17 بۆ 18 هەزار كەسى دیكە دەخاتە ناو فەرمانگەكان، ئەى ئەو دەمە چۆن بارەكە راست دەكاتەوە بەچەند مانگ جارێك موچەیان پێدەدات؟! لەوەش زێدەتر بەخێرَى مەسعود بەرزانى بەنیازە وڵاتێكى سەربەخۆ وكوردستانێكى ئازادمان بۆ ئاوەیان بكاتەوە،ئەى پێم ناڵێى بەچى ئیدارە و ئابوریەكەى رادەگرێت؟ ئەوان بەو هەموو پارە و داهاتەى بەغدا و گومرگ وباج وخەراج و پارەى فەرمانگەكانى ئاو و كارەبا و هاتوچۆ و نەتوانن سێ پارێزگا ببەن بەڕێوە،ئەى چۆن ئەتوانن و بۆیان ئەكرێت وڵاتێكى موستەقیل و خاوەن ئیقتیساد و زیندو دروست بكەن؟ كەئەو دەمە پێداویستى و خەرجیت دەبەرابەر زیاد دەكات ، لەسەرو هەموو یانە بەغدا هەرچى بودجە و پارە و خواردن و پێداویستیەكە لێمان دەگرێتەوە، چۆن هاوسەنگى رادەگرێت؟!
شتێكى دیكە كە هەرچەندە كۆنە و تازە نییە،بەڵام پێم وابێت زۆر كەس هەستى پێنەكردوە لێى ئاگادار نیە، ئەوپارەیەى كەتەرخاندەكرێت بۆبانكەكان تا موچەى فەرمانبەرانى پێ بدەن ، لەلایەن دارایى حزبەوە دەدرێت ،زۆربەیان دۆلارن ، جا كەسانى بەرپرس و باڵاى ئەو مەكتەب و بانكانە دەبێت پارەكە لەدۆلارەوە بكەن بەدینار، بۆ ئەوەش چاوەڕێى داكشانى دۆلارن، تا بڕێك نرخى دابەزێت ، ئەو دەمە پارەكە ئاڵوگۆڕدەكەن ،بەوەش قازانجێكى باش لەو كارە دەكەن و زۆرێكیان بەو مامەڵەیە زۆر زۆردەوڵەمەند بوون بە حسابى خۆیان نازانن، بۆراستى قسەكانم دەتوانیت سەردانى بازارى دۆلارەكەى شارى سلێمانى بكەیت، تا ئەو گومانەت لاببێت بەراستى و بەچاوى خۆت واقیعەكە ببینیت، ئەم نەریت و پارە خواردنەش دیارى دەستى كاك دارۆى شێخ نورى بوو ،ئەو دەمەى لەژیاندا بوو لێپرسراوى دارایى یەكێتى بوو ئەو فیعلە جوانەى دەكرد، ئێستا بەمیراتى بۆ پارەخۆرەكانى دیكەى بەجێ هێشتوە.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە