کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


" چوارێنەکانم "

Saturday, 01/03/2014, 12:00

1491 بینراوە


(لەسەر ئیزنی باباتاهیری کورد)

دڵم خۆی خستە ناو دەریای ئەوینت
لە جەستەم زێدە بوو ژانو برینت
دووچاوم بۆتە خوێن وگۆمی فرمێسک
خەریکە کوێردەبم لە تاو بینینت .

دڵم ناسک بووە زووزوودەتۆرێ
دڵی تۆش بەردە قەت نایەتە گۆڕێ
دووچاوم بۆتە خوێن بۆچی سەیربێ
شەڵاڵی خوێنم وخوێن لێم دەچۆڕێ .

تراویلکەم لە چوار لا پێ بڕاوە
لە جیاتی گوڵ هەمووی دڕکە رواوە
دەڵیم سەر هەڵگرم تا پێم دەتوانێ
بە رمبی تیژی تۆ لەش لەت کراوە .

منی ساویلکە بۆ رێگەی ئەوینم گرتە پێشێ
بە خەروار هاتە لای من کۆنە زاموگەورە هێشێ
گۆتم ئەی دڵ لە بەر چی وات لە من کرد
گوتی نەتزانی تۆ نەشتەر لە جیاتی گوڵ دەنیشێ .

شەوورۆژم شەتاوی خوێن لە دڵ دێ
دوو چاوم رێژنە بارانە بە فرمێسکان وەڕێدێ
هەموو ساتێک لە سەر رێت دادەنیشم تۆ ببینم
بە دیدارت دەبم گەش چون بە تەنیا تۆم وەدی دێ .

لە بەختی رەش ژیانم تیژ و تاڵە
لە جێی گوڵ زامی خوێنینم هەواڵە
هەموو چرکەم سەراسەر خوێن دەڵێنە
بە چرکە دەهەژێم ژینم مەحالە .

لە گە ڵ ئێوارە یادی تۆم بەدڵ دێ
کە شەو داهات چلۆن کاتم بە سەرچێ
بەیانی هەر گزنگ تێڕێژی هاویشت
خەمی دونیام دەگاتێ چم وەڕێ دێ .
جەعفەر/ کەریمی
تورکو فەنلەند
٢٠٠٧ / زایینی





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)