کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ڕای گشتی كوردستان

Tuesday, 12/07/2011, 12:00


هەموو خوێنەرانی خۆشەویستی گۆڤاری ئیسرائیل-كورد لە كوردستان و دەرەوە ئاگادار دەكەێنەوە،گۆڤاری ئیسرائیل-كورد بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێ.

بەوپێەی كە چەند رۆژ لەمەوپێش چەندین بەڵگەی نهینی و تایبەتی پەیوەندییەكانی حكومەتی هەریمی كوردستان لەگەڵ ئێران لە كاناڵەكانی راگەیاندنەوە بڵاوكرایەوە و لە یەكێك لە بەڵگەكاندا ئاماژە بەوی كراوە،كە ئێران بە فەرمی داوای لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كردوە سەبارەت بە داخستنی گۆڤاری ئیسرائیل-كورد و چاڵاكیەكانی (دەزگای ئیسرائیل-كورد) لە كوردستان بە گشتی رابگیری و پەیوەیستە (گۆڤاری ئیسرائیل-كورد)یش دابخرێت،هەرچەندە دەزگەی ئیسرائیل-كورد زیاتر لە 3 ساڵە بەڕەچاوكردنی هەموو پرنسیپە ئەخلاقی، سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاری كردووە و بەپێی یاسا هەڵسوكەوت كراوە تا دەستی كورد لە ملی هێزێكی گەورە و دۆستێكی رەوای مێژوویی وەك ئیسرائیل بكات، تا بەڵكوو لە چەنگ هەموو ئەو پیلان و ناڕاستییانەی دەوروبەر رزگاری بێ.

لەو پێناوەدا چەندان هەڕەشە، سووكایەتی و ناوزڕاندنێ قبووڵ كردووە و پێیوابووە گەیشتن بەئامانجەكان زۆر لەو سەختییانە گەورەترن كە رۆژانە لەلایەن نوێنەرانی وڵاتانی دراوسێ لە هەرێم ئاستەنگی بۆ دەكرێ.دەركردنی بەردەوامی 21 ژمارەی گۆڤاری ئیسرائیل-كورد و چەند بڵاڤۆكێكی تر لە بواری لێكۆلینەوە لەسەر پرسە ستراتیژییەكانی ئیسرائیل و حكومەتی ئیسرائیل، كردنەوەی ماڵپەڕێكی تایبەت، رێكخستنی زۆربەی زانا و شارەزایانی ئەكادیمی لەبارەی رابردووی كورد و جوو، سەردانیكردنی سەرۆكی دەزگا بۆ ئیسرائیل تەنیا بۆ ئەوەی پرۆسەكە باشتر بەڕێوە بچێ و چەندان كاری تر سەلمێنەری بوونی چالاكانەی ئێمە بوون.

بەڵام ئەمڕۆ،ئێران بەشێوەیەكی رەسمی داوای لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردوە كە كاروبارەكانمان بەكۆتا بێنین و هۆكارەكەشی بۆ مەترسیداربوونی كاری ئێمە لەسەر دۆخی پێوەندییەكانی نێوان هەرێم و وڵاتانی دراوسێ (بە تایبەتی ئێران) دەگێڕنەوە.

ئەوەی ئەمڕۆ زیاتر جێگەی تێرامانە،ئەوەیە كە ئێمە بیرمان لە راگرتنی توپبارانەكانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكردوە لە لایەن ئێرانی "خزم و دەراوسیێەمان" لە كۆبوونەوەكاندا،نەوەك راگرتنی وەشانی (گۆڤاری ئیسرائیل-كورد)،دیارە بۆ ئاگاداری ئەو بەڕێزانی كە خۆیان لە ئێرانیەكان پێی ئێرانیترە (گۆڤاری ئیسرائیل-كورد) بە شێوەی ئاسایی خۆی وەك هەمیشە بەردەوام دەبێ لە چوارچێوەی ستراتیژی و ئامانجە پیرۆزەكانی كە لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا كاری بۆ كردوە و كاری بۆ دەكات،سەرەرای هەموو گوشار و ترس و هەرەشەیەك. بۆیە لەگەڵ ئەوەی دەزانین بزوێنەری ئەو تەوژەمەی دژە كورد و جوو كێیە،بەڵام هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە لەوەی سەرجەم كاروبارەكانی دەزگەی ئیسرائیل-كورد بەردەوام دەبێ.

گۆڤاری ئیسرائیل-كورد گۆڤارێكی سیاسی رۆشنبیری و كولتوریی گشتیە،كە گرنگی بە بواری پەیوەندی كورد و جوو دەدات لە كوردستان و ئیسرائیل و بە پێ ماددەی (3)ی یاسای رۆژنامەگەری لە كوردستان دوای مەرجە یاساییەكان بە ژمارە متمانەی (309)لە سەندێكای رۆژنامەنووسانی كوردستان تۆماركراوە.





داود باغستانی

سەرۆكی دەزگای ئیسرائیل-كورد

2011-7-11

www.israelkurd.com

[email protected]

--


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە