روونكردنەوەیەك بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵاوە لەلایەن كۆمەڵێك خوێندكارى تواناسازیەوە
Friday, 16/03/2012, 12:00
ب/ هۆشدارى
دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا بریاردا بە پێدانى مۆڵەتى خوێندنمان و ناردنە دەرەوەمان بۆ دەرەوەى وولات بە مەبەستى تەواو كردنى خوێندنى بالا دواى سەفەر كردنمان و دەست كردن بە خوێندنمان لە زانكۆكانى دەرەوەى ووڵات وەزارەتى خوێندنى باڵا فەرمانێكى دەركرد بە هەڵوەشاندنەى مۆڵەتەكانمان بە بیانووى نەبوونى (2) ساڵ خزمەت دواى بە دەست هێنانى دواین بروانامەكانمان كە ئەمەش كارێكى نایاساییەوە دزەى بە بەرزەوەندیەكانمان لەبەر ئەوەى لە رێنمایى خوێندنى باڵاى هەرێمى كوردستان هاتووە كە هەر خوێندكارێك یەكەمى سەربەشەكەى بێت مافى ئەوەى هەیە كە مۆڵەتى خوێندنى پێ بدرێت ئەگەر خزمەتى یەك ساڵ بێت سەرەراى ئەمەش هەر بریار و فەرمانێك كە دەر ئەچێت و ئەچێتە بوارى جێ بەجێ كردنەوە لە رۆزى دەرجوونیەوەو كارى پێ ئەكرێت لەبەر ئەوەى (اپر رجعى) نیە لە یاسادا ، وەك هاوسەرى زۆربەى زۆریشمان هەمان شتیان بەرامبەر كراوە دواى سەفەر كردن و پێدانى مۆڵەتى هاوسەرى دواى چەند مانگێك لە سەفەر كردنیان لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵاوە هەمان كێشەش رووبەرى ئەوان بۆوە ئەوەیش بە بیانووى نەبوونى رێنمایى تازە سەبارەت بەم مۆڵەتەى هاوسەرى كەچى لەهەمان كاتدا رێنمایى دارایى هەبوو كاریشى پێكرابوو زۆربەى هەر زۆریشیان مۆڵەتى هاوسەریان پێدرابوو بە نیوە مووچەكانیان ، بەڵام دواى زیاتر لە 5 تا 6 مانگ لە سەفەر كردنیان ئینجا وەزارەت هەڵسا بە دەركردنى فەرمانێكى نا راست و نا یاسایى دوور لە هەموو بەهایەكى مرۆڤایەتیش و ئەویش بەهۆى بێ بەش كردنیان لەم نیوە مووچەو لە خزمەتى فەرمانبەریشیان سەرەراى ئەمەش زۆربەى ئێمەى خوێندكار و هاوسەرەكانمان بێ بەش كران لە خزمەتى وەزیفى و نیوە مووچەكەیان كەچى وەزارەتى خوێندنى باڵا لە سایتەكەى سوورە لە بڵاوكردنەوەى هەواڵى ناراست و چەواشە كار ئەویش بە بیانووى پێدانى 3200$ بۆ هەر خوێندكارێك بە بیانووى پێدانى 1800$ بە خودى خوێندكار و 900$ بە هاوسەرى خوێندكارو نیوە مووچەش بە خوێندكارەكە كە 500,000 هەزار دینارە، بەڵام ئەمانە هەموو دوورن لە راستى لەبەر ئەوەى زۆربەمان بێ بەش كراووین لە نیوە مووچەكانمان بە بیانووى نەبوونى 2 ساڵى خزمەت لە دواى دواین بروانامەكانمان و هاوسەركانیشمان بێ بەش كران لە نیوە مووچەكەیان سەرەراى پێنەدانى 900$ بە بیانووى ئەوەى كە ئێمەى خوێندكار لە كۆرسى زمانین ، واتە تەنها ئەم 1800$مان پێ ئەدرێت مانگانە كە ئەمەش كاریگەرى زۆرى كردۆتە سەرمان لەلایەنى بزێوى زیان لەبەر ئەوەى خۆتان ئاگادارن زۆربەمان خێزاندارین ئەم برە پارەش بەشى بزیوى زیان ناكات لە ووڵاتێكى وەك بەریتانیا، بۆ ئاگاداریتان ئەم هەواڵانە زۆر دوورن لە راستیەوە لەبەر ئەوەى خۆتان ئاگادارن وەزارەت كە بریارى دەكرد سەبارەت بە مۆلەتى خوێندن و مۆلەتى هاوسەرى دواى ناردنە دەرەوەمان و هەبوونى ئەم مۆڵەتەش بە ئێمەى خوێندكارو هاوسەرەكانمان ئینجا هەڵساوە بە دەركردنى فەرمانێك بە برینى مووچەى خۆمان بە بیانووى نەبووى 2 ساڵى خزمەت و برینى مووچەى هاوسەرەكانمان بە بیانووى نەبوونى رێنمایى نوێ ى دارایى لە هەمان كاتدا رێنمایى دارایى زمارە 47 بوونى هەبووەو كارى پێكراوە ، سەرەراى هەموو ئەمانەش ئیستا زۆربەى ئێمەى خوێندكار و هاوسەرەكانمان زەرەرمەند بووینە لەم بریارانەى وەزارەت، دواى ئەمەش لەلایەن وەزارەتى داراییەوە رێنمایى تازە دەركراوە سەبارەت بە مۆڵەتى هاوسەرى كەچى ئەمەش كۆمەڵێك نا عەدالەتى نا روونى پێوە دیارە هەروەك تیایدا هاتووە كە هەر كەسێك لەسەر خەرجى خۆى بخوێنێت و بچێتە دەرەوەى ووڵات هاوسەرەكەى مافى ئەوەى هەیە مۆڵەتى هاوسەرى پێ بدرێت بە نیوە مووچەكەى لەسەر مۆڵەتە كۆكراوەكەى واتە (رێید) دواى تەواو بوونى ئەم مۆڵەتە كۆكراوانەش مۆڵەتەكەى دەگۆرێت بۆ مۆڵەتى بێ مووچە كە ئەمە بە هیچ جۆرێك پەیوەندى بە ئێمەى خوێندكارەو هاوسەرەكانمانەوە نیە لەبەر ئەوەى ئێمە لەلایەن حكومەت و وەزارەتى خوێندنى باڵا رەوانەى دەرەوە كراوین بۆ خوێندن نەك لەسەر حیسابى خۆمان رۆیشتبین بۆ خوێندن ، بۆیە داوا لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و وەزارەتى دارایى ئەكەین كە ئەم كێشانەمان بۆ چارەسەر بكەن ئەگەرنا ناچار ئەبین بگەرێینەوە بۆ كوردستان و دەست بەردار خوێندنەكەمان ببین داواى یاسایى دزى ئەم وەزارەتانە بەرزبكەینەوە لەبەر ئەم هۆیانەى سەرەوە لەبەر ئەوەى خۆتان زۆر باش ئەم راستیانە ئەزانن و ئاگادارن .
كۆمەڵە خوێندكارێكى ماف خوراو
هاوپێچ/ رێنمایى دارایى:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/darayi/darayi47.JPGhttps://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/darayi/darayi20111229.JPG
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست