دارویش و شین بۆ کورستان
Saturday, 17/07/2010, 12:00
لە (کوردستانپۆست)دا بابەتێکم خوێندەوە بەناونیشانی (دارویش گۆڕانی بۆ کورد دەڵێت) .
بەتێروانی نوسینەکە ، چاوم هەستم ڕۆچووە قوڵایی بیرەوەرییەکانی لاوێتیم ، هەڵیفڕاندم و جەستەیەکی گەنج و سەرەڕۆی کردەوە بەبەرمدا ، خۆم بینییەوە لەکانێسکان ، هێشتا بەناو ڕیزەدار و کۆمەڵەدارەکانی نێو داڕفرۆشەکاندا تێنەپەڕیم و ئاودیوی کۆڵانە تەسک و دڵگیرەکانی نەبوم ، بای خەون ڕووەو خوێندنگای ناوەندی(وەتەن) هەڵی گرتم ، بردمیە ئەو شوێنەی کە شەهید ڕزگار ڕۆژگارێک پێی دەوتم : کە گوێ لە گۆرانییەکانی (دارویش) دەگرم ڕۆحی ڕزگاری بەجەستەمدا گوزەردەکات ... تارمایی بیرەوەرییەکانی ئەوسەردەمەی لاویم هەمیشە ئازارم دەدا ، سەردەمانێک ژیان لەوێ پڕ بوو لەهیوا ، هیوا بۆ دواڕۆژ ، بۆ کوردستان ، بۆ ڕزگاری ، تێروانەکانی ئەوڕۆژگارە بۆ کوردستان هێندە پاكوبێگەردبو تەنها بەخشینی خوێن و جەستە و بەرەنگاری و سەرکەوتنی پەسنددەکرد ، لەپڕ چاوم کردەوە ڕزگارم بینی ڕووە فیلکەی تۆپەکە ملی دەنا ، وەک ئەوە وابو کە بەعس و سێدارەو گوریسەکەی ئاشنا نەبوبێت بەگەردنی ، لامکردەوە تاباوەشی هاوڕێیەتی بۆبگرمەوە ، لەپڕدا وەک تەمێک لەبەرچاوانم ڕەوییەوە ، بەڵام خەندەو ڕووەگەشەکەی لەدیدمدا چەقی بو ، سوکنایم پێدەهات . لەوەدا بوم وەک خەیاڵ باوەشبکەم بەسێبەرەکەیداو لەئامێزی بگرم و لەگەڵی بدوێم ، لەولاوە (عیسا) بەجلە شڕوپێڵاوە لاسیکەکانیەوە لەنزیکیەوە سەریهەڵدا و بانگی کردم ، دەستی پڕهیوای بۆ ڕادەکێشام و دەیوست لێم نزیک ببێتەوە ، لەپڕدا دامەقڕمەی گریان ، هاواری بۆ دەکردم : دەوەرە هەنگاوبنێ ، تۆ چیت لێهات ، بۆدابڕای ، تفەنگەکەت لەکوێ دانا ، خۆئێمە چاوڕێی تۆمان دەکرد تالەکونجی زیندان ڕزگارمان کەیت ، ئاخ چیمان بەسەرهات ، ئەوەی کاتی خۆی لەفلیمی (پەپولەدا فەراشەدا) لەسینەما سیروان دەمان بینی لەوە خراپترمان بەسەرهات ، بەڵام نازانم خۆ ئێمە پەتی سیدارەیان کرابەمل دا ، دیارەنزیندوین و نەمردوین و خودا بۆ ئەم ڕۆژگارەی هەڵگرتوین ، تادەسەڵاتی ڕەشی کوردی ببینین ، ئای هاوڕێ ! خۆئەوە جیاوازی نییە تەنها ناو و شێوەو خۆ خەڵەتاندنەکە نەبێت کە کوردن .... لەوە دەچێت ئێستا ئێمە ئازادبین ، کۆترێکی سرک و مێژو هەڵگربین ، ئاسمان لەبەرچاومان بێ پەیامە ، لەکوێدا دایکە ڕەشپۆشەکانی هاوتای دایکم ببینیم لە وێدا شین دەگێڕم .. لێمان مەترسە هیچ پەتێکی سێدارە گەردنمان ناپسێنێت ، جەستەی ئێمە هەموو شتێک هەڵئەگرێت تەنها ناپاکی و درۆ نەبێت ... لەنێو خەیاڵی ئەو ڕۆژانەدا وردە وردە بەناو سایتی یوتوبدا دەگەڕام و ناوی (دارویش) م دەنوسی ، لەپڕ دەرکەوت ، ئاخ ! چ دڵگیرە گەلانی سەردەستە ژوانببنەوە لەوەی لەگەڵمان دەیکەن . بەڵام ئەوان وا ڕاهاتون چەند مافپەروەرو چەند دیموکراس و چەند مرۆڤ دۆست بن ، لەبەردەم قاپی داخوازییەکانی ئێمەدا یەک ڕوون ، ئەویش دەمارگیری نیشتمانی و پێشەلکردنی مافەکانمان . ئێوەش گوێ بگرن لەدارویش و ببینن .
http://www.youtube.com/watch?v=xHxlDNs7weY سێ سەد گوڵی سوور یەك گوڵی نەسرانی
ئێمە لەسەری بڕاوە دەترسێنی
ئێمە ئەگەر لەسەری بڕاوە بترساینایه
لە كۆڕی عاشقاندا سەمامان نەدەكرد
...
لەناو كۆڕی عاشقان بەشادی سەماكردن
پەردە لەسەر بەساتی عافیەت هەڵگرتن
به دهستی خۆمان سهری بڕاومان
لە یەك به یەكی كوچه و كۆڵانەكان گەڕان
...
سێ سەد گوڵی سوور یەك گوڵی نەسرانی
ئێمە لەسەری بڕاوە دەترسێنی
ئێمە ئەگەر لەسەری بڕاوە بترساینایه
لە كۆڕی عاشقاندا سەمامان نەدەكرد
...
دهنوڕمه هەرشوێنێك خوێناویە
لەخوێنی باڵندهیهک گوڵێك رەنگی گرتووە
لەماتهمی گوڵ باڵنده شیوەن دەكات و گوڵیش
لەداخی دڵی باڵنده داخیان ئاوێتەی یهکتر بووە
فانۆسی هەزار مهشخهڵه، بەڵام لەناو بادا
دەسوتێت و سەرمەستە و ئاڵوواڵایە
واتا ئەوەی بەفرمێسك و شیوەن خۆت ونی نەكەی
هەرشتێك لە عەشقەوە بگات شیرینە
...
سێ سەد گوڵی سوور یەك گوڵی نەسرانی
ئێمە لەسەری بڕاوە دەترسێنی
ئێمە ئەگەر لەسەری بڕاوە بترساینایه
لە كۆڕی عاشقاندا سەمامان نەدەكرد
...
لەناو ئاگر و خوێندا باڵندە لەشەقەی باڵ دەدات
بەرەو لوتكەی ماڵ لەشەقەی باڵ دەدات
ئەمشەو كە مانگ سەرلەنوێ هەڵهاتەوە
دێت و با لەو دیوی دەرگا دەدا
چڵێكی سەوز لەناو دڵمدا دەنێژێ
مانگەشەو شەونمی بەسەردا دەبارێنێ
سەدان دارستان بەیانی لە هەوادا دەبوژێتەوە
خۆریش تیشك بەشاخەكانی دەداتەوە
...
سێ سەد گوڵی سوور یەك گوڵی نەسرانی
ئێمە لەسەری بڕاوە دەترسێنی
ئێمە ئەگەر لەسەری بڕاوە بترساینایه
لە كۆڕی عاشقاندا سەمامان نەدەكرد
***
شیعر: محەمەد ئیسفەهانی
ئاواز: هومەن دیپارس
وەرگێر لە فارسییەوە بۆ کوردی (شۆڕش مستافا)
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست