وەڵامێکی پێویست بۆ ووتارێکی مەلا بەختیار
Monday, 11/11/2013, 12:00
مەلا بەختیار لە ووتارێکیدا کە لە سایتی چاو‌دێر بڵاو کراوەتەوە لە ژێر ناونیشانی من و هەڵبژاردن و ڕاستیەکان کە باس لە هەڵبژاردن و دەنگدەرانی گۆڕان دەکات کە گوایا گۆڕان تا ئێستا کار لەسەر دەنگدەرە ناڕازیەکانی ناو یەکێتی نیشتمانی دەکات و هەموو کاریگەریەکانی گۆڕانیش تەنها لەسەر قاعیدەی یەکێتی بووەو هیچ کاریگەریەکی لەسەر پارتی و زۆنی زەرد نەبووە و بەو پێ یەی پارتی لە هەڵبژاردنی ئەم جارەیدا نەوەك هەر دنگەکانیان کەمیان نەکرد بگرە زیادیشی کرد بەتایبەتی لەسلێمانی.
مەلا بەختیار لە بەشێکی تری ووتارەکەیدا دەڵێت.
گۆڕان، توانی رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی راكێشێته لای خۆی؛ به‌ڵام هه‌تائێستا، جگه له وروژاندنی ههستو هه‌ڵوێستی توندی خه‌ڵك، كه هه‌لومه‌رجه‌كه بۆ ئه‌م وروژاندنه جارێ یارمه‌تیه‌كی باشی داوون، كه ئه‌و به‌شه خه‌ڵكه بچێته ژێر كاریگه‌رییان، به‌ڵام وه‌كوتر، نه‌یانتوانیووه ببنه ئه‌لته‌رناتیڤێكی باشتر له یه‌كێتی.
مه‌لابه‌ختیار له‌به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت ئایه..
گۆڕان بیری له‌وه كردۆته‌وه، له ئۆپۆزسیۆندا، چ شتێكی تازه‌ی پێیه به‌ده‌سه‌ڵاتی بڵێ؟ ئایا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، هه‌رچی ره‌خنه‌و هاندان‌و ناڕه‌زایی له ههمانهكهیاندا هه‌بوو، وتیان، جگه له كاریگه‌ری سلبیان بۆ سه‌ر جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی، هه‌روه‌كو له‌هه‌ڵبژاردنی (2009)وه ده‌ركه‌وتووه، هیچ كاریگه‌رییه‌كیان بۆ سه‌ر پارتی نه‌بوو.
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی
له‌هه‌ڵبژاردنی (2013)ی په‌رله‌مانی كوردستان، دوای (4) ساڵ دوژمنایه‌تی پارتی، ده‌ركه‌وت پارتی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی زیاتر بووه. ته‌نانه‌ت له سلێمانیش. ئه‌مه له‌كاتێكدا پارتی‌و یه‌كێتی، به‌جیا لیستیان دابه‌زاند، كه‌واتا: گۆڕان، دژایه‌تی پارتی بكات، هه‌ر له ده‌نگی یه‌كێتی ده‌خوات. دژایه‌تی یه‌كێتیش بكات، هه‌ر پارتی به‌هێزده‌كات.
من لەوەڵامێکی کورت‌دا بە مەلا بەختیار دەڵێم باشە لە هەڵبژاردنی ٢٠٠٩ دا ووتتان کەوا بزوتنەوەی گۆڕان ئەو ٢٥ کورسیەی کە لەهەڵبژاردنەکان دا هێنای کەوا کەف و کوڵ و دەنگی ناڕازی جەماوەر بوو لە گەندەڵیەکانی پارتی و یەکێتی ئەمە شتێکی عەرەزی و کاتی بوو ، باشە من بەبەڕێزتان دەڵێم کەوا ووشەی کەف و کوڵ هەمیشە ئاماژەیەکە بۆ شتێکی زۆر کورت و کاتی کە کاتەکەی لە نێوان سەعات و ڕۆژو هەفتەو مانگ تێ ناپەڕێت کەچی بەڕێزتان ماوەی نێوان دوو هەڵبژاردن کە کاتەکەی دەکاتە چوار ساڵ ودوو مانگ بە کەف و کوڵ دەزانیت .
ئەئ باشتر نیە کەوا ڕاستیەکەی بدرکێنیت کە دڵنیام لەناختدایەو بەڵام لەبەر بەرژەوەندی جەنابت و هەندێك لەئەندامانی مەکتەب سیاسی ناوێریت بیدرکێنیت ئەویش ئەوەیە کەوا جەماوەری یەکێتی ئیتر بێزار بووە لە پاشکۆ بوونی مەکتەب سیاسی حیزبەکەیان بۆ پارتی و بنەماڵەی بارزانی یان بەمانایەکی ڕوون تر جەماوەری یەکێتی بزوتنەوەی گۆڕان بە ئەو یەکێتیە ئۆرجیناڵە دەزانێت کە لە ساڵی ١٩٧٦ دا دروست بوو واتە بزوتنەوەی گۆڕان یەکێتیە ئەسڵەکەیەو ئێوەش کەماون تەنها کەمینەیەکی بەرژەوەند خوازن و بوونەتە پاشکۆی پارتی.
یان دەڵێیت کەوا گۆڕان تەنها کاریگەری لەسەر دەنگدەرو قاعیدەی یەکێتی بووەو هیچ کاریگەری لەسەر زۆنی زەردو پارتی نەبووە.
باشە کاك مەلا بەختیار تۆ خۆیشت بڕوات بەوە هەیە کەوا پارتی بتوانێت نەك ٣٨ کورسی بگرە ٢٠ کورسیش بهێنێت تۆ ئەو ڕاستیە چاك دەزانیت کەوا پارتی زیاتر لە ١٥ کورسی بەرلەمان دەنگی تەزویر کردووە ئەویش بەم ڕێگایەنەی لای خوارەوە.
١/ نزیکەی سەد هەزار ناوی مردووی نەسڕاوە کەلە جیاتیان خەڵکی ڕۆژهەڵات و جاشەکانی کوردی تورکیا‌و ئاوارەکانی ڕۆژ ئاوا دەنگیان پێ داوە.
٢/ زیاتر لە ٨٠ هەزار چەکداری هەیە کە پێك هاتوون لە زرێڤانی وپۆلیس وئاسایش و هەمویان دووجار دەنگیان پێ دراوە لەڕۆژانی تایبەت و
لەڕۆژی دەنگدانی ئاسایی‌دا.
٣/ دوا کات بۆ داخستنی بنکەکانی دەنگدان بە پێ ی یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان سەعات ٥ ی ئێوارە بوو کەچی لە هەولێرو دهۆك زیاتر لەیەك سەعات و نیو خەڵکی دەنگی داوە.
٤/ پارتی شاری دهۆکی بەتەواوەتی داخستووەو نەی هێشتووەو کەوا هیچ حیزب و لایەنێکی سیاسی چالاکی سیاسی و بانگەشەی هەڵبژاردنی تێدا ئەنجام بدات یەکگرتووی ئیسلامیش تەنها بەهۆی بەهێزی و کاریگەری لایەنی ئاینداری خەڵکی ئەو دەڤەرە بووە کەوا توانیویەتی دوو کورسی دەستەبەر بکات ئەگینا تەناتەت ئێوەش نەتان توانی کورسیەک بهێنن.
کەچی بە پێچەوانەوە پارتی لە سلێمنی توانی زیاتر لە ٩٠ هەزار دەنگ بهێنێت.
ئەمە جگە لە گۆڕینی فۆرم و سندوق و دەست کاری کردنی ئەنجامی کۆکردنەوەی دەنگی دەنگدەران بۆ لیستەکانی ئێوەو پارتی دواتر سەرۆکی ئەنجومەن کادیرێکی خودی پارتیەو پارتی جی ویستووە بۆ ی کردووە.
من پێم وایە گۆڕان نەك هەر کاریگەری بەهێزی بووە لە سەر دەنگدەری هەردوو لاتان بگرە توانیویەتی کاریگەری گەورەی لەسەر بەرەو پێش جوونی کۆی پرۆسەی سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی کوردستان بووە بەجۆرێك ئەگەر بێت و کاریگەری هێزە دەرەکیەکانی دەوروبەر نەبێت لەهەڵبژاردنی داهاتوودا دەبێتە هێزی یەکەم .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست