داگیرکه‌رێکی خۆشه‌ویست
Sunday, 22/01/2012, 12:00
هه‌ر داگیرکه‌رێک ڕووی له‌کوردستان کردبێت ماڵوێرانی و شیرازهتێکدانی کوردانی به‌دیاری هێناوه، ڕووی له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ک کردبێت ئه‌و جێگه‌یه‌ی خه‌ڵتانی خوێن کردووه، هه‌ر جێگه‌یه‌کیش بۆ چرکه‌ساتێک له‌چاوی داگیرکه‌ران به‌دوور بووبێت فتوای جیهاد و ئه‌نفالی له‌سه‌ر پیادهکراوهو ته‌ڕ و وشکی تێدا سوتاوه.
لێ به‌ڵێ ؛ له‌ساڵانی ڕابردوودا بهداگیرکهرێکی دیکهئاشنا بوین به‌ڵام نهداگیرکهری خاک و نه‌دوژمن به‌مرۆڤه‌کان به‌ڵکو داگیرکه‌ری ماڵه‌کان و دۆستی هه‌موو خێزانه‌کان بوو ، ئه‌و داگیرکهرهلهمیوان ڕێزدارتر و لهجگهرگۆشهکانمان خۆشه‌ویستتر بوو ، هیچ شتێکی به‌تاڵان نه‌برد ، هیچ که‌سیشی به‌یه‌کدی نامۆ نه‌کرد به‌ڵکو هه‌موو ماڵه‌کانمانی پڕ له‌زانیاری کرد و ڕه‌چه‌شکێنی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی بوو ، ئه‌و داگیرکه‌ره‌ش " ڕۆژ تیڤی " بوو له‌زانیاری گه‌یاندن وه‌کو زانکۆ و لهڕاستگۆیدا بێ هاوتا بوو .
ڕۆژتیڤی پێچه‌وانه‌ی هه‌موو داگیرکه‌رێکی دیکه‌بوو . نه‌زمانی قه‌ده‌غه‌کرد و نهنهتهوهکانیشی له‌یه‌کدی هه‌ڵبڕی ، به‌ڵکو به‌هه‌موو زاراوه‌کانی کوردی ده‌دوا و ده‌نگ و ڕه‌نگی کهمهنهتهوهکانیش بوو .
ڕۆژتیڤی هه‌ر جێگه‌یه‌کی داگیرکردبێت ئاوه‌دانی کردۆته‌وه‌و مێشکی خه‌ڵکه‌که‌ی پڕ کردوه له‌زانیاری به‌به‌رنامه ڕازاوه‌کانی :- { ڕۆژباش کوردستان ، ڕۆژه‌ڤ ، ده‌نگ و باس ، پێڤاژۆ ، ده‌نگی گه‌ل ، تیشکی هونه‌ر ، ته‌ندروستی ، ڕه‌نگی ژیان ، ڕۆژه‌ڤا جوانان ، هانهڕهنگینه، مه‌دیا کریتیک ، ڕۆژ ئه‌نالیز ، ڕۆژ ئاکتووه‌ل ، ڤینایش ، سێلا سۆر ، ده‌نگی ئازاد ، به‌رنامه‌ی ئافره‌تان "کادن گونده‌م" ، ده‌نگبێژی کوردی ، ستێرکێن هێڤی ، تانیا ئادری ، که‌زی ، ڕۆژ ئارشیڤ ، ئۆل و جڤاک ، وڵاتی ڕۆژ ، ده‌نگڤه‌دانا په‌یڤێ ، شاری ژیان ، شهڤبێرک ، جوان ، ئاخ و ژیان ، فلیمی کارتۆن ، باخچه‌ی زارۆکان ، چیرۆکێن ڤهساری ، سه‌یر و سه‌فا ، ژ ئه‌وروپایێ ، به‌رنامه‌ی تایبه‌ت و ده‌یان به‌رنامه‌ی دیکهبهزمانهکانی تورکی و ئاسوری و عه‌ره‌بی و ئه‌رمه‌نی و ئینگلیزی } .
ڕۆژتیڤی ئاماده‌نه‌بوو ده‌س له‌ملانی داگیرکه‌رانی دیکه‌بێت و په‌یمانی هاوشێوه‌ی چاڵدێران و قه‌سریشیرین و سه‌عدئاباد و الجهزائیریان له‌گه‌ڵ واژۆ کات به‌ڵکو په‌رده‌لاده‌ری نهێنیه‌کان و پوچه‌ڵکه‌ره‌وه‌ی هه‌ر پیلانێکی دژ به‌کوردان بوو .
ڕۆژ تیڤییهک که‌خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو بهرنامهپڕ لهزانیاریانهبێت و هه‌موو شتێکی جوانی له‌خۆ گرتبێت و په‌رده‌لاده‌ری نهێنیه‌کانیش بێت ، ئیدی چۆن نابێتهنیشانی دوژمنانی دژ به‌ئازادی ؟
دوژمنانێک کهههمیشهلهبۆسهدا(ئێشکدا) بن بۆ خنکاندنی دهنگهئازادهکان و کوشتنی شته‌جوانه‌کان ئه‌وا هیچ کاتێک چاوپۆشی له‌ڕۆژ تیڤییهک ناکه‌ن که‌سه‌رچاوه‌ی زانستی و ده‌نگی ئازادیخوازان بێت . هه‌ر بۆیه‌ش چ له‌ڕێگه‌ی پارازێت و چ له‌ڕێگه‌ی ته‌شویشه‌وه، چ له‌ڕێگه‌ی قه‌ده‌غه‌کردن و چ له‌ڕێگه‌ی هێرشکردنه‌وه ده‌یان جار خۆیان تاقیکرده‌وه.
هه‌ر تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی دوژمنان جگهلهنوشوستی هیچ شتێکی دیکه‌ی به‌دیاری بۆ نه‌هێنان . ناچار ڕوویان کردهدۆستهدێرینهکانیان ، ئه‌و دۆستهدێرینانهیان کهبهگوتهبناغهدانهری دیموکراتین به‌ڵام بهکردهوههۆکاری شێواندنی جیهان و ئاژاوه‌گێڕی نێوان گه‌لانن . ئه‌و دۆستهدێرینانهش بریتین له‌ئه‌مریکای ئیمپریالیستی و ئه‌وروپای که‌پیتالیستی .
هێشتا پارازێتی سه‌ر ڕۆژ-تیڤی به‌ته‌واوه‌تی لانه‌برابوو که‌هێرشی هاوبه‌شی پۆلیسی به‌لچیکی-تورکی ده‌ستی پێ‌کرد بۆ ناوه‌ندی ته‌له‌فزیۆن و زیاتر له‌یه‌ک ملیۆن ئیرۆ زیانیان گه‌یاند به‌دام و ده‌زگاکانی و چه‌ندین کارمه‌ندیان بریندار و ده‌سبه‌سه‌ر کرد ، هێشتا زیانه‌کانی ڕۆژ-تیڤی قه‌ره‌بوو نهکرابوونهوهکهدادگای هاوبه‌شی دانمارکی-تورکی دۆزیان له‌دژی ئه‌م دهنگهزوڵاڵهکردهوهو سزای هه‌زاران ئیرۆیان بۆ ته‌له‌فزیۆن بڕیه‌وه، هێشتا سه‌ره‌تای سزا داسهپێنراوهکانهکهپیلانی هاوبه‌شی فه‌ڕه‌نسی-تورکی که‌وته‌کار بۆ خامۆشکردنی ڕوناکی ڕۆژ و کپکردنی ده‌نگی ئازادیخوازان .
بورکانی ئازادیخوازان نه‌ک هه‌ر سارد نابێتهوهبهڵکو ههمیشهلهکڵپهو بڵێسهسهندندا ده‌بێت ، ڕۆژ-تیڤیش کهبهملیۆنان ئازادیخوازی له‌پشت بێت نه‌ک هه‌ر بێ ده‌نگ و ڕه‌نگ نامێنێت به‌ڵکو هه‌موو پیلانێکی دوژمان مایه‌پوچ دێڵێته‌وه. بێگومان ئه‌م گهلهکۆمهکیههاوبهشهش وێنه‌ی به‌فری به‌ر خۆره‌تاو ده‌توێته‌وه‌و به‌ری "ڕۆژ" به‌بێژنگی دوژمنان ناگیرێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست