کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەخلاقى زەكەریا

Sunday, 18/07/2010, 12:00


ئەوەى من مەبەستمە باسى بكەم , هێرش كردنە سەر كەسێك نییە , هەڵبەستنى كۆمەڵێك تۆمەتى بێ بنەماش نییە , بەڵكو چەند ڕاستیەكە كە ئێوە مانانیش دوورو نزیك لێى ئاگادارن .

لە دونیاى دەرەوە , ئەركى ڕۆژنامەنووس نییە بە دواى خەڵكێك بكەوێ و بە شان و باڵیدا بڵێ لە پێناو دەسكەوتنى شتێك , جا ئەو كەسە بەرپرسێك بێت , یان هونەرمەندێك , یان وەرزشوانێك , یان دەوڵەمەندێك و سەرمایەدارێك , چ جاى ئەوەى ئەو كەسە پێوانە نەكرێ كە چەندە بە ئەخلاقەو چەندە بە ڕەواجە لاى خەڵكى ,

ئەركى ڕۆژنامەنووسە لە هەموو كون و كەلەبەرەكان بەدواى ئەو كەسانەدا بگەڕێ و بەدوایانەوە بێت بۆ ئەوەى ڕاستیەكانى ژیانیان ئاشكرا بكات و بیخاتە سەر ڕووپەڕى ڕۆژنامەو گۆڤارو میدیاكان بۆ ئەوەى تەواوى خەڵكى لە ڕاستیەكانى ئەو كەسانە بگەن , بە مەرجێك ئەو كارە ڕۆژنامەنووسیە لە چوارچێوەى ئیتیكى ڕۆژنامەنووسى دەرنەچێت و درۆى شاخدار هەڵبەستێ لە پێناو ئەوەى ڕەواجێك بۆ ڕۆژنامەو گۆڤارەكەى خۆى لە ڕێگەى ئەو هەواڵە شاخدارانە پەیدا بكات.

دەمەوێ ئە لێرەوە دەست پێبكەم , لە هەوڵەكانى زەكەریا لە نێو میدیاى كوردى , لە بەكرێ گرتنى چەند كەسێك كە ناویان لە خۆیان ناوە ڕۆژنامەنووس و بە درۆ شاخدارەكانى زەكەریا هەڵخەڵەتاون و درۆكانى زەكەریا دەكەنە مانشێتى ڕۆژنامەو گۆڤارەكانى خۆیان , ساڵانێكە دەیانەوێ زەكەریا بكەن بە شتێك , بەڵام بێ سوودە چونكە بناغەكەى ئەو پتەو نییە , هێندە ڕێكلامى سەقەت بۆ كارەكانى دەكەن , هەر بێ سوودە , ناتوانن واى لێ بكەن بتوانێ خۆى لە قەرەى هونەرێكى گەورە بدات كە من نامەوێ ناوى هیچ هونەرمەندێك بێنم , بەڵام ئێوە دەزانن كە هونەرى گەورەو بەرز لەو وڵاتە هەن و لەگەڵ گوێ بیست بوونیان دڵ دەخەنە لەرزە , لەگەڵ ئەوەى ئەوان نە ئەپارتمان و ڤێلاى وەك زەكەریایان هەیە , نە زاواى سەرباز هەورامیەكى دز و مێبازى گەورەى نێو پارتین , كە بە بەرچاوى هەموو خەڵكى , سامان و موڵكى خەڵكى هەژارو ڕووتى ئەو وڵاتە بۆ شەوە سوورەكانى خۆیان و كوڕە (بە ڕەوشتەكانیان) , بۆ كۆمپانیاو پرۆژەكانى خۆیان لەو وڵاتەو دەرەوەى ئەو وڵاتە سەرف دەكەن , نە ڕۆژنامەنووسى چەلاو خۆریشیان هەن بە شان و باڵیان هەڵبڵێن و بیانەوێ ڕۆحێك بخەنە بەر بەرهەمەكانیان ,

نە بەرپرسە هیچ و پوچ و خوێن مژەكانى ئەو وڵاتە كە پاروى هەزاران منداڵە شەهید لە دەستى ئەواندایە , شەوانە لەگەڵیان دەخۆنەوە تا بەیانى وەك زەكەریا و هاوڕێ خوێن ڕێژەكانى , ئەو هاوڕێیانەى بە فەرمانەكانى ئەوان شەو تا بەیانى گەنج و پیرى بێ گوناهى ئەو وڵاتە بە درۆو تاوانى هەڵبەستراو , لە بەندیخانەكانى ئاسایش لەگەڵ ئازارەكانیان , هاواریان دەگاتە عەرشى خواى گەورە , ئەو هاوڕێ هونەرمەندە ناسكانەشى كە زەكەریایان خستە سەرپێ , ئەگەر ئێستا بیانەوێ زەكەریا بۆ چەند ساتێك ببینن و پیرۆزبایى ئەوەى لێ بكەن كە كچە تەڵاقداراوەكەى نا سەربازى نا موبارەكى خوێن ڕێژى ناو پارتى هێناوە , پیرۆزبایى ئەو ڤێلاو ئەپارتمانانەى لێ بكەن كە بە خوێن و سامانى دزراوى ئەو میللەتە كراوە , ئەوە دەبێ چاوەڕێى ڕەحمەتى ئەو بكەن كە ئەمر بفەرموێ بێنە خزمەتیەوە.

ئاى كە ئەخلاقێكى بەرزەو وەسف ناكرێ...

دەمەوێ ئەو پرسیارە لە زەكەریا بكەم : چ هونەرمەندێك هەیە لەو وڵاتە بتوانێ بە بەرهەمەكەى دەیان ئەپارتمان لە هەولێرو شارەكانى دیكەى عێراق دروست بكات ئەگەر دزو چەتە دەسەڵاتدارەكانى ئەو وڵاتەى لە پشتەوە نەبێ ؟

دەزانم كە تۆ خۆت و شەرەفى هونەریشیت لەدەستداوە بۆ دەستكەوتنى پارەو سامان , ئەگینا بەوە ڕازى نەدەبووى بێوەژنێكت بە ملەوە بكەن بەشەق , تۆ كە هێندە سووك و ڕسواى لەبەردەم بەرپرسێكى مێ باز و بەرپرسە خوێن ڕێژەكانى دیكە , بۆ ئاوڕێكیش لەو گەنجە سەر شێتانە نادەیەوە كە ئەقڵیان لەدەستداوە بە شیعرو گۆرانییە هیچ و پوچەكانى تۆ هەڵ خەڵەتاون؟

ئەى بۆ پێم ناڵێى چەندت لە داهاتى ئەو بەرهەمەى دوایى پێشكەش بەو منداڵە هەژارو كەمدەرامەتانە كرد كە بەتەنها بۆ ڕێكلام كردن و بە ڕەواج كردنى بەرهەمەكەت وێنەت لەگەڵ گرتن؟ یان پێت وایە ئەو میللەتە كەرو گایە و بەس تۆ ئینسانى كە بتوانى وا بەئاسانى پێمان ڕابوێرى ئەى هاوڕێى ئازیزى پیاوە دڕەندەكانى وڵات كە شەوانە تا بەیانى لەسەر مێزەكانى مەیخانەى تایبەتیت بەسەرخۆشى و لەسەر حیسابى خەڵكى هەژارى ئەو وڵاتە ڕشانەوەتان دێت و بێز لە خۆتان و شەرەفى خۆتان دەكەنەوە.

ئەى دە پێم بڵێ : چۆن بوو دەتوویست كەسێكى وەك وەزیرى خوێندنى باڵاش بخەڵەتێنى بەوەى بە نیازى كۆلیژێكى میوزیك بۆ خزمەتى هونەرى كوردى دروست بكەى !!! یان دەتویست دەیان گەنجى میوزیك ژەنى بە تواناى ئەو وڵاتە بخەڵەتێنى بەوەى خەمخۆرى ئەوانى , یان ئەویش لە چوارچێوەى درۆ شاخدارەكانت بوون؟

دە پێم بڵێ زەكۆ : ئەو شاعیرە بەڕێزانەى كە پێشتر هەڵەیەكیان كرد و هاوكارى تۆیان كرد كە پێ بگرى , چییان لێ بەسەر هات؟ بۆ كەسیان ئێستا دیار نین ؟ بۆ هەموویان نایانەوێ گوێیان لە ناوى تۆ بێتەوە؟ تخوا وەڵامى ئەوەم بدەرەوە , بۆ ئەرگوشیەكت كردووە بە شاعیر كە ئەوەندەى من بزانم ئەو ئەرگوشیە هەموو شتێك بێت , بەس شاعیر نییە , ئەگەر بیكەى بە بەقال و چەقال ئاساییە , بەس هى ئەوە نییە ببێتە شاعیر , زەكۆ گیان تكات لێ دەكەم لەوەندە بووەستە و بەخۆتدا بچۆوە , مەبە بە هەڵكەوت زاهیرە شاخدارەكە , دەست لەگەڵ خوێن مژو دزەكانى ئەو وڵاتە تێكەڵ مەكە , ئەگینا جوانترە لەگەڵ ئەو جلە كوردیەى وێنەت پێى گرتووە , دەمانچەیەك بخە بن پشتێنەكانت و تۆش ببە بە بەرسێكى دیكەى خوێن مژ , چونكە ئەو كاتە لە قاڵبى ئەوە دەردەچێت ئینسان بیت و بتەوێ ببى بە هونەرمەند.

زۆر شتى دیكە ماون زەكۆ گیان باسیان بكەم , بەڵام ئەوە بۆ ئەڵقەیەكى دیكە هەڵدەگرم.بزانم تا ئەو كاتە چى دەبێ و چى نوێ دێتە پێش.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە