کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌ دژی نیشته‌جێبوانی گه‌ڕەكی سه‌رچنار پرۆژه‌ی ساختمانی جاف تاوه‌ری دوو دروست ده‌كات

Wednesday, 06/06/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1 سلێمانی
سه‌رچا‌وه‌یەك له‌ فاروقی مه‌لا مسته‌فا شه‌ریكی هیرو كۆمپانیای نۆكانی یه‌كێتی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خوشكی هیرۆ، بریاری جیبه‌جیكردنی پرۆژه‌ی جاف تاوه‌ری دووی داوه‌، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی گه‌ڕه‌كانی ئه‌بو سه‌ناو سه‌رچنار ناڕه‌زای خۆیان به‌ چه‌ندین شێوه‌ ده‌ربریوه‌، به‌ هۆی به‌رزی ئه‌و تاوه‌رانه‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ 30 نهۆمه ‌و ئێسراحه‌ت و ئاسوده‌یی له‌و سنوره‌ تێك ده‌دات، چونكه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناو چه‌قی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌وه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه‌، كه‌ شاناز بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ 25 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كردووه‌.
شایانی باسه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر له‌ پرۆژه‌ی جاف تاوه‌ری یه‌كه‌وه‌ چه‌ند كرێكارێكی كوردی رۆژهه‌ڵات و باكورو یه‌زیدی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ و یه‌كێکیان گیانی له‌ ده‌ستدا، تا ئیستا شاناز ئاماده‌نه‌بووه‌ خوینی هیچ كام له‌ كریكاره‌ گیان له‌ ده‌ستداوه‌كه‌ و برینداره‌كان بدات.
هه‌روه‌ها ئه‌وەش زانراوه‌ كه‌ شانازی هاوسه‌ری دكتۆر له‌تیف خاوه‌نی 10 كۆمپانیایه‌ و سه‌همی له‌ دانا غاز و گروپی سه‌ردا بۆ سه‌یاره‌ی نیسان هه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی نۆكاندا، كه‌ شه‌ریكی سه‌رداری خاوه‌نی گروپی سه‌رداره‌ بۆ نیسان، كۆنه‌ شه‌ریكی عوده‌یی و نیچیره‌ڤان بارزانی و هیرو دكتۆر به‌رهه‌م سالح.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە