بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


دابەشکردنی پۆست وپێکنەهاتنی حکومەت و نەبوونی مووچە!!

Thursday, 13/03/2014, 12:00








یەکەم:

پێکهاتنی حکومە لە ئان و ساتدایە!!
بڵێن بۆ؟؟

لە دوا سیناریۆی پارتی بۆ گۆڕان و ئەوانی تر..
پۆستیێکی تازەی تر لە دایک بوو..ئەویش جێگری سەرۆکی هەرێمە بۆ کاروباری سەربازی..
پێش قسە کردن لەم پۆستە فەنتازیە نوێیە...
خودی سەرۆک ناشەرعیەو بە کودەتاکەی ٣٠ حوزەیران ماوەکەی درێژ کرایەوەو.. چەند یەكێیەتی بەرپرسیارە ئەوا ئۆپۆزسیۆنە شەرمنەکەش زیاتر..
پاشان دەکرێ بپرسین...ئایا جێگری سەرۆکی هەرێم چەند ساڵە کە پشکی یەکێێەتی و بووەو کۆسرەت ڕەسوڵ ئەم پۆستە تەشریفاتیەی وەر گرتوو..
چەند ساڵ و مانگ لەسەر ئەوەی کە نابێت..کۆسرەت ئەم پۆستەی بێت..ئەم شوێنە بە بۆشی مابۆوە سەرەڕای بوونی ڕێکەوتنامەی ستراتیژی و ئامادە بوونی تاڵەبانی..
کاتێکیش...سەرۆک لوتفی فەرموو ڕازی بوو...ئایا کۆسرەت ڕەسوڵ توانیویەتی بۆیەک چرکە ساتیش ئەم پۆستەی مومارەسەر بکات؟؟
بێ گومان نەخیر..تەنیا جارێک لەکاتی وون بوونی بارزانی بۆماوەی ٣ مانگ..کاتێک فشارەکان گەیشتنە ئەوەی کە دەبێت جێگرەکەی لەشوینی ئەو دابینشێت.. بەپەلە و بەڵام بێ ئەوەی کەس بزانێت لەکوێ بووە.. سەرۆک دۆزرایەوە.. باوکە ڕۆ، لەکوێی ئەم دونیایە بووە نەک سەرۆکی هەرێم و وڵاتێک بەڵکوو سەرۆکی خێزانیکیش ٣ مانگ بێ سەرو شوێن بێت؟!
ئەدی خێرە ئێستا هاتوون ئەم پۆستە جارێکی تر بەشێوەیەکی تر دادەتاشن و پێشکەشی گۆڕانی دەکەن..
شەو تادەرنگانێک بیرم لەو پۆستە کردەوە و لە دڵە وە بەزەیم بەبارزانی داهاتەوەو ووتم:
داماوە چەند ساڵە کە سەرۆکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو(ئەو پێشمەرگانەی کە ئێستا لەبەر نەبوونی مووچە ئەڵقەی هاوسەرگیریان دەفرۆشن) هیلاک بووە لەشەو نخونی و ئەم سەنگەر و ئەو سەنگەر هەم لە ناوچە دابڕاوەکان،هەم لەسەر سنورەکانی تورکیاو ئێران
بۆیە پێویستی بە پشوویەک هەیە و دەکرێت ئەمجارە گەش بین و بڵێێن بەڕاستیەتی..
بەڵکوو جێگرەکەی بتوانی کەمێک ئەرکی قورسی سەرشانی کەم بکاتەوە..
لە کۆتاییدا با هەموومان ئەمجارە گەش بین بین بە کۆتایی هاتن بە مشتومڕی پێکهاتنی حکومەت چی تر فشاریان نەخەینە سەر هەمووی ١٧٤ ڕۆژێکە.. ئەوپەڕی چەند مانگێکی ترە پێک دێن لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان ڕەنگە پۆستی داتاشروای تریش بێنە ئاراوە..

دووەم:

پرسی دواکەوتنی کەرنەڤاڵەکەی نێچیر بارزانی!!
دواکەوتنی حکومەت پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە کێشەی نێوان نێچیر بارزانی..باڵی مەنسور بارزانیەوە هەیە!!
ئەگەر ڕێک نەکەوتنی لایەنەکان لەسەر دابەش نەکردنی پۆستەکان هۆیەک بێت بۆ ئەو هەموو دوا کەوتنەوەو هێشتنەوەی کۆمەڵانی خەڵک لەچاوەڕوانیدا.. ئەوا شەڕی نێو ماڵی بارزانی هۆی سەرەکیەتی...چونکە باڵە زاڵەکەی ناو پارتی.. نایانەوێت بەهیچ شێوەیەک حکومەتێکی تۆکمە دروست بێت..کەهەم بەشێک لەدەسەڵاتەکان لە پارتی دەسەنرێتەوە هەم لەکاتی پێکهاتنی کابینەیەکی نیمچە سەرکەوتوش بە سەرۆکایەتی نێچیر بارزانی.. بەشکست دەشکێتەوە بەسەر باڵەکەی مەسعود بارزانیدا..
کێشمە کێشم و شەڕی دەسەڵات لە نێو خۆی بنەماڵە گەیشتۆتە سەر لێواری تەقینەوە....
بەڵام تائێستا توانیویانە کۆنتڕۆلی بکەن،، بەڵام تاسە هەر ناتوانن. شەڕی نەوتو بازرگانی جۆراو جۆر دەبێتە هۆی لێکترازانی ئەم بنەماڵەیە...
ئەوەی تائێستا ئەم بنەماڵەیەی ئاوا هێشتۆتەوە.. ڕکا بەرە لاوازو پەرتەکانیەتی کە ناتوانن هیچ کاردانەوەیەکی ئەوتۆیان هەبێت تەنانەت سنۆرێک بۆ ئەم دەسەڵاتە ڕەشەیان دابنێن..

سێهەم:

دوا کەوتن و نەدانی مووچە ڕووخانی بەعسم بیر دەخاتەوە!

چەند ڕۆژێک بوو بەعس پەلاماری کووەیتی دابوو...کاتێک قسەو باس گەیشتە ئەوەی ئابڵووقەی ئابوری دەخرێتە سەر عێراق ..لەچەند ڕۆژێکدا..هەرچی خواردن و خواردمەنی بوو لەبازارەکان یان فرۆشرا یان شاردرایەوە بۆ کاتی گرانی...
ئابڵوقەکە دەستی پێکرد..شەڕ بەرۆکی بەغدای گرت...لە کۆتاییدادوای جەنگێکی وێرانکەر
بەعس وەک پیاوە نەخۆشەکەی عوسمانی مایەوە تا ٢٠٠٣ .
کێ دەڵێ مێژوو دوبارە نابێتەوە..
دەسەڵات، یاخود حکومەتی کار بە ڕێکخەر..یاری بە مەرگی خۆی دەکات..
کەم نین ئەوانەی کەوتوونەتە فرۆشنی کەل و پەلی ماڵ و شتە پیرۆزەکان تا ئەڵقەی هاوسەر گیری و ناسئۆمید بوون لە ژیان و خۆ کوشتن و..ناڕەزایەتیکە کە تادێت پەرە دەستینیت.
دوێنی کارمەندێکی وەزارەتی ناوخۆم بینی ووتی ئەوا ٤٨ ڕۆژە مووچەم وەر نەگرتووە..
کرێ چیشم...خاوەن خانوەکە هێندە میهرەبانە دەڵێ گەر پارەت پێویست بوو..هی تریشت دەدەمێ ..بەڵام تاکەی و بە ئومێدی چی..
سەرۆکی ماوە بەسەر چوو بەجێ ی گەڕانەوەی پارەدزراەکانمان لە نەوتوو..داهاتەکانی گومرگ و فەرمانگەکان.. گوایە قەرز دەداتە نێچیری برازا...
بەڵام بە سودێکی زۆر..هەر هەمان کاتیش ڕایان گەیان کە ئەوان مووچەی ٢ مانگیان هەیە
گوایە مالیکیش لەبەر خاتری خاتران هی مانگی شوبات دەنێرێت..
کەچی دوێنی سەرچاوەیەکی لێڵ لە حکومەتێکی نا شەرعی ڕایگەیاند..گەر مالیکی لوتفی مانگی ئازار نەکات.ئەوا هەمان کێشە دوبارە دەبێتەوە؟؟
ئەی بۆ مانگەکانی تر..کێ لوتف بکات..
لە نێوان لوتف و بێ لوتفی مالیکی و هەڕەشەکانی بارزانیدا
تەنیا یەکچارەسەر هەیە..یەک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە