كێ حورمەتى پەرلەمانى شكاند؟
Wednesday, 10/07/2013, 12:00
1577 بینراوە
پەرلەمان حورمەتى نەماوە تابشكێندرێت !پەرلەمان ئەو كاتەى حورمەتى شكا كەپارتى لە31ى ئابدا دەبابە وسەربازى لیواى حەرس جمهورى هێنایە ناو حەرمەكەیەوە... ئەو مسعود بەرزانى بوو حورمەتى شكاندا نەك پەرلەمانتارەكەى گۆڕان، ئەوە پارتى و یەكێتى بوون حورمەتى پەرلەمانیان شكاند وسوكایەتیان بەخوێنى شەهیدان وكەسوكار وپاشماوەى ئەنفال كرد، كاتێ شەڕى بەرژەوەندى تایبەتیان هەلگیرسان وناویان شەڕى ناوخۆ! كەپارتى دەبابەكانى بەعسى لە 31ى ئاب هێنایە پایتەختى هەرێمى كوردستان وداگیریكردو بەعس وسەدامى بەبرا ودلسۆز وكات وڕووداوەكەشى بەنەبەردى لەمێژووى خۆیدا نووسییەوە یەكێتیش وەدەرنا لەهەولیر وپێشمەرگە وپیرۆزییەكانى ئەم نیشتمانى خستە ژێر پێى پۆستاڵى حەرس جمهورى وبەعسەوە،ئەوە پارتى بوو جەندەرمەى توركى هێنایە كوردستان وخاكى ئەم نیشتمانەى پێفرۆشت وتاكاتى ئەم نووسینەش جەندەرمەكانى تورك لە نیوان یەكێنى وپارتیدا ماوەتەوە!! هەر پارتى بوو گیانى پێشمەرگەى وبارگاى لایەنە سیاسیەكانى كوردستان كردە دیارى بۆ بەعسى بەتایبەت لایەنگرانى ئۆپۆسیوزیۆنى شیعە وعەرەبە سونەكان..ئەم بەنەبەردییەش بەسەرۆكایەتى مەسعود بارزانى بوو كەئیستا یەكێتى شیوەنى بۆ دەكەن وبەپیاوى پارێزەرى مافەگشتییەكان ناوى دەبەن !هەر مسعود بارزانى وپارتى بوون لەپێناو بەرژەوەندى خۆیاندا لەگەڵ هاوپەیمانەكەیان كەیەكێتییە كورى خەڵكیان بەكوشتدا لەپێناومەرامى خۆیان وپارەى گومرك ودەستكەوتى پلە وپایەى زیاتر كەچى ئیستا مزایدە دەكەن بەخوێنى ئەوگەنجانەى كە لەپێناو خۆیاندا بەكوشتیاندا كەچى یەكێتى بێشەرمانە باس لەشكاندنى حورمەتى پەرلەمان دەكات! بەڵام بیرچوو كە ئەوان هوكارى كاولكارى ئەم نیشتمانەن،باسى خوێنى هەڵەبجەو هەڵەبجەییەكان دەكەن بەڵام بیریان چووەتەوە كە خۆیان بوو پاسداری ئیرانیان هێنایە ناو هەڵەبجەو هەڵەبجەشیا بەو دەردە برد وئیستا شیوەنى بۆ دەكەن بەتایبەتى لەكاتى هەڵبژاردنەكان وململانییە سیاسیەكاندا! ئەو یەكێتی بوو هۆكارى ئەنفالكردنى خەڵكبوون هەر چون مام جلال خۆزگەى دەخواست هەڵەبجەیەكى تر دووبارە بوایەتەوە تاموزایەدەى سیاسیى پێوەبكەن!! ئەم دوو لایەنە تەماشاى ئاوێنەى مێژووى خۆیان ناكەن كەچەندە پڕەلە خیانەت وكاولكارى ویەكتر كوشتن و.....هتد، بەڵام دێن قسەیەك وكرتەیەكى كوبونەوەى حیزبییەكانى خویاند لێدەدەنەوە بى ئەوەى درێژە گرتەكە تەواو بكەن!یەكێتى سوێندى خواردبوو كەوەڵامى خیانەتى 31ى ئاب بە30 حوزیران بداتەوە !ئەمیشیان جارێكى تر بێ حورمەتی كرد بەرامبەر بەپەرلەمان،بەڵام ئەمیان بەدەبابەنا بەڵكو بە هێنانى پرۆژەیەك لەچیشتخانەى مەكتەبى سیاسیەوە بۆ پەرلەمان ودەرچواندنى بەیەك رۆژ وبەرازاوەییەوە پیشكەشى پارتى ومسعود بارزانییان كرد ئەمە بێ حورمەتییە نەك وتەى ئەو پەرلەمانتارە ،ئەو پەرلەمانتارە بەكردارەكانى پارتى ویەكێتى دەڵێت سەدام شەریفترە.. نەك بەپەرلەمان ؟ ئەوەى سەدام كردى هیچى كەمتر نیە لەوەى كەپارتى ویەكێتى دەیكەن .سەدام گەنجانى كوردى دەكوشت لەبەر ئەوە دژى سیاسەتى بوون ،پارتى ویەكێتیش بەهەمان شێوە دەیكەن،ئەوەتا پارتى ومەسعود بارزانى دوێنى لەبەر بەپاراستنى رژەوەندى خۆیان وحیزبەكەیان هێزى پێشمەرگەیان جوڵاند تا كەشوهەوایەكى نارام بخوقێنن وبەخەڵكى هەریم بڵێن ئەوە ئۆپۆسیوزینە دژ بەئێمە وبەرژەوەندى گشتییە!هەروەها پارتى مالكى بەدوژمن ناوى برد كەچى ئەمرۆش لەبەر سازشكردنى مالكى وپێدانى پارەو ودەسەلات بەبراى خوى وكورد وەسفیدەكات!؟ سەدامیش دژى ئێران وكوەیت جەنگى هەلكیرسان تاكورسییەكەى نەكەوێتە مەترسییەوە وخەڵكیش بیر لەخوپیشاندان وڕاپەرین نەكاتەوە وهەمیشە سەرقاڵبن بەم شەڕە ناحەقەوە،پارتى و یەكێتیش شەڕیان كرد، ئیستاش هەردووكیان لەپێناو كورسییەكەى تاڵەبانى وبارزانى هەموو شت دەكەن دژ بەكورد ،سەدامیش لەپێناو خۆى كورسییەكەى كردى، سەدام عەرەب بوو وخاوەنى بەعس بوو.. تاڵەبانى و بارزانیش كوردن وخاوەنى پارتى و یەكێتین, سەدام دژ بەئۆپۆسیوزیۆن بوو وهەر ڕۆژەو ناوناتۆرەیەكى دەخستەپاڵیان وئازادیخوازانى دەكوشت،ئەمانیش بەهەمان شێوە ئەوەیان پێكرا بیت كردوویانە.
پەرلەمانیك لە92 ەوە هاتبیتە بوون وە دەیان جار بی حورمەتى پێ كرابیت لەلایان پارتى و یەكێتیەوە وەكەسیش نەیوتبێ بى حورمەتییە! بەلام گوران ونەوشیروان مستەفا كەباس لەگەرانەوەى حورمەتو شكو بوپەرلەمان دەكەن كەجى بەدژ وكوتەداچى ناودەبرین! ئەو پارتى و یەكێتیە نایانەویت حورمت بو پەرلەمان هەبیت خۆشیان كوتەداچین وكوتەدایان كردە سەرپەرلەمان لە31ئاب و30 حوزەیران،ئەگەر نا چۆن دەكرێت تەمەن درێژبكرێتەوە لەحاڵەتێكدا بارزانى خەڵك هەڵیبژاردووەوماوەیشى بەسەرچووە!؟!هاوكات بڕواى بەپەرلەمان ئیرادەى خوڵكیش نییە.. بەلام بۆ درێژكردنەوەى دەسەڵاتەكەى بەمەرجەع وخاوەن ئیرادە لەقەلەَمى دەدەن وبەكارى دەهینن! لەكویى دنیادا كراوە كۆنۆسى كۆبوونەوەى مەكتەب سیاسى بچێتە پەرلەمان ولەیشەوە بەرگى یاسایى بەبەرگدا بكرێت؟جگە لەپەرلەمانى كوردستان ودەسەڵاتە دیكتاتوریەتەكان نەبیت؟ ئەوەى لەپەرلەمانى كوردستاندا ڕویدا تەنها لەپەرلەمانى سوریا بینیم كاتێك بیعەتى بەشار ئەسەدیان كرد لەسەرەتاى خۆپیشاندانەكانەوە كرا، ئەمەى لەپەرلەمانى كوردستان روویدا تەنها لەسەردەمى سەدام و قەزافى و حوسنى موبارەكدا دەكرا لەپەرلەمانەكانیاندا بۆ ئەوەى بڵێن سەرۆك بەتێكراى دەنگ متمانەى وەرگرتەوە وهەندێجاریش بۆ سیناریۆ هەندێك دەنگیان پێنەدەدا تا بڵێن بەزۆرینەى دەنگ متمانەى پێبەخشرایەوە.. ئەمانە بێ حورمەتى نەبن چین؟ لەكام فەرهەنگدا بوونیان هەیە؟لەكوتایشدا دەڵێم لەگەل ئەوپەڕى ڕیز وحورمەتم بۆپەرلەمانتارە ئازا وبوێرەكانى نیوە ئەوپەرلەمانە بەسەرجەم ڕاوبۆچونە جیاوازەكانەوە كەدەناسرێن ودیارن وخاوەن هەڵویستن، من وەكو جێگە وناو حورمەتم بۆجێگە وناو و ناونیشانى پەرلەمان هەیە، بەلام خۆزگە ئەوەى كرا لەپەرلەمان لەژێر خێوەتگەیەكدا بكرایە هەرچۆن لەسەردەمى پارتى و یەكێتى كرا لەكاتى شەرى ناوخو وخۆزگا خانەوادى شەهیدەكانى كەپارتى و یەكێتى بەكوشتیاندا لەپێناو بەرژەوەندییەكانیاندا دەهاتنە قسەوسكالایان لەسەر تومار دەكەن وداواى هۆكارى كوشتن وقەربویان دەكرد لەدوو حیزبە ووەك تاونبارى جەنگ دەیانناساندن .. ئەمانە و گەلێك خۆزگەى تر هەن لەكاتى خۆیدا براوام وایە ئێمە دەیبینین.