کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ په‌یجه‌ تازه‌که‌ی کوردستانپۆست له‌ فه‌یس بوک

Sunday, 06/11/2011, 12:00


به‌ڕێزان.....
هه‌روه‌ک هه‌موتان ده‌زانن ئێستا تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئینتەرنێت به‌تایبه‌تی فه‌یس بوک وه‌کو تیڤی و ساتلایتی لێهاتووه‌ ده‌چێته‌ زوربه‌ی ماڵه‌کان و له‌ شۆڕشه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بیدا ده‌ورێکی باڵای هه‌بووه‌ تا وایلێهات پێیان ده‌وت شۆڕشی فه‌یس بوک، چونکه‌ ئه‌متۆڕه‌ ده‌توانێت خزمه‌ت به‌ هاوڵاتیان بکات به‌ گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری و گه‌یاندنی هه‌واڵ به‌خێرایه‌کی خه‌یاڵی پێشتر په‌یجێکمان هه‌بو که‌ نزیک ببوه‌وه‌ له‌ 10000لایک به‌ڵام پاشئه‌وه‌ی ڕیپۆرتکرا ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و بابه‌تانه‌وه‌ که‌ داده‌به‌زی و به‌تایبه‌تیش دانان و نوسینی کۆمێنتی ئێمه‌ بو له‌سه‌ر واڵ واتا دیواری په‌یجی مه‌سرور و مه‌سعود له‌ پێشتردا به‌ چه‌ند رۆژێک ئه‌وانه‌ش ناتوانن وشه‌ به‌ وشه‌ وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌ به‌ڵکو بڕوایان به‌ لاناوبردن هه‌یه‌ هه‌روه‌ک چۆن وه‌ڵامی سه‌رده‌شت و سۆرانیان به‌ فیشه‌ک دایه‌وه‌ وه‌ڵامی ئێمه‌شیان به‌ ڕیپۆرت دایه‌وه‌ به‌ پێویستی ده‌زانم ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه‌ بنوسم چونکه‌ براده‌رانی سایتیش به‌هه‌ڵه‌ نوسیبویان که‌ گوایه‌ هاک کراوه‌ ...ئه‌و په‌یجه‌ هاک نه‌کراوه‌ چونکه‌ په‌یج هه‌ر هاک ناکرێت به‌ڵکو ده‌بێت ئه‌کاونتی یه‌کێ له‌ ئه‌دمینه‌ به‌ڕێزه‌کان هاک بکرێت منیش به‌ حوکمی ئه‌وه‌ی له‌ شه‌و رۆژێکدا دوو بۆ سێ کاتژمێر ئه‌گه‌ر له‌ خه‌تا نه‌بم ئه‌گینا به‌ به‌رده‌وام له‌ خه‌تام له‌کاتی ریپۆرتکردنه‌که‌دا په‌یوه‌ندیم کرد به‌ ئادمینه‌کانه‌وه‌ هیچیان هاک نه‌کرابون ته‌نها په‌یجه‌که‌ دلیت کرابو له‌لایه‌ن فه‌یسبوکه‌وه‌ دیاره‌ زوربه‌تان ده‌زانن یاسای فه‌یس بوک وایه‌ ئه‌گه‌ر له‌ کاتژمێرێکدا 1000 که‌س ڕیپۆرتی بکات ئه‌و په‌یجه‌ دلیت ده‌کرێت ، ئه‌وه‌شیان ڕێو شوێنی هه‌یه‌ که‌ دورمانده‌خاته‌وه‌ له‌ دلیت که‌ له‌داهاتودا به‌ته‌ماین بیکه‌ین.

هه‌ر به‌ڕێزێک که‌ نامه‌ی ناردوه‌ و په‌یوه‌ندی کردوه‌ به‌ براده‌رانی سایته‌وه‌ که‌ گوایه‌ ده‌توانێت په‌یجیان بۆ دروست بکات دیاره‌ دروستکردنی په‌یج چه‌ند خوله‌کێکی ده‌وێت و کارێی گران نیه‌ ئه‌وه‌ لای منه‌وه‌ ده‌رگا کراوه‌یه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ده‌مێنێت به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌رانی سایته‌ که‌ بریار ده‌ده‌ن به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌ڵێم ئه‌مه‌ کورسی ده‌سه‌ڵات نیه‌ و معاشیشمان نیه‌ ته‌نها خزمه‌تکردنه‌ کێ زیاتری له‌ ئێمه‌ پێده‌کرێت ده‌ستخۆشی لێ ده‌که‌ین

کاک (مستەفای حەسەنە گەورە)ش بەر لە دوو هەفتە بە رەزامەندی بەڕێوەبەر و نووسەرانی کوردستانپۆست، کە ئێمە داوامانکرد، یەکێکیان بوونی لەگەڵماندا هەبێت، بۆ ئه‌وه‌ی شته‌کان به‌ هه‌ڵه‌ نه‌که‌وێته‌وه‌، که‌ له‌م دواییه‌دا بوو به‌ ئادمین، دیاره‌ پاش روودانی دیلیتیی پەیجەکە لە فەیس بووک، ئیتر بڕیاریان دا ئەو لەگەڵماندا نەمێنێتەوە، هەروەها له‌به‌ر کاری سایته‌که‌ زۆر پێی نه‌ده‌کرا که‌ بوونی به‌رده‌وامی هه‌بێت له‌ فه‌یس بوک، به‌ڵام من شانازیی به‌ ته‌نها سڵاو کردنێکی ئه‌و که‌سه‌وه‌ ده‌که‌م ئه‌و به‌ڕێزه‌ ڕابوردو ئێستای یه‌کێک بوه‌ که‌ شه‌و رۆژی خستوه‌ته‌ سه‌ر یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ڕه‌خنه‌ له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ بگرێت من سانازی پێوه‌ ده‌که‌م ئه‌ومان له‌گه‌ڵ بێت.

ئێستاش ئه‌و لینکه‌ی دانراوه‌ په‌یجه‌ تازه‌که‌مانه‌ و بریاریش لای به‌ڕێزانی سایته‌ سه‌ربه‌رزه‌که‌ی کوردستان پۆسته‌.

هەڵسوڕاوانی کوردستانپۆست لە فەیس بوک

https://www.facebook.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە