بەرهەم ڕاسپێراوی جهلاله بۆ ئاشتكردنەوەى كاك كۆسرەت و ئەندامەكانى ترى مەکتەبى سیاسى.
Saturday, 14/02/2009, 12:00
1505 بینراوە
بەپێى وتەى سەرچاوەیەكى ئاگادار مام جەلال داواى لەكاك دكتۆر بەرهەم كردوە كە پەلە بكات لە چارەسەر كردنى كێشەى ئەو ئەندام مهكتەب سیاسیانەى كە دەستیان لە كاركشاندووەتەوە تاوەكو ئەمجارەش ئاشتیان بكاتەوە و بیان هێنێتەوە سەر سفرەى گەندەڵیەكانى جهلال.
ئێستا جەلال لە بهغدادە، دهزانێت خۆى ئەم كێشەى پێ چارەسەر ناكرێ بۆیە دكتۆر بەرهەمى پێ باشتر بووە و داواى لێكردووە ئەو كارەى بۆ بكات. بەپێى زانیاریەكى تازەتریش كە ئێستا ئاشكرا بووە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 14 ئەندامى سەركردایەتى یەكێتى نیشتمانى كوردستان ئامادەن دەست لەكاربكێشنەوە بەڵام ئەوان چاوەڕوانى هەر یەك لە كاك عوسمانى حاجى محمود و كاك كۆسرەتو ئەندامەكانى ترن بۆ ئەوەى ئەوانیش بچنە ڕیزى دەست لەكاركشانەوەكان و بەرەو گردەكەى كاك نەوشێروان هەنگاو بنێن.