کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆمیته‌ی ئه‌کادیمیانی کوردستان بۆ پشتیوانی له‌ لیستی گۆڕان له‌ سوید

Sunday, 05/07/2009, 12:00


گۆڕانکاری به‌رهه‌می کاره‌ پیرۆزه‌کانی شه‌هیدانمانه‌، پێویسته‌ بکرێت. هه‌ر بۆیه‌ خه‌ڵکی کوردستان له‌ هه‌موو بوارێکی خزمه‌تگوزاری و هه‌وڵدان بۆ دروستبوونی کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدێرن که‌ پێویستیان پێیه‌تی.
کۆمه‌ڵگایه‌ك دووربێ له‌ بیری ته‌سکی حیزبایه‌تی ناشایه‌سته‌و ده‌ست خستنه‌ ناو کاروباری داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت. که‌واته‌ گۆڕان به‌ره‌و دنیایه‌کی نوێ پێویسته‌و، گۆڕانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش تاکه‌ ڕێگایه‌که‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی که‌ خه‌ڵکی کوردستان تووشی بووه‌ و چاره‌سه‌ری زۆر زه‌حمه‌ته‌ ئه‌بێت به‌ ڕێگایه‌کی دیموکراتی و ئاشتیخوازانه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت له‌ ڕێگه‌ی سندوقی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ دوور له‌ هه‌موو شێوه‌یه‌کی توندو تیژی. هه‌ر بۆیه‌ دروستبوونی کۆمیته‌یه‌کی ئه‌کادێمی، کاریگه‌ری خۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی گۆڕان، که‌به‌پشتیوانی کۆمه‌ڵگای کوردی په‌یڕه‌و ده‌کرێت، هه‌روه‌ها هه‌لێکی گونجاوه‌ بۆ ئێمه‌ی ئه‌کادیمیان که‌ چه‌ندین ساڵه‌ هاوار ده‌که‌ین دژی گه‌نده‌ڵی و بۆگه‌نبوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌، که‌ به‌رده‌وام هاوارمانه‌و بانگه‌واز ئه‌که‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردنی. که‌واته‌ ئێمه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و بیری نوێ پێویسته‌ هاوکاربین له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستاندا بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌، وه‌کو ده‌بینین ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ که‌مته‌رخه‌م بووه‌ و نه‌یویستووه‌ چاره‌سه‌رێکی گونجاوو له‌بار بدۆزێته‌وه‌ بۆ کێشه‌کان وه‌ك:
* یاسا سه‌روه‌ر بێت، په‌رله‌مان ئازادو چالاك و خاوه‌نی بڕیار بێت، نه‌ك حیزب ده‌مڕاست و خاوه‌ن بڕیار بێت.
|خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵکی کوردستان و ژیاندنه‌وه‌ی ژیان له‌ لادێکاندا که‌ بڕبڕه‌ی پشتی شارو شارستانین.
بودجه‌ی ساڵانه‌ی کوردستان که‌ نازانرێت چه‌نده‌و چۆن به‌کار ده‌هێنرێت.
* ده‌ستکه‌وتی هه‌ردوو حیزبی باڵاده‌ست و لێپرسینه‌وه‌ له‌ داهاتی کۆن و نوێیان.
* کارکردن بۆ گێڕانه‌وه‌ی که‌رکوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان (باشوری کوردستان).
* حیزب له‌ حکومه‌ت جیا بکرێته‌وه‌ و ده‌ست له‌ کاروباری وه‌رنه‌دات.
* خوێندنگاو زانکۆکان سه‌ربه‌خۆبن و سنوری سووریان نه‌به‌زێنرێ.
* خه‌ڵکی شیاو بۆ شوێنی شیاو دابنرێن.
* پاراستن و ئازادی ڕۆژنامه‌ نووسان.
* هاندانی کورد بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستێکی ئازایانه‌ له‌ ئاست بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کوردی پارچه‌کانی کوردستان.
* پاککردنه‌وه‌ی داموده‌زگا حکومیه‌کان له‌ گه‌نده‌ڵی خزم خزمێنه‌ و په‌یوه‌ندیه‌ خێڵه‌کیه‌کان.
* به‌ربه‌ستکردنی تاوان و کوشتنی ژنان و کچان.
* لێپرسینه‌وه له‌ دیارنه‌بوونی ئاینده‌ی گه‌نجان که‌ ڕوو ئه‌که‌نه‌ هه‌نده‌ران.
* هه‌وڵدان بۆ دروست بوونی کۆمیته‌یه‌کی کوردستانی بۆ پێکهێنانی هاوکاری کردنی‌ گه‌نجانی هه‌نده‌ران.
* زۆر خاڵی دیکه‌ که‌ ئه‌توانن له‌ به‌رنامه‌ی لیستی گۆڕان بیخوێننه‌وه‌ (1).
وه‌ك ئاشکرایه‌، ئه‌رکی هه‌موو تاکیکی کورده‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م دڵه‌راوکێیه‌ی که‌ خه‌ڵکی کوردستان تووشی بووه‌، له‌سه‌ر که‌می خزمه‌تگوزاری‌ به‌دواداچوون بکات، به‌تایبه‌تی که‌سانی ئه‌کادیمی و ڕۆشنبیران. هه‌روه‌ها هه‌لێکی مێژووییه‌ بۆ ئێمه‌ی ئه‌کادیمی که‌ هاوکاری و پشتیوانی له‌ خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ین بۆ سه‌رکه‌وتنی بزوتنه‌وی لیستی گۆڕان.
له‌ کۆتایدا پێویسته‌ گۆڕان کوردستانیش بگرێته‌وه‌ و کۆتایی به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ تێرنه‌خۆره‌ش بهێنرێت که‌ 18 ساڵه‌ خواسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستانی ژێر پێ خستوه‌ و گه‌نده‌ڵی تا بینه‌قاقایان هاتووه‌....
کۆمیته‌ی ئه‌کادیمی به‌گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی یاسا، خواسته‌کانی دێته‌دی.
ئه‌کادیمیه‌ به‌رێزه‌کان بۆ دروست بوونی کۆمیته‌یه‌کی ئه‌کادیمی کوردستانی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان (ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ریکا، ئوسترالیا، که‌نه‌دا و کوردستان) بۆ پشتگیری له‌ لیستی گۆڕان ئه‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ئیمه‌یله‌ بکه‌ن.
[email protected]
http://gorran.org/Content.aspx?LinkID=10&Action= 1)به‌رنامه‌ی لیستی گۆڕان: (1)
به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بۆ ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە