هەموو جار
Saturday, 03/12/2011, 12:00
هەموو جار
ئەڵێین لەسەر سینگی نیشتیمان
گوڵ ئەڕوێنین
کەچی دەشت و چیای دەکەین بەئاگرو
دەیسوتێنین
هەموو جار
دەست دەخەینە نێو دەستی یەکتر
کە دڵسۆز بین
بەڵام
لەپڕ دەستمان بەر دەدەین
دووژمنی یەکتر ئەبین
هەموو جار
ئەڵێین کەرکوک دڵی کوردستانە
وەلێ هەموو جار
دەیکەین بەخاکی بێــــگانــــــــە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست