سه‌ره‌تای پاشا گه‌ردانی له ناو پارتیدا سه‌ری هه‌ڵداوه و ئه‌و گردهوانهش که ئێوه ناوتان لێناوه ، له سه‌رکه‌وتندایه.
Saturday, 02/05/2009, 12:00
مه‌سعود ساڵه‌یی کۆیله نوستوه‌و پشتیوان سادقیش وا مه‌سرور له خه‌وی هه‌ڵده‌ستێنێ. مه‌سعود ساڵه‌یی ده‌ڵێ لیستی جیاواز هه‌بێت و نه‌بێت ، ئیستیحقاقی ئینتیخابی خۆمان ده پارێزین ، به‌ڵام تازه له خه‌و ههستاوهکه ، به پێجه‌وانه‌ی نوستوهکهوه ده‌ڵێ له پێناو پارێزگاری له ده‌ستکه‌وته‌کان چاوپۆشی له هه‌ندێک ئیستیحقاقی ئینتیخابی خۆمان ده‌که‌ین ، له لایه‌کی دیکه ده‌ڵێ من پێم وایه چاوه‌روان ناکرێت له هه‌ڵبژاردنی چاوه‌روانکراوی هه‌ریمی کوردستاندا هیچ گۆرانێکی ئه‌وتۆ له نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌رێمدا بێته کایه‌وه.
کورد ده‌ڵێ مانگ به چاو دیاره‌و به په‌نجه ئیشاره‌تی بۆ ده‌کرێ، به‌قسه‌کانی مه‌سعود ساڵه‌یی گه‌نده‌ڵ و کۆیله‌و داوێن پیس و دزو فه‌سادو هیچ له بارانهبو له‌گه‌ڵ پشتیوان سادقی هه‌رزه‌کارو مێبازدا سهدله سه‌د لێدوانه کانی محمه‌د سعید سهحافم بیر ده‌که‌وێته‌وه که ئه‌مریکا سێ به‌شی به‌غدادی گرتبو ئه‌و هه‌ر له درۆ‌و پروپاڵانتهی خۆی نه‌ده‌که‌وت ، تا به‌باشترین درۆزان له عێراق و جیهاندا ناوی به عولوج ده‌رکرد ، وا له م هه‌رێمه خێر له خۆ نهدیوهش ئه‌م دوپاڵاوهنهی ناو پارتی به درۆ زه‌قه‌کانیان خه‌ریکن ناوی درۆزان بۆ خۆیان ببچرن و ناو بانگی پێ ده‌ر بکه‌ن ، هه‌رچۆن درۆ کانی محه‌مد سه‌عید سه‌حاف پاشاگه‌ردانی به‌دوای خۆدا هێنا ئاواش درۆکانی مه سعود ساڵه‌یی و پشتیوان سادق ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌کات سه‌ره‌تای پاشاگه‌ردانی له ناو پارتیدا سهرههڵدابێ ، ئاخر گه‌ر وانیه له‌چی قاموس و به‌رنامه‌یه‌کدا هاتوه له ماوه‌یه‌کی چه‌ند رۆژی‌دا ئه‌ندامێکی مه کته‌بی سیاسی و به‌ر پرسی لقیق له‌سه‌ر یه‌ک پرس دو لێدوانی جیاواز بده‌ن ، ئه‌مه گه‌ر بێ سه‌ره‌و به‌ره‌یی و له یه‌کترازانی ناو پارتی نه‌بێت ئه‌دی ناوی ده‌نێن چی؟ یان ئه‌گه‌ر پارتی قۆناغی پیری تێنهپهراندوهو سه‌ری له گوێ گۆر ناله‌رزێ ئاغاکه‌یان چۆن ئه‌مه ی پێ قبوڵ ده‌کرێ ، ئه‌مه‌ی من ده‌یڵێم ته‌نها رای خۆم نیه به‌ڵکو رای خه‌ڵکی کوردستانه که ئێوه ئیستیحقاقی ئینتیخابی بپارێزن و نه پارێزن تازه به‌ته‌مای هیچ مه‌بن و نه بۆتان ده‌پارێزرێت و نه خه‌ڵکیش ده‌هێڵی بیپارێزن ، ئه‌وه‌ی که بۆ ئێوه‌و سهرانتان ماوه‌ته‌وه‌و جه‌ماوه‌ر حه‌پولکی داون ته‌نها ئه‌وه‌یه به‌بێ حه‌یایی خۆتانه‌وه کوردستان‌مان بۆ به جێبهێڵن و گۆری خۆتان وون بکه‌ن ، ئێوه‌ی دۆراویش نه‌وشیروانتان کردوه به گردهوانهکه ، بۆیه منیش پێتان ده‌ڵێم گردهوانهکه له سه‌ر کهوتندایهو ئێوه‌ش چاره‌نوستان روره‌شی و نه‌فره‌تکردنه ، وازیش له گۆڤار‌و رۆژنامه‌کان بهێنن و به لێدوانه بێ سه‌ره‌و به‌ره‌کانتان لاپه‌ره‌کانیان پێ پیس مه‌که‌ن، کوردیش ده‌ڵێ دۆراو نه‌ڵێ به هینم دڵی شه‌ق ده‌بات.....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست