کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ریی کۆما جڤاکێن کوردستانKCK له‌ دژی ئه‌شکه‌نجه‌ی ئیمرالی ناره‌زاییه‌کی توندی نیشان دا.

Thursday, 03/12/2009, 12:00


KCK له‌ لێدوانێکدا رایگه‌یاند,که‌ ئامانجی دوا گۆڕانکاری له‌ ئیمرالی له‌ناوبردنی ئۆجه‌لانه‌ و به‌م شێویه‌ بۆچوونی خۆی ده‌ربری: رێبه‌ری گه‌لی کورد رووبه‌رووی مه‌رگ ده‌کرێته‌وه‌، هیچ که‌سێک ناتوانێت ئه‌و دۆخه‌ مه‌ترسیداره،‌ به‌ دۆخێکی ئاسایی ناودێر بکات. کۆما جڤاکێن کوردستان بانگی له‌ رای گشتی کرد، که‌ نیازی ته‌سفیه‌کارانه‌ی AKP له‌ دژی گه‌لی کورد ببنێت. سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK‌ ده‌رباره‌ی خراپترکردنی ره‌وشی ئۆجه‌لان له‌ زیندانی ئیمرالیدا له‌ژێر په‌رده‌ی باشکردنی هه‌لومه‌رجی زیندانه‌که‌ به‌ کوده‌تا له‌ قه‌ڵه‌م دا و رایگه‌یاند که‌ له‌ کوردستان و تورکیا ده‌ست به‌ قۆناغێكی نوێ کرا.
له‌ که‌سایه‌تی رێبه‌ری گه‌لی کورددا ، ده‌رگا بۆ ئه‌نجامدانی له‌ناوبردن و کۆکوژیه‌کان ئاوه‌ڵا ده‌کرێت.
AKP له‌ ژێر ناوی شوێن گۆڕین و چاک کردنی دۆخی زیندانی ئیمرالیدا نه‌ک ته‌نیا هه‌لومه‌رجی ژیانی رێبه‌ر ئاپۆ پاشتر نه‌کردووه‌، به‌ڵکو رووبه‌رووی مه‌رگی کردووه‌ته‌وه‌‌، به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌یانه‌وێ له‌ناوی ببه‌ن،و رای گشتی و گه‌لی کورد هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن، شتێکی شاراوه‌ نیه‌ که‌ رێبه‌ر ئاپۆ رووبه‌رووی مردن ده‌کرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ واتای مردنی گه‌لێک دێت، هیچ که‌سێک ناتوانێت ره‌وایی به‌ مه‌ترسی ره‌وشێکی له‌و جۆره‌ ببه‌خشێت، که گه‌یشتووته‌ ئاستێکی هه‌ره‌ به‌رزی مه‌ترسیدار.
KCK‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ دوای راسپارده‌کانی کۆمیته‌ی به‌رگرتن له‌ ئه‌شکه‌نجه‌ی ئه‌وروپا CPT ئه‌و گۆڕانگاریانه‌ ئه‌نجام دراون، به‌ڵام ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ نه‌ک بۆ باشترکردن به‌ڵکو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بۆ کوشتنی ئۆجه‌لانه. له‌ درێژه‌ی لێدوانی KCK‌ دا هاتووه: " گوشاری توند، ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌روونی ، جاربه‌جار ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌رمانخوارکردن له‌ ماوه‌ی 11ساڵی رابردوودا که‌ له‌ سه‌ر ئۆجه‌لان پیاده‌کراوه‌، ته‌ندروستی رێبه‌ر ئاپۆ به‌ شێوه‌یه‌کی جددی تێکداوه‌،به‌ سه‌پاندنی شوێن و هه‌لومه‌رجی نوێ، تێکچوونی دۆخی ته‌ندروستی ده‌گاته‌ ئاستێک که‌ مه‌حاڵه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت، ئه‌مه‌ش به‌ واتای سه‌پاندنی ژووری تاکه‌که‌سی هه‌میشه‌یی دێت.
KCK‌ به‌ بیری خسته‌وه‌ که‌ نابێ ئۆجه‌لان وه‌کو گیراوێکی ئاسایی حیسابی بۆ بکرێت، چونکه‌ ته‌ندروستی ، ئاسایش و ئازادی ئه‌و له‌هه‌مان کاتدا ته‌ندروستی ، ئاسایش و ئازادی گه‌له‌که‌مانه.
KCK‌، رایگه‌یاند که‌ په‌رده‌ له‌ سه‌ر نیازی راسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌تی تورک و AKP‌ لابردراوه‌ و گوتی: ئێمه‌ وه‌کو رێکخستن هه‌موو کاتێک ئه‌وه‌مان ده‌ست نیشان کردووه‌ که‌ هه‌ڵسوکه‌وت کردن به‌رامبه‌ر به‌ رێبه‌ر ئاپۆ، بۆ گه‌له‌که‌مان ده‌بێته‌ هۆی شه‌ڕ و ئاشتی، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد به‌ رێبازی دیموکراتی و به‌رقه‌راربوونی ئاشتی ، ئێمه‌ 5 جار ئاگربه‌ستمان راگه‌یاندووه‌ و گه‌ریلاکانمان چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووری تورکیا، له‌ دوا جاریشدا بزووتنه‌وه‌که‌مان رۆژی 13ی مانگی رابردوو به‌ دواوه‌ و له‌ سه‌ر داخوازی رێبه‌رمان بریاری بێچالاکیمان راگه‌یاند، رێبه‌ر ئاپۆش له‌ پێناو چاره‌سه‌ریدا نه‌خشه‌یهکی رێ ئاماده‌ کرد و راده‌ستی به‌رپرسانی ده‌وله‌ت کرد، به‌لام تا ئێستا ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ ئاشکرا نه‌کراوه، پێشنیاری ناردنه‌وه‌ی 3 گروپی ئاشتی له‌ قه‌ندیل، مه‌خمور و ئه‌وروپا کرد، ئێمه‌ش ئه‌و پێشنیاره‌مان به‌جێگه‌یاند، وێرای ئه‌م هه‌موو هه‌وڵانه‌ ده‌بینرێ که‌ چۆن حکومه‌تی ئاکه‌په‌ و ده‌وله‌تی تورک ره‌فتار له‌گه‌ڵ رێبه‌رایه‌تیمان ده‌که‌ن، به‌مه‌ش نیازی راسته‌قینه‌ی ته‌سفییه‌کارانه‌یان ئاشکرا ده‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ کوردان به‌ گشتی و به‌تایبه‌تی ئه‌و کوردانه‌ی که‌ خۆیان له‌ ئاکه‌په‌ نزیک کردووته‌وه،‌ یان خۆیان نزیک ده‌که‌نه‌وه‌ ئیدی درک به‌ داو و ته‌له‌که‌بازییه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و سه‌رانی دیکه‌ی AKP بکه‌ن.
KCK‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ هێرشه‌کانی سه‌ر ئۆجه‌لان ،ده‌روازیه‌ک له‌به‌رده‌م قۆناغێک ده‌کاته‌وه‌ ‌که‌ مه‌حاڵه پشتگوێ بخرێت و گوتی: "ئه‌م هێرشانه‌ له‌ هه‌مان کاتدا به‌ ‌واتای راگه‌یاندنی کۆمه‌ڵکوژی دێت و شه‌ڕێکه‌ له‌ دژی پرۆسه‌ی ‌ئاشتی که‌ رێبه‌رایه‌تیمان، بزووتنه‌وه‌ و گه‌له‌که‌مان کاریان بۆکردووه‌ و به‌ره‌و پێشه‌وه‌یان بردوه‌. ئه‌و هێرشانه‌ی که‌ ده‌کرێته‌ سه‌ر گه‌له‌که‌مان له‌ شاره‌ گه‌وره‌کانی تورکیاش ئه‌م بۆچوونه‌ پشتراست ده‌کاته‌وه‌.
سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ریKCK‌، له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا له‌ باره‌ی دژوارتربوونی ئه‌شکه‌نجه‌ی ئیمڕاڵی، به‌رپرسیارێتیی ئه‌و ڕه‌وشه‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی حکومه‌تی AKP‌ و، کۆمیته‌ی به‌رگرتن له‌ ئه‌شکه‌نجه‌ی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپاCPT.
KCK‌ به‌ هۆی مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر ژیانی ئۆجه‌لان، ڕه‌وشی نائاسایی ڕاگه‌یاند و، بانگی سه‌رهه‌ڵدان و چالاکیی پاراستنی ڕه‌وای له‌گه‌لی کورد کرد. سه‌رۆکایه‌تیی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی KCK ووشیاریی دا که‌، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه‌ حکومه‌تی AKP‌ و، هه‌موو لایه‌نه‌ پێوه‌ندیداره‌کانی تر‌، له‌ دۆخی ئۆجه‌لان دا، یاری به‌ ئاگر ده‌که‌ن. ده‌بێت هه‌رچی زوتر‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان و ته‌ندروستی رێبه‌ر ئاپۆ کۆتایی پێ بێ، ته‌ندرووستیی مسۆگه‌ر بکرێت، هه‌ستیاره‌یه‌کانی گه‌لی کورد و بزوتنه‌وه‌که‌ی له‌ به‌رچاو بگیرێن و، رێبه‌ر ئاپۆ له‌ ژووری تاکه‌که‌سیی مه‌رگدا ده‌ربهێنرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ ئه‌نجام نه‌درێت، ئه‌وا له‌و شتانه‌ی ڕووده‌ده‌ن،‌ ئێمه‌ و نه‌ گه‌له‌که‌مان به‌رپرسیارنین. ئێمه‌ وه‌ک بزووتنه‌وه‌ له‌و دۆخه‌ نیگه‌رانین. با هیچ که‌س سه‌بری ئێمه‌ و گه‌له‌که‌مان تاقی نه‌کاته‌وه‌.
kck کۆمیته‌ی به‌رگریکردن له‌ ئه‌شکه‌نجه‌ی سه‌ر به‌ یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا، CPT له‌و سیسته‌مه‌ نوێیه‌ی ئیمرالی به‌رپرسیار بینی و، داوای له‌و کۆمیته‌یه‌ کرد، ئه‌رکی خۆی جێبه‌جێ بکات‌.
له‌و باره‌وه‌ KCK‌ ده‌ڵێ: CPTبۆ‌ خۆی راسپارده‌ و بڕیاری گرتووخانه‌ نوێکه‌ی ئیمرالی داوه‌. به‌وه‌ش CPT ژیانی رێبه‌ر ئاپۆی خستوه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌. بۆیه‌ به‌رپرسیاری ئه‌و سیسته‌مه،‌ ده‌بێت له‌ به‌رامبه‌ر ڕه‌وشی ڕێبه‌ر ئاپۆ نه‌بێته‌ ته‌ماشاو‌ان و، بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌و دۆخه‌ بێنێت ده‌بێت بکه‌وێته‌ هه‌وڵدانه‌وه‌. ده‌بێت بۆ‌ خۆیان بچه‌نه‌ ئیمرالی. ئێمه‌ داوا له‌ CPT ده‌که‌ین، بۆ ئاسایشی ژیان و چاره‌سه‌ریی ته‌ندروستی رێبه‌ر ئاپۆ ڕێوشوێنێ پێویست بگرێته‌ به‌ر. کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی KCK‌ بانگێکی وه‌های له‌ ناوه‌نده‌ ته‌ندرووستیه‌کان و، پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ کرد: ده‌بێت هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ، ناوه‌نده‌کانی ته‌ندروستی و، هه‌موو لایه‌نه‌ دیموکرات و سۆسیالیسته‌کان و، لایه‌نگرانی ئاشتی له‌ به‌رانبه‌ر گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆدا بکه‌ونه‌ هه‌ولدانه‌وه‌.
کۆما جڤاکێن کوردستان له به‌ر‌ دژواریی دۆخی ته‌ندروستیی ئۆجه‌لان و، ئه‌شکه‌نجه‌ی ئیمرالی ڕه‌وشی نائاسایی راگه‌یاند و له‌و باره‌وه‌ ووتی: ژیانی رێبه‌رمان له‌ مه‌ترسیدایه‌. ده‌بێت هه‌ر کوردێکی به ‌شه‌ره‌ف، له‌ ووڵات و له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ پێناو رێبه‌ر ئاپۆ دا،په‌ره‌‌ به‌ به‌رخۆدان بدات. بۆ پاراستنی هه‌بوونمان و دوارۆژمان، بۆ تێکۆشان له‌ دژی پیلانی دابڕین و پارچه‌کردن، پێویستی به‌ تێکۆشان و سه‌رهه‌ڵدان هه‌یه‌. ده‌بێت لاوان و ژنانی کورد پێشه‌نگایه‌تیی چالاکییه‌کانی پاراستنی ڕه‌وا بکه‌ن و، ئه‌رکی سه‌رشانیان به‌ جێی بێنن. ‌KCK هه‌ره‌وه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ سیاسه‌تی له‌ناوبردن، داهاتووی تورکیا ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و، داوای له‌ هه‌موو هێزه‌ دێموکراته‌کان کرد، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و کرده‌وانه‌ی که‌ ده‌توانن رێگا له‌به‌رده‌م شه‌ری ناوخۆ بکه‌نه‌وه‌، ده‌نگیان بهرز که‌نه‌وه‌.


--
دیارى محمد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە