سوێندى درۆ لە پێناو بەرژوەندى تاكدا ، پارلەمانتارێك بەنوونە ! .

Wednesday, 30/06/2010, 12:00


دەسەڵاتێك لە پێناوی مانەوەی چینی خۆی و پاراستنی بەرژەوەندیە تایبەتیەكانیدا هەڵە ‌و لادان و یاری بە چارەنووسی میللەتەوە بكات. دەسەڵاتێك سەرچاوەی هەرەس و شەڕ و هەژاركردن و ئاوارەكردن و چاندنی تۆوی دووبەرەكی و جوداخوازی بێت و تاكەكانی كۆمەڵگەی‌ لە ئیرادەی ڕاستەقینەی خۆیان داماڵیبێ و بیەوێ‌ نەوەكانی بە بیر و باوەڕی كۆن و نا شارستانی و دواكەوتوو‌ گۆش بكات، كاتێكیش دەنگی ناڕەزایی جەماوەر لە كەرتە جیا جیاكانی كار و فرمانیاندا بەرز‌بێتەوە بە دەستڕێژ و ئاگر و ئاسن وەڵام بدرێتەوە، بێگومان ئەوە چاكسازی تێدا ناكرێ، چونكە هەر هێزی ئەو ئاگر و ئاسنەیە ئەوانی وا بەپێوە ڕاگرتووە. لەلایەكی ترەوە ئەم باردۆخەی دەسەڵات پیادەی دەكات هەر لە چوارچێوەی پێكاتەی دامەزراوەكانیەوە تا كار و كردەوەكانی لە سیاسەت و ئابووریدا هەر ئەمەی لێ دەچنیتەوە كە هەیە، كێشكردنی جەماوەر بە ئاڕاستەیەكی ڕاستڕەوانەی ناشایستە بە ئاستی مرۆڤانەی ئەمڕۆی دونیا، سەرهەڵدانی دواكەوتووی لە گشت بوارەكانی ژیان وبێسەلیقەیی و بێتوانایی لە بواری سیاسی و ئابووری و پارلەمانیى وابەستەیی بە دەوڵەتانی تر و پێشێلكردن و بەشداری نەكردنی دانیشتوان لە كاروبار و بەڕێوەبردنی كۆمەڵگە و قۆرخكردنی هەموو ئیمتیازات و دارایی لە بندەستی خۆیان و مامەڵكردن بە دواڕژی خەڵك لە بڕیاردان و ڕێكەوتن و سازش و ئاشتی و شەڕیاندا، بێ ئەوەی ڕێز و بایەخ و بەهایەك بۆ خەڵك دانرابێت (ڕەفیق حەریری) لە لوبنان بەوەزیفەكەی دانەمەزا ، مامۆساتای سانەوی بوو، سەری خۆی هەڵگرت وچووبۆ (سعودیە) لەو ناو لم و ئەو گەرمایە‌دا ،مامۆستایی كرد، تا دوو پولی پێكەوەنا ، بە دوای دا كەوتە ووردەموقاوەلات كردن وقۆنتەراتی بچوكی تر،لەكوردستانی خۆمان بەو كارە ووردانە دەڵین (بەرسمێڵ) كۆكردنەوەلە قۆنتەرات گەورەتر...دواتر بووبە و(ڕەفیق حەریری)یەی دنیای سیاسەت وخێرخوازی لە لوبنانی سەوزو ڕەنگین دا، بەتەنها 30.000سی هەزار قوتابی بێ دەرامەت لە سایەی بەخشینی ئەو بەهەشتیەدا خوێندنی خۆیان تەواو دەكەن ، لەیادت نەچێت خوێندن بەهەمووجۆرەكانیەوەلە لوبنان بە پارەیە. تەنها خواپێداو دەتوانیت خوێندن تەواو بكات. ...پاشماوەی بنەماڵەی (حەریری) لێرەدا بەجێ دەهێلێن ، ئەگەرتاقەتی موتابەعەیمان هەبێت ، هەواڵی ڕۆژانە ی دنیا،‌ بەشێكی بۆ ئەو بنەماڵە خێرخوازو خواپێداوەیە ...شوانەى كەریم كابان خۆ سەرۆكەكەی تۆش جۆرە كاسپیەكی تری كردووە كە سیاسەتەو ، لەو ماوەیەش درێژ ترە كە مامۆستا حەریری لە بیابانی دوورگەی عەرەب كردوویەتی، بۆپێی نابڕێت تاقە سێ ملیۆن دۆلاری بچوك بۆ ئەو شارە لێقەماوەی كوردستان خەرج بكات كە خۆی لە مونافەسەی سەرۆكی ڕەمزی پارتی دا ناوی ناوە(قودسی كوردستان)، خۆ كە خەرجیشی نەكات، بەباری پێچەوانەدا لۆمەی دەكەن...بەڵام باواز لەم لایەنە بهێنین ، بگەڕینەوەبۆ بەراوردێكی تر لە نێوان ئەم دوو جوامێرەدا(حەریری) و (مام)ی خۆمان .. حەریری ڕەنجی لە دنیای (پارە)‌دا داو تەرجومەیكرد بۆ(‌سیاسەت).. وەلێ مامی خۆمان ڕەنجی لە(سیاسەت) دا داو ، قەیدی چیە تەرجومەی دەكات بۆ(پارە)، نازانم عەیب لە مەدا چیە ؟!!! جەنابیشتان لەبەر خاترى ئەوەى نازتان بكێشن و موكافەئەیەكت بۆ بكەن كردیانیتە ئەندامى پەرلەمان سوێند خواردنەكەشت لە پێناوى باز هەڵدانێكا بووە بۆ نیچو هۆڵى پارلەمان تا بۆ ماوەى چوار ساڵى بچووك ەوام بكەیت و دواى ئەوە بۆ تا هەتایە بەسەر نیعمەتى خانەنشینى ئەندام پەرلەماندا بكەویت وا ساڵێكە لەپەرلەمانیت نەتەسریحێك نە ڕەخنەیەكت لە حكوومەت و كارەكانى گرت نە نووێنەرایەتى ڕاستەقینەى خەڵكى شارە قووڕ بەسەرەكت گرت چۆن لە ئیعلام جووندیانى چى ئەووت تۆ ئەتووت ئەشهەدوو بیللا ئێستا لەپەرلەمان یەكێتى چى بڵێت تۆش ئەڵێیت ئەشهەدوو بیللا پێشینان ڕاس گووتویانە ئەو قوورعانە بتگرێت هێنات لێكت كردەوە سێ جار دەستت پێداناو بۆ مزگەوتت بردەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە