نه‌ژادی حاجی برایم به سه‌لامه‌تیی کوردستانی به‌جێهێشت
Wednesday, 13/01/2010, 12:00
پاش ئه‌وه‌ی نامه تایبه‌تییه‌که‌ی نه‌ژادی حاجی برایم، که بۆ پۆڵا سه‌عیدی نووسیبوو، ئه‌ویش له رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ‌دا بڵاوکرایه‌وه و له نامه‌که‌یدا وا هاتبوو، که نه‌ژاد یه‌کێکه له‌و که‌سه سه‌ربه‌خۆیانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خستوویه‌ته لیسته‌که‌یانه‌و بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانی کوردستان. ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی نه‌ژاد دروست ببێت، دوایی هه‌ستی به‌وه‌ش کرد، ده‌زگای پاراستن و زانیاریی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕین، بۆیه هه‌فته‌ی ڕابردوو بڕیاریدا خۆی بشارێته‌وه و هه‌وڵی ئه‌وه‌یدا کوردستانیش جێ بهێڵێت.
دوێنێ کاک نه‌ژاد حاجی برایم له ڕێگای ئیمه‌یلێکه‌وه، دواییش به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی پێوه‌کردین، که‌وا به سه‌لامه‌تی گه‌یشتۆته وڵاتێکی دراوسێی عێراق، ئیستا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه بچێته ئه‌وروپا و له‌وی داوای په‌نابه‌رێتی بکات و ئه‌وسا به ناو و وێنه‌ی خۆیه‌وه کاری ڕۆژنامه و ڕاگه‌یاندنی خۆی ده‌کات، لێ ئیستا هه‌ر به‌و ناوه‌وه، هه‌ر کاتێک مۆڵه‌تی هه‌بوو چالاکییه‌کانی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات.
له‌گه‌ڵ سوپاس و داواکردنی ته‌مه‌ندرێژی ، وا له خواره‌وه ده‌قی نامه‌که‌یتان بۆ بڵاوده‌که‌ینه‌وه:
***********************
به‌رێزان ستافی کوردستانپۆست ، به‌رێز کاک کهمالسلاو..پاش ئه‌وه‌ی پۆڵا سه‌عید چۆوه ناو یه‌کێتی ، کۆمه‌لیک وتار و نهێنی پێشکێش به ده‌سه‌ڵاتی خیانه‌تکارکرد ، مه‌ترسییه‌کان له‌سه‌ر ژیانم زیادی کرد ، بۆیه به هاوکاری و رێنوێنی دۆستان و ئێوه‌ی به‌ریز ، توانیم له کوردستان ده‌ربچم و ئێستا گه‌یشتوومه‌ته ده‌وڵه‌تێکی دراوسێ و حاڵی حازر خه‌ریکی وه‌رگرتنی ڤیزام بۆ وڵاتێکی ئه‌وروپی ، هه‌ر کاتێ گه‌یشتم په‌یوه‌ندیتان پێوه‌ده‌که‌م ، ده‌رچوونم ئه‌گه‌ر پاراستنی ژیانی خۆمی تیانه‌بوایه هه‌رگیز وڵاتم به‌جێنه‌ده‌هێشت ..په‌یوه‌ندیتان پێوه‌ده‌که‌م ..هه‌ربژین.نه‌ژادی حاجی برایم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست