کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


-شه‌وکوت-ه‌کانی مه‌لا به‌ختیار

Monday, 07/03/2011, 12:00






(شه‌وکوت :ناو ناتۆره‌یه‌ک بوو،له‌کۆتایی شه‌سته‌کان وسه‌ره‌تای حه‌فتاکاندا، به‌و که‌سانه‌ئه‌وترا.که‌شه‌وان زۆربه‌ی کات ،جلی ڕه‌شیان ئه‌پۆشی وجامانه‌یان ئه‌کرده‌ده‌مامک. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌چه‌کداریش بوون، به‌ڵام به‌کوته‌که‌وه‌، ئه‌چونه‌سه‌ر مالان وتالانیان ئه‌کرد.)

زۆربه‌ی ئه‌و تاقمانه‌له‌و که‌سانه‌بوون، به‌ڕۆژ چه‌کداری جه‌لالی و به‌شه‌وان شه‌وکوت-یان ئه‌کرد،زۆریان له‌لایه‌ن شاره‌زوریه‌کانه‌وه‌،که‌زۆربه‌ی شه‌وکوتیه‌کان له‌وێ ڕووی ئه‌دا،ئه‌ناسرانه‌وه. ئێستا دوای چه‌نده‌ها ساڵ تێپه‌ڕبوون..ئه‌وئه‌زمونه‌له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانی-ی.ن.ک-وه‌که‌درێژه‌پێده‌ری-جه‌لالی-ه‌کانن، دووباره‌ئه‌بێته‌وه‌، نزیکترینیان هێرش کردنه‌سه‌ر که‌ناڵ وپه‌خشی-نالی-یا و سوتاندن وتاڵانکردنی بوو.به‌ڵام زیندوکردنه‌وه‌ی ئه‌م داهینانه‌کۆنه‌!،پێویستی به‌عه‌قڵی هه‌میشه‌داهێنه‌ری شۆڕشگێڕانی شاخه‌، ئه‌وانه‌ی جێگه‌ده‌ستیان دیاره‌له‌هه‌ڤاڵ به‌هه‌ڤاڵ به‌کوشتنداندا‌(به‌یه‌کتر به‌کوشتدانی-جه‌مالی عه‌لی باپیرو شێرکۆی شێخ عه‌لی- به‌نمونه‌!)،بۆیه‌کا باشترین و شیاوترین که‌سی ناو-ی.ن.ک-.. مه‌لا به‌ختیاره‌، له‌بار ترین جێگه‌ش شاری- سلێمانی-ه‌بۆ؟! .مه‌لا به‌ختیار..چه‌ند جارێک باسی قاره‌مانیه‌تی خۆی ئه‌کات، له‌به‌شداری وسه‌رکردایه‌تی کردنی ئه‌و که‌مینه‌ی بۆ-حه‌مه‌ئه‌مین-ی پارێزگاری سلێمانی،دوای ساڵی نۆسه‌دو حافتاو شه‌ش، به‌تایبه‌ت دوای گرتن وله‌سێداره‌دانی نه‌مرانی کۆمه‌ڵه‌..شه‌هیدان خاڵه‌شه‌هاب و جه‌عفه‌رو ئه‌نوه‌ر. به‌ڵام هه‌ر چه‌نده‌مه‌لا به‌ختیار له‌که‌ناڵه‌ته‌له‌فزێۆنه‌کانیانه‌وه‌، خۆی وا هه‌ڵئه‌کێشا که‌ئه‌و-ئه‌قڵی موده‌بیرو مونه‌زیرومونه‌فیز- ی ئه‌و چالاکیه‌بوبێت !، به‌ڵام که‌سانی به‌شدار بوو،به‌ئاگایانی-کۆمه‌ڵه‌ی ناو شاری ئه‌وی ڕۆژی، ئه‌ڵێن: جه‌نابی مه‌لا وه‌ک چاودێرێک له‌دوره‌وه‌سه‌یری کردوون!. گه‌رچی ئه‌مجاره‌ش چالاکی نواندنه‌له‌ناو جه‌رگه‌ی-سلێمانی-دا،به‌ڵام زۆر جیاوازه‌..ئه‌مجاره‌نوێ کردنه‌وه‌ی ئه‌زمونێکی کۆنه‌،پێویسته‌و ڕاسته‌و خۆ بۆ ڕازی کردنی سه‌رۆکی کوردستان و شاگرده که‌ی!!،بۆگه‌شه‌پێدان وداهێنانی نه‌رێتی کۆنی جه‌لال-یان، بۆ خزمه‌ت کردنی شاره‌حه‌یاته‌که‌،که‌وه‌ک خۆی ئه‌ڵێت: هه‌ر له‌هه‌رزه‌کاریه‌وه‌له‌ئامێزی گرتوه‌وه‌و وه‌ک وه‌ستای،کردویانه‌به‌زاوا-ی خۆیان.ئه‌بێت ئه‌م داهێنانه‌فه‌رامۆش کراوه‌ی جه‌لالیه‌زیندوو..به‌رز.. ڕابگرێت!.بۆیه‌دوای دارشتنی پلانێکی مه‌حکه‌م وحه‌کیمانه‌، به‌فه‌رمانده‌ی لاهور-ی برازای مام-، شه‌به‌یخوون کرایه‌سه‌ر، ئه‌و تێکده‌رو (گێره‌شێوێن)انه‌ی سه‌نگه‌ریان له‌ناو سه‌رای سلێمانی-دا گرتبوو، ئه‌گه‌ر چی ئه‌وان،چه‌کدار بوون، به‌دروشمی هه‌ڵه‌ی وه‌ک:نا بۆ گه‌نده‌ڵی وبه‌ڵی بۆ یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ونان وئازادی..هتد،خۆیان ته‌یارو ئاماده‌کردبوو به‌ئاڵای کوردستان،گیتارو که‌مان،سازو قانونوعود، فڵچه‌و که‌ره‌سه‌ی وێنه‌کێشان و تابلۆ، له‌گه‌ڵ چه‌ند چرا کزێک دا. به‌ڵام شه‌وکوت-ه‌تازه‌قاره‌مانه‌کانی ی.ن.ک-، که‌له‌ئه‌زمونی چه‌کداره‌کانی شه‌سته‌کان وپێشمه‌رگه‌مه‌رگ به‌زێنه‌کانی حه‌فتاکانه‌وه ،به‌هره‌مه‌ند بوون.توانیان شێرانه‌چادرگه‌ی خیانه‌تیان به‌سه‌ردا بسوتێنن!!، سه‌روگوێلاکیان بشکێنن، چه‌نکه‌هه‌ڤاڵانی-شه‌وکوت-که‌ر، له‌ده‌زگای زانیاریه‌وه‌به‌هاوکاری ده‌زگای پاراستن-، ته‌واوی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌مان پێگه‌یشتبووه‌وه‌، که‌ئه‌و تاوانبارانه‌به‌ده‌سیسه‌ی ئیران- و عه‌ره‌به‌شه‌ڤێنیه‌کان- ئه‌وانه‌ی دۆستی کورد نا که‌به‌پشتگیری ئێمه‌بوو به‌سه‌رۆک په‌رله‌مانی عێراق!،به‌فیتی ئه‌وان ئه‌یانه‌ویست ناوی سه‌را-بگۆڕن بۆ-مه‌یدانی ئازادی-یاخود-سه‌رای ئازادی-. به‌مجۆره‌ئه‌زمونه‌که‌مان لێ تێکبده‌ن ومێژوشمان لێبشێوێنن!. ده‌ستان خۆش قاره‌مانانی سه‌رکردایه‌تی-ی.ن.ک، به‌ڕاستی سه‌لمانتان، ته‌نها ئێوه‌ن پارێزه‌ری ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان ئێوه‌ن داهێنه‌رو بزوێنه‌ری چالاکه‌شۆڕشگێڕیه‌کانی جاران!، به‌م چالاکیه‌مه‌زنه‌تان هیوایه‌کی زۆر گه‌وره‌تان، خسته‌وه‌دڵی ڕه‌نجاوی که‌رکوک وناوچه‌داگیرکراوه‌کانی تر، سا به‌ڵکو به‌م زوانه‌ئه‌وانیش له‌مجۆره‌ڕه‌حمه‌تانه‌تان بێبه‌ش نه‌بن!،ئێوه‌دیسانه‌وه‌ده‌سته‌واژه‌ی-شه‌وکوت-تان زیندوو کرده‌وه‌، ئێوه‌ن له‌سه‌ده‌ی بیستویه‌کدا به‌مجۆره‌پارێزه‌ری ئازادی قه‌ڵه‌م وئازادی به‌یان وئازادی مافی خۆپیشاندان ومانگرتن ئه‌که‌ن!!، ئه‌ی خۆ له‌خۆڕا ئه‌ندامی-سۆشیال ئه‌نته‌ر ناسێونالیزم نیین !!. ‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە