کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە تاڵانفرۆشـتنى نەوتى کوردســتان بەناو ســەرانى کورد ئەکاتە هاوشــێوەى مانۆیل نۆریەگا........!!!!!!

Wednesday, 14/07/2010, 12:00


 ئایا بەناو ســـەرانى کورد هەســـتیان بەوە کردووە کە چارەنووســیان هەمان چارەنووســەکەى ئەمانۆیل نۆریەگا دەبێت بە دەســتى ئەمەریکا ، خۆ ئەمان لەو خۆشــەویســت تر نین لاى ئەمەریکا، نۆریەگا دیکتاتۆرى پێشــووى ووڵاتى پەنەما دڵســۆز ترین پیاوى ســى ئاى ئەى بوو هەر ئەمەش بوو واى لە ئەمریکا کرد یارمەتى بدات لە کودەتایەکى شــوومدا ســاڵى 1983 بیگەیەنێتە دەســەڵات لەو ووڵاتەدا وە بە پشــتى ئەمەریکا لە هیچ کارێکى ناشــەرعى ســڵى نەکردەوە بەرامبەر خەڵکى پەنەما هەر خۆى بووە گەورە بازرگانى تلیاک و هیرۆیین و دزین و بە تاڵان بردنى ســامانى گشــتى وە بوو بە ملیاردێرێکى دزو چاو چنۆک پاشــان ووردە وردە کارە ناپەســەندەکانى نۆریەگا ئەمەریکاشــى تووڕە کرد چونکە بازاڕەکانى ئەمەریکاشــى پڕ کرد لە تلیاک و هیرۆیین ئەمە ســەرەڕاى بە کارهێنانى بانکەکانى فەرەنســاش بۆ شــتنەوەى پارە و ســامانە دزراو و بە قاچاخ بە دەســتهاتووەکانى ، ئەوەبوو ئەمەریکا ناچار لە ســاڵى 1989 دا بە هێزێکى 24 هەزار ســەربازی پەنەماى داگیر کرد و نۆریەگاى دیکتاتۆر و قاچاخچیش پەناى بردە ناو ســەفارەتى ڤاتیکان بەڵام پاش ماوەیەک خۆى دا بە دەســتەوە و بردیان بۆ ئەمەریکا لە ســاڵى 1993 دا بڕیارى 17 ســاڵ زیندانیان دا بە تەنگەیا ، ئەمســاڵ ماوەى زیندانیەکەى تەواو بوو لە ئەمەریکا بەڵام لە هەفتەى ڕابووردوودا بە قۆڵبەســت کراوى ڕادەســتى فەرەنســایان کرد تا لەوێش لە ســەر بەکارهێنانى بانکەکانى ئەو وڵاتە بۆ شــتنەوەى پارە قاچاخەکانى دادگایی بکرێت کە ســەرەنجام هەفتەى ڕابوورد و دادگاى فەرەنســا 7 ســاڵ حوکمى زیندانى دیکەى دا بە تەنگەیدا ، دە بخۆن ئەى ســەرانى قاچاخچێتى بە ماڵ و ســەروەتى میللەتانەوە گومانم لەوەدا نیە ترســناکترین ســەران و ڕابەرانى جیهانى ســێهەم لاى ئەمەریکا ئەوانەن کە لە ڕێ ى تاڵانى و بە قاچاخ بردنى ســەروەت و ســامانى میللەتانەوە خەزنەکانیان پڕ ئەکەن چونکە ئەوانە دیرایەتى بەکارهێنانى ســەروەت و ســامانیان نیە بۆ کارى خێر و خۆشــى مرۆڤەکان بەڵکو بە کارى دەهێنن بۆ ســەرکوتگەرى و تیرۆر و شــەڕەنگێزى کە بێگومان لە هەر کاتێکدا بێت ئاگرەکەى یەخەى ووڵاتانى پێشــکەوتووش دەگرێت و پێوەى گرفتار ئەبن ، ئەوەتا ئەمەریکا بە هۆى ئەو تاڵانى و قاچاخچێتیەى بەناو ســەرانى کوردەوە پێگەى خۆى لە ناوچەکەدا لە دەســت ئەدات و ئەو ئازادى و ڕۆژهەڵاتى ناوینە نوێ یەى ئەمەریکا بانگەشــەى بۆ کرد بووە بڵقى ســەرئاو و تەقى، ئێســتا میللەتانى ناوچەکە بە تایبەتى کوردى چەوســاوە پەنجەى تاوان بۆ ئەمەریکا ڕائەکێشــن و ئەویش بە بەرپرســیار ئەزانن بەرامبەر دابەســتەکردنى ئەو قاچاخچى و تاڵانچیانە لە ســەرزەمینى کوردان و لە ناو ئەو ســســتەمى جیهانە نوێ یەى ئەمەریکا بانگەشــەى بۆ کرد و بە هەزاران سـەرباز و ســەدان ملیار دۆلاریشــى بۆ کردە قوربانى کەچى ئەمڕۆ بەناو ســەرانى قاچاخچى و تاڵانچى لە ســایەیدا تەراتێن ئەکەن، بێگومان ئەبێ ئەمریکا نەک درەنگ بەڵکو تا زووە بە خۆیدا بچێتەوە هەروەکو چۆن خۆى لە بەڵاى نۆریەگا رزگار کرد بە هەمان شــێوەش خۆى لە ســەرانى قاچاخچى و تاڵانفرۆشــى ئەم ووڵاتەش ڕزگار بکا دەنا هەرخۆى زەرەرمەندى یەکەم دەبێت. 0


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە