لەسەر گەندەڵیی! بەراووردێك
Thursday, 05/01/2012, 12:00
و/ ئازاد حەمدى
نوسەر (على سعد الموسوى ) لە رۆژنامەى (الوطن السعودیة) دا ، نوسیویەتى :-
لەمیانەى ووڵاتێكى وەكو سویدا و شوێنى ئێمەدا ، لەلیستى {گەندەڵیدا }..ڕادەی ئەو پەروەردەیە دەر دەخات ، كە گەلانی وەرى دەگرن وە تا چەند كار ئەكاتەسەر بەربەرەكانى كردنی دیاردە نەیارەكان وپەیرەوكردنى خراپەو چەوتیەكان ....
سوید لەسەر لیستی _ پاكی و ئاشكرایی وپێشكەوتنەكانى _ پلەى خۆشمانمان دەرناخەم و دەپارێزم .. چونكە راست نیە ببێتە بەڵگەنامەیەك لە نوسینێكدا ...بەڵام لە بەرانبەر ئەمەدا ، چۆن جفاتى سویدىگەیشتنە سەروی پلەكانى جیهانى و چۆن ئێمەش گەیشتینە دووا كەوتوو ترین لاپەڕەكانى ناو جفاتەكانى جیهانگیریدا ، لەگەڵ ئەوەى ئەو _ پەروەردانەى _ هەردوو لا( ئێمەو ئەوان ) وەری دەگرین بەڕاستى ئەبێت بە پێچەوانەوە بووایە چونكە :-
جفاتى سویدى گوىَ لە سەدان ووتارى هەینى ناگرن لە هەفتەیەكدا ،كەهەمووی پێداگرتنە لە خوا پەرستی و ترسان لێی ..لەگەڵ ئەمەشدا، لەسوید نیو ملیۆن مزگەوت نیە بۆ نوێژكردن وداواى دوور كەووتنەوە لە خراپەو داوێن پیسی ....
لە سوید وەزارەتى ئەوقاف نیە بۆ كاری ئاینى كە لە دوو توێی تۆمارگاكانیدا ، سی هەزار داوا لە ساڵێكدا تۆماركراوبێت و دوو ملیۆنیش داوا بەكار خراوە كە ئامانجیان هانى كۆمەڵگا ئەدات بۆ چاكەو پاكسازى ...
لە سوید هیچ چادرگەیەك وەیان سەربازگایەك نیە بۆ پەیڕەو كردنى ئەو داوایانە، .ئەشزانین كە دەیان كۆلیجى زانستە ئاینیەكان (الشریعة) یان تێدانیە ، كە بە هەزارەهاقوتابی زانست وە یا قورئان خوێند بگرنە خۆ ، لەسەر ئەوكۆمەڵگایەى كە ، شەو وڕۆژانە ئاگادار ناكرێنەوەلە خواردنى حەرام و لە هەڕەشەى مافی خوراوى خەڵكان بە ناهەق ، و تۆڵەى ڕۆژى قیامەت لێیان..
لە سویدا 47 كەناڵى ئاسمانى دینى نیە كە شەوانەو رۆژانە پەخشى چۆنیەتىپەیڕەوى كردنی ئەم ئاینە گەورەیە یان لە ئەستۆیە، كە سو وسەلەمى تێدا حەرام كراوە .. ئەگەر دەنكە خەرتەلەیەكیش بێت ..
قوتابیەكى سویدى بیست وانە ناخوێنێت لە كتێبی خواو رَێڕەوى پێغەمبەرەكەى..هەر لە خراپەیەكى سەرە مێرولەیەیەكەوە چۆن بەرنامە ڕێژەیەكى بۆ دیاری كراوە لە هاندان و ترساندندا وچاو پۆشی لێناكرێت...
وە جفاتى سویدى ئەم قورئانە گەورەیە نا خوێنن كە ئەگەر بەسەر شاخێكدا بباریایە لە ترسى خوا پارچە پارچە دەبوو ، لە گەڵ ئەوەى ئێمە بەو هەموو چڕو پڕییەوە دەیخوێنینەوەولێكى ئەدەینەوە ، و بە ئەمانەتەوە هەڵمان گرتووەو پارە پارەش نەبووین ...!.
پرسیارەكەم : من لە سویدیەك ئەپرسم ئەگەر ئەویش ئەوەندەى ئێمە گوىَ بیست بونایە ؟؟تاكوێ ئەگەیشتن ، وەئەشپرسم ئەگەروەكوئێمە بەكوێ ئەگەیشتین بەو هەمو ترس و هەڕەشانەوە ، ئێمەش هەروەكو هیچمان لەو رێنماییە ئاسماویەیانە نەبیستبێت.؟! گەندەڵی و دەستبڕین و................هەر بەردەوامە و كۆتایی نایەت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست