بارزانی بنەماڵەی قوربانیانی (ئەنفال) بە قوربانی عەباس بایز، ١٧ شوباتیش به قوربانی هیوا ئەحمەد دەکات
Wednesday, 15/02/2012, 12:00
لەساڵڕۆژی خۆشەویستی ڤالانتین ، بنەمالەی قوربانیانی ١٧ شوبات چونە ئەو شوێنانەی کەمناڵەکانیان بەدەست پیاوکوژەکانی پارتی ویەکێتی شەهید کرابوون . کاتێک وێنەی باوکی شەهید شێرزاد بە ریشە نورانی و پڕ لەئازارەکەیەوە لەگەڵ چەند ئافرەتێکم بینی ، بەکۆڵ بۆ دورکەوتنەوەی ئەبەدی خۆشەویستەکانیان دەگریان ،.باوکەشەهید و دایکە جەرگەسوتاوەکەی خۆم بیر کەوتەوە . کەچۆن لەشەهید بوونی کورەکەیان بەبەرچاویانەوە ، ژیانی کۆمەلایەتی و تایبەتیان ، تا مالئاواییان بەکارەسات دوای کارەسات هەموو ڕۆژێکیان دۆزەخ بوو .
ئاخر بارزانی چ سەرۆکێکە . کاتێک کەس بۆی نەبێت ، باسی مناڵەکانی ئەو بکات ، تەنانەت هاوشێوەی شەهید سەردەشت بەفەنتاسیاش . ئەوا تیرۆ و لەقەبی تیرۆریستی پاداشتی دەبێت . کەچی بەخۆی و تاڵەبانی هەرچی ژیانی فیرعەونی هەیە ، لەپلە ی سیاسی هەستیار و بەهەشت ژیان ئاسا بۆ خۆیان مناڵەکانیان دروست کردوە . کەچی لەملاوە کوری خەڵک بەکوشت دەدەن یان بە سوپایە لەمرۆڤ کوژەکانیان شەهیدان (رەئوف کامیل و رێناس و سۆرانی مامەحەمە و سەردەشت عوسمان و ڕیژوان سورکیو وشیرزاد ....... تیرۆر دەکەن و دالدەی بکوژەکانیشیان لەبەرچاوی بنەماڵەی قوربانیەکانەوە دەدەن ؟ ئایا لەو هاوکێشەیە دەگەن باوکی ئەم شەهیدانەش وەک ئێوە منالەکانیان خۆش دەوێت ؟ ئەو قوربانیانەش ، گەربوارتان پێ بدایە پێچەوانەی منالەکانی ئێوە، خزمەتی زۆری گەلەکەیان دەکرد؟ دەزانن مناڵە هەژار و بەرومەتەکان، وەک (بابۆ و پاڤیڵ) ەکانتان (دوو چاو و قاچ و گوێ برۆ و دەپەنجەی دەست و جاویان) هەیە ... راستە هەموویان بەئازادی لەدایک بوون ، بەلام مناڵەکانی ئێوە دواتر خەلک فێڕە تیرۆر و تاڵانی داهات و ناشیرنکردنی نیشتمان دەکەن، مناڵە هەژارەکانیش خەبات بۆ ئازادی و عەدالەتی کۆمەلایەتی جوانکردنی نیشتمان دەکەن ؟
بەپێی هەواڵیکی لڤین ، بارزانی وتویەتی کەئەو هەرگیز بوار نادات هیوا ئەحمەد مستەفا بچتە بەردەم دادگا ، ئەگەر فشاریش بەردەوام بێت ئەوا خۆی یان نێچیر دەچیتە بەردەم دادگا !!؟
http://lvinpress.com/K_Direje.aspx?Cor=1&Besh=Hewal&Jimare=7816لەم وەڵامەدا بارزانی بەتەواوی پلە ئیداریەکەی لەبیر دەکات وەک سەرۆک خێلێک بەتەواوی ماهیەتی خۆی دەردەخات . بۆیە لەبارزانی دەپرسین ئەگەر ئەو بیروبۆچونەت هەبوو ئەی بۆ بڕیارە ٤ خاڵیەکەت دەکرد ، کەیەکێکیان راپێجکردنی هەموو ئەوانە بوو کە تەقەیان لەخەلک کردوە ؟ ئایا ئەمە گالتە کردن نیە بەهەستی خەڵک و خۆت ؟ ئایا تاکەی خۆت و تاڵەبانی حکومەت وپەرلەمان و سەرجەم دام ودەزگاکانی تر ، دەکەنە شوێنیک لەمیزاج و گالتەپێکردنی خۆتان ؟ . دەزانن ئەو شوێنانە بە خویینی سەدان هەزار لەخۆشەویستانی ئێمە پێک هاتووە ؟ هەست دەکەن نەوەیەک رۆژ لەدوای ڕۆژ دێتە مەیدان و ئامادەنیە چیتر بێدەنگبێت لەچەواشەیی و پێگەیاندنی قوتابخانەیەک لە قوتابی مافیا و تاڵانچی و مرۆڤی ناپاک بەدەستانەوە ؟ دەزانن ، بشفرن کۆتایی بەعەقڵی ئیرهاب و پاوانی دەسەڵاتی بنەماڵەیی و چەواشەیی کردنی خەلک دەستی پێکردووە ، کەمەحالە تازە ئەو رەوەرەیە خێرایەی مێژوو بە ئێوە بوەستێ ؟ ؟ ئایا دەبینن لەکۆندا زیندانەکانی ڕایات ، ئاکری و قەڵاچۆلانتان بەئارەزوی خۆتان ، پڕ لە مرۆڤی رەخنەگرتان کردبوو ، کەسیش نەیدەویرا باسیان بکات ،؟ بەلام ئەمرۆ هەموو ئەو زیندانانەتان لێداخراوە ؟ سەردەشت و سۆران و ڕیژین ئۆمێد ودەکوژن ... کۆپلە شیعرەکەی جوامیر گوتەنی دارێک سەرەبڕن دارستانێک لێتان دەبێتە دوژمن!؟
کارەساتی گەلکوژی کورد لەباشور تاوانیکی گەلیک گەورە بوو ، دەکراتەنیا بە (کیمیاباران و ئەنفال) هاسۆزی جیهانی بۆڕەوایەتی کێشەی کورد و مافی دەولەتبوون بەدەست بهێنین . بەلام پارتی ویەکێتی کە بارزانی و تاڵەبانی ڕێبەریتی ، هەوڵی زۆر دەدەن لە هزری تاکی کورد بجوکی کەنەوە . هاوکات لەمیژویی هیچ سەرکردایەتیەک نەبووە گەلەکەی روبەروی سیاسەتی لەناوبردن بۆ بێتەوە ، کەچی بەو ئاستە ناپاکی لەلوتکەیان بێت لە داڵدە و پارێزەربوونی گەورە جەلادانی نەتەوەکەی . کە دادگا و سەرۆکی ولاتی گەلکوژ (مالیکی) و رٶشنبیرانیی عەرەبیش بپارێنەوە لەبارزانی و تالەبانی بوار بدەن با جەلادانی گەلەکەت سزای خۆی وەربگرێت ؟ فەرموو سەیری ئەو دوولینکە بکەن
لەم ١٠ ساڵەی رابردوودا زۆر هەولدرا بۆ دادگاییکردنی جەلادانی ئەنفال بەتایبەتی سەرۆک جاشەکان ، بەتایبەتی لەلایەن بنەمالەی قوربانیان و خەلکی دەڤەری پشدەر ، کەچی بارزانی و تالەبانی بەئاشکرا سەنگەری خۆیان لەگەل جاشەکان نەوەک بنەمالەی قوربانیان جووت کرد . بەتایبەتی لەکەیسی عەباسی بایز ئاغا ٥٠ داوای یاسایی لەسەر تۆمار کرا بەلام بارزانی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر گرنگی پێ دەدات . ئاخر بارزانی و تالەبانی ئەوان دەسەڵاتیان وەک پێگەیەک بەکاردەهێنین کێ هاریکاریان کردوون نەوەک چەندە ئەرکی نەتەوەیی و یاسایانە .
. ئەوەی جێگای هەلوێسە و شەرمە بۆخەلکانێک خۆیان پێ ڕٶشنبیر یان هوشیار ی دەڤەری (هەلەبجە و گەرمیان) بێت کەچی کادیری ئەو دوو پارتە بێت ، دوای ئەو هەموو دالدە و پارێزگاریکردنەیان لەجەلادانی بنەماڵە و شارەکەیان کەلێرەدا تەنیا یەکیکیان دەهێنمەوە
تارا توانا کچێکی هەڵەبجەییە ، ئێستا بەرپرسی کچانی گەنجی سۆسیال دیموکراتی سوێدە و دەیان ساڵە لەسوید دەژی ... خۆشی وەک داکۆکیکەرێکی دۆسیەی شارەکەی دەناسێنێ (مرۆڤ ناتوانی نەبێژێ هەندێ کاری باشیشی بۆ کردوە) بەڵام تۆ سەیری کە
١/ حزبەکەی (سۆسیال دیموکراتی سوید) گەورەترین دەستکەوتی نەتەوەیی (ناساندنی ئەنفال بەجینۆساید) لەپەرلەمانی سوید دەنگی پێ نەدا ، لەکاتێکدا لەکۆنگرەی حزبەکەی ساڵیک پێشوتر دەنگی پێدابوو بۆزانیاری سەیری ئەم لینکانە بکە:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=f7c07216http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=6d687ab4http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=eec40a63 لەبڕی ئەو هەلوێستەی حزبەکەی ، هەلویست وەربگرێت یان کەمترینی رەخنەیان لێ بگرێت ؟ کەچی لەرادیۆی زایەلە پاساوی بۆ ئەو دەنگ نەدانە هێنایەوە .....کەبەداخەوە رادیۆی زایەلە ئەرشیفی پرۆگرامەکانی تەنیا هی یەک مانگ هەلدەگرێت بەلام ئەمە لینکەکەیە
http://sverigesradio.se/sida/artikel.aspx?programid=2200&artikel=3565361 هاوکات لەچەند ڕۆژی رابردوو دا بۆ دووەم جار بەلگەیەکی تر لەسەر ئاشکرابونی ئازادکردنی یەکێک لەو فرۆکەوانەی کەژاربارانی شارەکەی کردووە (تاریق رەمەزان) لەلایەن تالەبانی و شاناز برایم ئەحمەد ئازادکراوە بڵاوم کردەوە . لەبڕی ئەوەی دووبارە هەلویست و ئیدانەی یەکێتی بکات ، کەچی لەگەرمەی ئەوە وەک کادیرێکی یەکێتی سەردانی حزبە کوردیەکان دەکات ریکلام بۆ پەیجی فەیسبوکی (لەپێناوی پاشە ڕۆژی یەکێتی خەبات دەکات ، ئەوحزبەی چەندین جەلادی شارەکەی داکۆکی لیکردوە ، ٨٠ برینداری شارەکەی لەخەم ساردی حزبەکەی و دۆستە ستراتیژەکەی(پارتی) گەیشتونەتە کاروانی نەمری عومەری خاوەر !؟
Tara Twana
den 8 februari i nrheten av Norrmalm
Le pnaw paşeroj YNK- له پێناو پاشه ڕۆژی ی.ن.ك
له پێناو پاشهڕۆژی یهکێتی نیشتیمانی کوردستاندا
گروپێکی نوێیه له پێناو ئایندهی یهکێتی نیشتیمانی کوردستاندا کار دهکات و ئامانجی ههره سهرهکی ئهم گروپه ڕهخساندنی زهمینهی دیالۆگێکی بابهتیانهیه لهسهر یهکێتی نیشتیمانی کوردستان له پهیوهندی به دواڕژهوه له نێوهندی ململانێ و قهیرانه ناوخۆییهکانی ههرێمی کوردستانی عێراق و ههروههاش ئاڵوگۆڕیهکانی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاستدا .
هیوادارین بهشداری ههموو دڵسۆزان بتوانرێت ئایندهی ئهم لایهنه سیاسیه گهش تر بێت و ڕای جیاواز بڵاو بکرئتەوە که ئهندامانی یهکێتی نیشتیمانی کوردستان و دڵسۆزان ههیانه، دوور له ههموو تانه لێدانێکی کهسێتی.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=54ae7a9d تێناگەم ئەوانەی لە ئەورپا دەژین ئەو شتە جوانە سیاسیانە دەبینن و بەرامبەریشی ئەو تاوان و ناپاکیانەی حزبەکەیان دەبینن ، چۆن شەرم لەئەندام بونیان لەپارتی و یەکێتی ناکەنەوە ! ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست